ڕێزمان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕێزمان (بە لاتین: [ars] grammatical، بە ئینگلیزی: grammar، بە ئاڵمانی: Grammatik) وەك ماددەیەکی زانست یەکێکـه لـه بەشــه پێکهێنەرەکانی زمانناسی و بریتییه له کۆمەڵێ ياسا و دەستوور له بارەی گۆڕینی وشە و چوونه پاڵ یەکدی وشه له ڕستەدا. زاراوی (grammar) له زمانی یۆنانییەوه وەرگیراوه و وەك ئاشکراشه بناغەی ڕێزمانی زانستی له یونانی کۆندا دامەزراوه. به زمانی یۆنانیی به ڕێزمان دەڵێن: grammatika که واتای ((هونەری نووسین)) دەگەیەنێ. بەم جۆره زانایانی زووی ڕێزمان وا تەماشای ڕێزمانیان دەکرد، که دەبێ بەر لە هەرچی له ڕووی رێنووس و له ڕووی شێوازەوه، مرۆڤ فێری ڕاست نووسی بکات.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ حاجی مارف, د. ئەوڕەحمانی (1396 (2017)). ڕێزمانی کوردی بەرگی یەکەم (وشەسازی)، بەشی یەکەم (ناو). چاپەمەنی مانگ. {{cite book}}: Check date values in: |year= (help)

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]


سەرچاوەکان