سێگۆشەی بەرمۆدا
Coordinates: 25°N 71°W / 25°N 71°W
|
|
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێن‌کردن ھەبێت تا بگاتە شێوازی ستانداردی نووسین. (بەکارھێنانی ڕێنوێنیە وردترەکانی خاوێن‌کردن لەبەر چاو بگرە.) تکایە ئەگەر دەتوانی، یارمەتیی پەرەپێدانی ئەم وتارە بدە. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی لە خۆ گرتبێت. |
سێگۆشه‌ی بەرمۆدا نهێنیه‌که له له نهێنیه نادیاره‌کانی سروشت که سه‌ده‌ها ساڵه خه‌ڵک سه‌ری سوڕماوه لێی ، وه‌تا ئێستاش یه‌کێکه له سه‌رسوڕهێنه‌ره‌کانی سروشت که‌له گۆڤار رۆژنامه و ته‌له‌فزیون باسی ده‌کرێت . سێگۆشه‌ی بەرمۆدا به‌شێکه له زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی که به‌هه‌زاره‌ها که‌شتی و فڕۆکه‌ی لێ بزر بووه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێک به‌جێ بێڵن له‌دوای خۆیان ، هه‌تا ئێستاش که‌س نه‌یتوانیوه به ته‌واوه‌تی هۆی بزربونی ئه‌و شتانه بزانێت له‌و سێگۆشه‌یه‌دا . کاتێک که باسی ( سێ گۆشه‌ی بەرمۆدا ) ده‌کرێت وه‌ک ئه‌وه وایه که‌باسی چیرۆکێکی خەیاڵی بکه‌یت به‌ڵام جیاوازیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که سێگۆشه‌ی بەرمۆدا ڕاستی یه‌که‌و شتێکی واقعی یه وه‌چه‌نده‌ها جار گوێمان لێ بووه له زۆر جێگا که باسی ده‌کرێت که به‌گه‌وره‌ترین ته‌حه‌دی ئه‌وسه‌رده‌مه داده‌نرێت که به‌روی مرۆڤ ده‌بێته‌ووه .
پێرست |
شوێنی جوگرافی [دەستکاری]
شوێنی جوگرافی سێگۆشه‌یی برمودا ده‌که‌وێته رۆژئاوای زەریای ئەتلەنتی له باشوری ویلایه‌تی فلۆریدا له ولایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا خۆی له‌خۆیه‌وه ئه‌و شوێنه شێوه‌یه‌کی سێگۆشه‌یی ئه‌هێنێت ، سێگۆشه‌ی بەرمۆدا له ساڵی 1954 دۆزرایه‌وه کاتێک که‌چه‌ند فرۆکه‌یه‌ک تیایدا بزربوون کاتێ فڕین به‌سه‌ریدا وه دیار نه‌مان وه‌له‌و کاته‌وه به‌و ناوه‌وه ناسراوه ، وه‌هه‌ندێکیان پێی ده‌ڵێن ( جزر الشیطان ) سێگۆشه‌ی شه‌یتان .
خاڵی بزربوون له سێگۆشه‌ی بەرمۆدا [دەستکاری]
له‌شوێنێکی دیاری کراوه له باکوری رۆژئاوای زه‌ریان ئهتلسی که پێی ده‌ڵێن ( بحر سارجاسو ) که به‌شێوه‌یه‌کی زۆر گه‌وره له‌سه‌ر ئاوه‌که‌ی هه‌موی به قه‌وزه گرتووه که پێی ده‌گوترێت سارجاسام که به‌شێوه‌یه‌کی گه‌وره گه‌وره که سه‌ر ئاوه‌که‌ی گرتوه که‌ڕێی له هاتوچۆی که‌شتی و پاپۆره‌کان گرتووە.
وه ده‌ریای ( سارجاسو ) بێ ده‌نگیه‌کی زۆری لێ ده‌بینرێت که ده‌ریایه‌کی مردووه هیچ جوڵه‌ی نیه که که‌شتی وانه‌کان چه‌نده‌ها ناویان لێ ناوه وه‌ک ( ده‌ریای ترسناک ) یان ( قه‌برستانی ئهتلنتی ) ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و شتانه‌ی که بینیویانه له‌کاتی گه‌شت کردن له‌ناو ئه‌و ده‌ریایه ....وه ده‌رکه‌وتووه له چه‌نده‌ها که‌شتی له‌ناو ئه‌و ده‌ریایه بزربونه له‌سه‌ره‌تای دروست بوونی مرۆڤهیهتیهوه تاوه‌کو ئێستا وه به‌هه‌زاره‌ها هه‌یکه‌ل و لاشه‌ی مرۆڤی تێدایه که تا ئێستا ده‌رنه‌هێنراون .
له‌سه‌ره‌تای دیارده‌ی وونبوون له سێگۆشه‌ی بەرمۆدا له‌ساڵی 1850 له‌و شوێنهوو نزیک له‌و زیاتر له 50 که‌شتی وون بون و دیار نه‌مان ... هه‌ندێک له که‌شتی وانانهکان توانیان بنکه‌ی که‌شتیوانان ئاگادار بکه‌نه‌وه به‌ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م له وون بونیان به‌ڵام ئه‌و نامانه زۆر نادیاربون و که‌س تێ نه‌گه‌یشتووه .
وه ئه‌و که‌شتیانه زۆربه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ولایاتی یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ، یه‌که‌میان که‌شتی ( انسرجنت ) که 340 که‌سی له‌سه‌ر بوو
دووهه‌م غواصه‌ی ( اسکوریبون ) که 99 که‌شتیوانی تێدا بوو له‌ساڵی 1968 .
ئەو که‌شتیانه‌ی که وونبون له سێگۆشه‌ی بەرمۆدا [دەستکاری]
- له‌ساڵی 1880 زاینی که‌شتی ئینگلیزی ( اتلنتا ) ژماره‌ی سەرنشینەکانی 290 که‌س بوون .
- له‌ساڵی 1918 زاینی که‌شتی ئه‌مریکی ( سایلکوب ) ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی که له‌سه‌ر که‌شتییه‌که بوون 309 که‌س بوون .
دیارده‌ی وونبوونی فڕۆکه ئه‌م دیارده‌یه گه‌یشته زەریای ئەتلەنتی کاتێک که به‌ئاسمانی ئەتلەنتی یان با بڵیین ئاسمانی سێگۆشه‌ی بەرمۆدا ساڵی 1945 زاینی له قاعیده‌ی لودیردیل له ولایهتە یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا پێنج فڕۆکه بۆ مه‌شقکردن چوون به‌و شوێنه‌دا ڕۆشتن ، ژماره‌یان 5 فڕۆکه‌وان بوون له‌گه‌ڵ 8 یاریده‌ده‌ری فڕۆکه‌وانه‌کان که تا ئاستێک شاره‌زاییان هه‌بوو له باره‌ی فرۆکه‌وانیه‌وه ...وهسهرۆکهکهیان ناوی ( تشارلزتیلور ) بوو ، کاتێک که له بنکه‌وه چاوه‌رێی بروسکه‌یان ده‌کردن بۆ گه‌ڕانه‌وه و نیشتنەوەیان له بنکه‌وه بروسکه‌یه‌کیان پێ گه‌یشت له سه‌رۆکه‌که‌یان ( ملازم تشارلزتبلور ) که ئه‌ڵێت : ( ئێمه له‌حاله‌تێکی زۆر خراپین ، ئێمه له ژێر خه‌ت ده‌رچووین وناتوانین زه‌وی ببینین و ناتوانین ده‌ستنیشانی شوێن و جێگامان بکه‌ین ، وابزانم ئێمه وونبووین له ئاسمان ، هه‌موو شتێک لامان لێڵه و هیچ نابینین وهنازانین بۆ کوێ ده‌چین ) ... دوای ئه‌وه هیچیان لێ نه‌بیستراوه .
وه‌له‌و فڕۆکانه‌ی که‌ون بوونه له‌ساڵی 1945 زاینی دوو فرۆکه‌ی ئه‌مریکی وون بووه .
له ساڵی 1948 زاینی فرۆکه‌ی بریتانی ( ستارتیجر ) وون بوو که 31 که‌س له‌سه‌ر بوو .
له‌ساڵی 1956 زاینی فرۆکه‌ی ده‌ریایی ئه‌مریکی وون بوو که 10 که‌س بوون .
پرسیار : ئایا کاتێکی دیاریکراو هه‌یه که کاره‌ساتی وون بوون رووده‌دات له سێگۆشه‌ی برمودا ؟؟ ؟؟
زۆربه‌ی ئه‌و رووداوانه که رویان داوه له سێگۆشه‌ی برمودا ، له 3 مانگی دیاریکراو رویان داوه له‌مانگی 11/12/1 ئه‌ویش کاتی پشوی مه‌سیحیه‌کانه له کاتی کریسمس بۆیه ناویان ناوه ( وه‌رزی وون بوون ) .
پرسیار : بۆچوونه‌کان ده‌رباره‌ی سێگۆشه‌ی برمودا ؟؟؟ وای لێک ئه‌ده‌نه‌وه که زۆر جار بومه له‌رزه روده‌دات له‌ناو ده‌ریایه‌که واده‌کات ئه‌و که‌شتیانه وون بن ...
وه‌هه‌ندێکیان وا لێک ئه‌ده‌نه‌وه که راکێشانێکی موگناتیسی هه‌یه له‌ناو ده‌ریایه‌که ئه‌وه‌ی به‌سه‌ری دا بروات بۆ ناخی زه‌ویه‌که رای ده‌کێشێت ..
ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که هێزێکی موگناتیسی هه‌یه زه‌ویه‌که که هه‌موو شتێک به شیوه‌یه‌کی ( عشوائی ) راده‌کێشێت ... هه‌موو ئه‌مانه ڕاستین و زانیاری ته‌واو ته‌نها لای خوای گه‌وره‌یه و زانست و ته‌کنه‌لۆجیای سه‌رده‌م ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ بوه له به‌رده‌م ئه‌م سێگۆشهیهداو له‌گومان و ڕاو بۆچون زیاتر هیچ شتێکی تری بۆ مرۆڤایه‌تی پێ نیه ده‌رباره‌ی ئه‌م سێگۆشه‌یه..
سەرچاوەکان [دەستکاری]
- ویکیپیێدیای ئینگلیزی