عەبدولقادر قەزاز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

عەبدولقادر قەزاز :(١٩١٢-١٩٩٢) مامۆستا و نووسەر و پێشكەشكار

سەرەتای ژیان و خوێندنی[دەستکاری]

عەبدولقادر قەزاز

عەبدولقادر کوڕی حاجی فەتاح کوڕی حاجی حەسەن قەزازە، ١٩١٢ لە سلێمانی لەدایک‌بووە. خوێندنی سەرەتاییی لە سلێمانی و ناوەندیی لە بەغدا تەواوکردووە. پاشان چووەتە بەغدا، ١٢/١٠/١٩٢٩ بە وەرگێڕ لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ دامەزراوە.[١][٢]

وەزیفەكانی[دەستکاری]

چەند وەزیفەیەکی‌تری دیوە، وەک:[١][٢]

ساڵانی سی لەگەڵ لاوانی کورد چالاکیی نوواندووە لە بەغدا.[١][٢]

ڕادیۆی بەغدا[دەستکاری]

نەخشێکی بەرچاوی بە سەرپەرشتی و ھەڵەبڕییەوە لە دەرھێنانی "گەلاوێژ"دا، بەتایبەت لە سێ‌چوار ساڵی ھەووەڵی‌دا، ھەبووە. لە ١٩٤١یشەوە لە ڕادیۆی بەغدا دامەزراوە و شان‌بەشانی کامیل کاکەمین کاری لە بەشی کوردیی‌دا کردووە و بەرنامەی ھەمەجۆری، لەوانە (بەختیاریی خێزان)ی نووسیوە و پێشکەشی‌کردووە و ٣٠ ساڵی تێدا بەردەوام‌بووە.[١][٢]

یانەی سەرکەوتنی کوردان[دەستکاری]

نەخشێکی لە (یانەی سەرکەوتنی کوردان)یش‌دا بووە. بیست ساڵ پتر دەرسی سەبارەت بە ڕێزمان و ئەدەبی کوردی لە کۆلێجی پۆلیس وتووەتەوە.[١][٢]

كۆچی دوایی[دەستکاری]

ڕۆژی ١٥/٤/١٩٩٢ لە بەغدا کۆچی‌دواییی کردووە و تەرمەکەی ھێنراوەتەوە و لە (گردی سەیوانسلێمانی بە خاک سپێردراوە.[١][٢]

ژیانی هاوسەرگیریی[دەستکاری]

عەبدولقادر قەزاز لە خاتوو مونیرە قەزاز دوو کوڕ (ئومێد و جوانڕۆ) و کچێک (ئاڤان)ی بووە.[١][٢]

بەرهەمەكانی[دەستکاری]

ھاوکاری ڕەفیق حیلمی بووە لە بەرھەم‌ھێنانی زنجیرەکتێبی (یادداشت)دا. (گەشتنامەی ڕیچ)ی لەگەڵ بەھادین نووری کردووەتە عەرەبی.[١][٢]

زانکۆی میشیگان[دەستکاری]

١٩٥١ ھاوکاری لیژنەی زانکۆی میشیگان بووە بۆ لێکۆڵینەوەی پاشماوەی ئاشوورییەکان لە کوردستان و ئێرنست ماکارۆسی فێری کوردی کردووە.[١][٢]

نووسینەكانی[دەستکاری]

جگە لە "گەلاوێژ"، لە "بەیان"یش‌دا نووسینی ھەیە. جەمال بابان ھەموو نووسینەکانیی لەچاپ‌داوە.[١][٢]

ئەلبوومی وێنەكانی[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەهەم / بەشی یەكەم ) ژیاننامە و پێڕست ، ئامادەكردنی ( سدیق ساڵح ، ڕەفیق ساڵح ، عبدوڵڵا زەنگەنە ) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی .ل 8137-8138
  2. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د عەبدولقادر قەزاز، پەند و ئامۆژگاری، پێشەکی و ڕێکخستن و پیاچوونەوەی جەمال بابان، بەغدا، ٢٠٠٢، ل٦-٧، ٣١٣-٣١٦؛ جمال بابان، أعلام كرد العراق، ص٤٧٥؛ کەمال ڕەئووف محەممەد، مێژووی ڕادیۆی کوردیی بەغدا، بەرگی یێکھەم- جزمی یێکھەم، ل٦٨٢-٦٨٤؛ عبدالقادر قزاز، سەرنجێک لە زمانی کوردی، گۆڤاری "بەیان"، بەغدا، ژمارە ١١، ١٩٧٣، ل٨-١٠، ٢٥.