سەید قادر ھیدایەتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەید قادر ھیدایەتی
لەدایکبوون١٩٧٦
بۆکان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان
پیشەنووسەر، ڕۆماننووس
زمانکوردی
نەتەوەکورد
کارە دیارەکانگابۆڕ
گۆڕەشار
بەردینە

سەید قادر ھیدایەتی (لەدایکبووی ١٩٧٦ لە بۆکان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان) ڕۆماننووسێکی ناسراوی کوردە.

ژیان[دەستکاری]

ساڵی ١٣٥٥ی کۆچی ھەتاوی (١٩٧٦ زایینی) لە بۆکان لەدایک بووە. ھەر لەوێ خوێندوویەتی و دواتر بووەتە مامۆستای قوتابخانە. ئێستاش ھەر لەوێ دەژی. ناوێکی دیارە لە نێو نووسەرانی جیدیی ڕۆژھەڵاتی کوردستان. قەڵەمی سەید قادر ڕەنگی تازەگەری لێ دەدەڵێ و کوردیزانێکی لەزەبر و شارەزاشە.

بەرھەمەکان[دەستکاری]

بەرھەمە چاپکراوەکان[١][دەستکاری]

  1. دەنگی نوختە[٢] (نۆڤلێت) چاپی ھەوەڵ ٢٠٠٣، دوو جار چاپ بووەتەوە
  2. تۆقی عەزازیل[٣] (ڕۆمان) چاپی ھەوەڵ ٢٠١٢، دوو جار چاپ بووەتەوە
  3. گابۆڕ
  4. بەردێک لە بەردێک (کۆمەڵەوتار)، ٢٠١٩
  5. نەسری کوردی و گۆڕانی فۆڕم (ڕەخنە و لێکۆڵینەوە)، ٢٠١٩
  6. گۆڕەشار
  7. حەقیقەت و پیاوی زانا (وەرگێڕان لە فارسییەوە)، ٢٠٢١
  8. بەردینە

بەرھەمە پەیوەندیدارەکان[دەستکاری]

  1. سێبەری زیندووی نووسین
  2. گێڕانەوەناسی ھاشم ئەحمەدزادە (دوو وتاری ڕۆمان و زمان و ڕۆمان و ڕوانگە؛ وتاری ڕۆمان و زمان لەسەر تۆقی عەزازیل، وتاری ڕۆمان و ڕوانگە لەسەر گابۆڕ) بڵاوکراوەی ناوەندی غەزلنووس.
  3. بووتیقای گێڕانەوە، گێڕانەوەناسیی ڕۆمانی کوردی کاوان محەمەدپوور وەرزی پێنجەمی ئەم کتێبە بەناوی (نواندنەوەی گوتارەکان) تەرخان کراوە بە شێوەگێڕانەوەی ڕۆمانی تۆقی عەزازیل .
  4. وێنە و دەق، شەھلا دەباغی (دوو وتاری خوێندنەوەیەکی گابۆڕ و ھەڵوەشاندنەوەی گابۆڕ) سوێد، ٢٠٢١
  5. گۆڤاری وانەر، ژمارە ٥ (مەلەفێک دەربارەی سەید قادر ھیدایەتی و حەوت وتار لەسەر بەرھەمەکانی سەید قادر ھیدایەتی).

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "ڕۆمانی گۆڕەشاری سەید قادر ھیدایەتی چاپ دەکرێت". بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ :: Gelawej (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ ھیدایەتی، سەید قادر، دەنگی نوختە، پیام امروز، تاران ١٣٨٢
  3. ^ ھیدایەتی، سەید قادر، تۆقی عەزازیل، کۆڵەپشتی، تاران ١٣٩١