شارۆچکەی سینەما و تەلەڤیزیۆنی ئێران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شارۆچکەی سینەما و تەلەڤیزیۆنی ئێران
وڵاتئێران
دابەشکاریی کارگێڕیDistrict 21
پۆتانی شوێن٣٥°٤٣′٤٩″N ٥١°٩′٥٨″E
بەرزی لە ئاستی دەریا١٬٢٤٢ مەتر
Map

شارۆچکەی سینەما و تەلەڤیزیۆنی ئێران (شارۆچکەی سینەمایی غەزالی لە پێشوودا) یان شارۆچکەی حاتەمی، ناوی ناوچەیەکی بەرفراوانە لە ڕۆژاوای شاری تاران، کە تێیدا ڕازاندنەوەی شەقام و باڵەخانە پەیوەندیدارەکان بە فیلم و زنجیرەی ئێرانی دروست دەکرێن و پارێزگاری لێدەکرێن. نزیکەی ھەموو شوێنی وێنەگرتنەکانی شارۆچکەکە ھی سەردەمی ڕەزاشا و سەرەتای ڕۆژانی محەممەد ڕەزا شان، و شوێنی وێنەگرتنی کووفەش لەم شارۆچکەیەدا دروست کرا. ھەروەھا دیکۆراتی ئەم شارۆچکەیە دیکۆراتی باڵەخانە و شەقامەکانە لە ڕاستیدا لە تارانی کۆندا بوونیان ھەبووە. لەنێو ئەو دیکۆراتانەی تر کە لەم شارۆچکەیە دروست کرا، دیکۆراتی شاری ئورشەلیمە کە لە زۆر زنجیرە و فیلمدا بەکارھاتووە.[١]

ئەم شارۆچکەیە دەکەوێتە سەر ڕێگای شەھید لەشگەری، (١٥ کم لە شەقامی ٥٥) لەبەردەم کۆمپانیای سایپا، لە ساڵی ١٩٧٩ لەلایەن دەرھێنەری کۆچکردووی ئێران، عەلی حاتەمییەوە دروستکراوە.[٢]

مێژوو[دەستکاری]

درووستکردنی شارۆچکەی سینەما لە ساڵی ١٩٧٩ دەستی پێکرد، لەسەر پێشنیاری عەلی حاتەمی، دەرھێنەری بەناوبانگی سینەمای ئێران. پلانی عەلی حاتەمی و وەلیوڵڵا خاکدان بریتی بوو لە بەرھەمھێنانی زنجیرەیەک بە تەوەری مێژووی سیاسی ھاوچەرخی ئێران کە ماوەیەکی کورتی گرتەوە لە سەرەتای سەردەمی ڕەزاشا. لەو ماوەیەدا بەشێک لە ئازادیخوازە نھێنییەکان، بە پێکھێنانی لیژنەیەکی سزایی، ھەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆکەکانی وڵاتیان دا، ئەوانەی کە تێوەگلاون لە پشێوی دۆخی ئابووری و زیادبوونی ھەژاریدا. ھەزاردەستان (کە عەلی حاتەمی یەکەم ڕەشنووسی بە ناوی «رێگای ئاوریشم» لە ساڵی ١٩٧٦دا نووسی) مامەڵەی لەگەڵ دەسەڵاتە سیاسییە شاراوەکان دەکرد کە ڕۆڵێکی گرنگیان ھەبوو لە نەھێشتن و تیرۆرکردنی کەسایەتییە سیاسییەکان. ھاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی بەرھەمھێنانی ھەزاردەستان، بەو پێیەی ئەم زنجیرەیە پێویستی بە بارودۆخی جوگرافی و شارستانی گونجاو بوو بۆ سەردەمی سەرەتای سەدەی چواردەھەم، دەستکرا بە دروستکردنی شارۆچکەیەکی سینەمایی بە دیزاینێکی تایبەت. ڕووبەری ١٠ ھێکتار بۆ بنیاتنانەوە و ئاوەدانکردنەوەی تارانی کۆن لەبەرچاو گیرا و پاشان وێنەی بینا و بینا حکوومییەکان و گەڕەک و شەقامەکانی تاران و جلوبەرگ و جۆرەکانی و ھتد ئامادەکران. حاتەمی وێنە و بەڵگەنامەکانی لە شارۆچکەی سینەمایی ئیتاڵی کە ناوی چیناچیتایە، بە یارمەتی نیگاری ئیتاڵی و تابلۆی بچووکی دروستکردووە. پاشان بە ھاوکاری یەکێک لە باشترین دیکۆراتۆرەکانی ئیتاڵیا بە ناوی جۆنی کۆرتینا و کۆمەڵە گەورەکەی نەخشەی شارۆچکەکەی بە پێوەری ١:١٠٠ کێشا و بە دروستکردنی مۆدێلی شارۆچکەکە گەڕایەوە ئێران، و دوای ماوەیەک بە ڕووپێویکردنی زەوییەکانی لای ڕێگای کەرەجی تاران شارۆچکەکەی دروست کرد، لە مانگی شوباتی ساڵی ١٩٧٩ دەستی پێکرد. لە شوێنەکانی زنجیرەی «ھەزاردەستان»، گۆڕەپانی تۆپخانە، بینای شارەوانی، بینای عەدلییە، شەقامی لالەزار، شەقامی ئەکباتان، زێڕینگەریی کازاریان، ھۆتێل گراند، بینای شەھاباد و کافێی پارس لە تارانی کۆن. ھەروەھا دیمەنی شەقامی ئەکباتان و لالەزار و تارانی کۆن لەنێوان ساڵانی ١٩٣٦ بۆ ١٩٤١ بەردەستە. باڵەخانەیەکی گرنگی دیکەی زنجیرەی ھەزاردەستان بینای سینەمای تابانە کە دەکەوێتە گۆشەی شەقامی لالەزار و یەکێکە لە یەکەم سینەماکانی تاران کە یەکەمین فیلمی وتووێژی ئێرانی بە ناوی «کچی لوڕ» لە لایەن عەبدولحوسێن سیپەنتا نمایشکرا. جگە لە دیمەنەکانی تارانی کۆن، ھەوڵی نمایشکردنی دیمەنەکانی باشتین و سەبزڤار دراوە.[٣]

شوێنی فیلمەکانی وەک شێخ موفید، سەربداران، ھەشت بە ھەشت، لێکۆڵەر عەلەوی، پێڵاوەکانی میرزا نەورۆز و ھتد لەم شارۆچکەیە بووە. ھەروەھا بەشێک لە ئورشەلیم لەم نیشینگەیەدا بۆ فیلمی «مریەمی پیرۆز» درووستکرایەوە. لە دڵی شەقامی لالەزار، کۆڵانێک بۆ فیلمی تەختی دروستکرا کە گەڕەکی کۆنی خانیاباد دەنوێنێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]