شەڕی ڤیێتنام
جەنگی ڤێتنام (بە ئینگلیزی: Vietnam War) ساڵی ١٩٥٤ز و ، شكستی سه‌ربازی فەڕانسە له شه‌ڕی هیندۆچینی (١٩٤٦-١٩٥٤) بۆ گێرانه‌وه‌ی ڤیەتنام ، زلهێزه‌كان له جنێڤ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی هه‌ریه‌ك له ڤیێتنام و لاوس و کەمبۆدیا كۆبوونه‌وه بۆ وتوێژكرن بۆ كۆتایی هێنان به‌م ململانێیه. له ناو به‌نده‌كانی تردا، ڕێكه‌وتنامه‌كه كه به ڕێكه‌تننامه‌ی جنێڤ ناسرا دابه‌شبوونێكی كاتی ڤیێتنام بۆ دوو به‌شی باكوور و باشوور دابین ده‌كات: له‌به‌شی باكوری دا ڤیت مین كه گروپیێكی كۆمۆنیستی بوون و داوای سه‌ربه‌خۆیی ڤیێتنامیان ده‌كرد هه‌بوون و له‌به‌شی باشوریشیدا فه‌ڕانسییه‌كان و ڤیێتنامی یه لایه‌نگره‌كانیانی تێدابوون.
بۆ ڕێگه‌گرتن له دابه‌شبوونی هه‌میشه‌یی ئه‌و وڵاته ڕێكه‌وتنه‌كه پێشنیازی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی نیشتمانی ده‌كرد له‌ساڵی ١٩٥٩ز به مه‌به‌ستی یه‌كخستنه‌وه‌ی وڵاته‌كه. كاتێكیش ڤیێتنامییه‌كانی باشوور ئه‌نجامدانی وه‌ها هه‌ڵبژاردنێكیان ڕه‌تكرده‌وه چونكه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌زانرا كه گروپی ڤیت مینه ئه‌یباته‌وه، ڤیێتنامییه‌كانی باكوور ده‌ستیان كرد به له كارخستنی ڤیێتنامی باشوور.
ساڵی ١٩٥٩ز جه‌نگی ڤیێتنام ، ڤیێتنامی باكووری کۆمۆنیست و به‌ره‌ی ڕزگاریخوازی ڤیێتنامی -كه گروپێكی ناسیۆنالیستی بوون و بنكه‌كه‌یان له باشوری ڤیێتنام بوو-خسته یه‌كبه‌ره‌وه دژبه ڤیێتنامی باشوور. ساڵی ١٩٦٥ز ئەمریکا هێزی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی ڤیێتنام كرد بۆ یارمه‌تیدانی باشووره ڤیێتنامی باشوور. ململانێیه‌كی درێژ خایه‌ن و خوێناوی كه به جه‌نگی ڤیێتنام ناسرا ڕوویدا و تا ساڵی ١٩٧٥ی خایاند. پێش كۆتایی هاتنی به وڵاتانی دراوسێ (لاوس و که‌مبۆجیا)دا بڵاو بووه‌وه و تا دره‌نگانێك دوای ١٩٧٥ز درێژه‌ی كێشا. له كه‌مبۆدیا جه‌نگه‌كه بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی ناسراو به "خمێر رۆگ" به سه‌ركردایه‌تی پۆل پۆتی گه‌یانده ده‌سەڵات كه ڕژێمه‌كه‌ی ڕه‌شه كوژی (جینۆساید)ێكی به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ی هێنا. له‌م كاتانه‌دا ، له‌ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كان جیهانی کۆمۆنیزم دووباره خۆی به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر ته‌شكیله كرده‌وه له ئه‌نجامی دابه‌شبوونی تاڵ و ئاشكرای به‌ره‌و زیادچووی نێوان یەکێتیی سۆڤیەت و چین.