سێگۆشەی بەرموودا

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

پۆتانەکان: ٢٥°N ٧١°W / ٢٥°N ٧١°W / 25; -71

نەخشەی سێگۆشەی بەرمۆدا

سێگۆشە‌ی بەرمۆدا نھێنیە‌کە‌‌ لە‌ لە‌ نھێنیە‌ نادیارە‌کانی سروشت کە‌ سە‌دە‌ھا ساڵە‌ خە‌ڵک سە‌ری سوڕماوە‌ لێی ، وە‌تا ئێستاش یە‌کێکە‌ لە‌ سە‌رسوڕھێنە‌رە‌کانی سروشت کە‌لە‌ گۆڤار رۆژنامە‌ و تە‌لە‌فزیون باسی دە‌کرێت . سێگۆشە‌ی بەرمۆدا بە‌شێکە‌ لە‌ زە‌ریای ئە‌تڵە‌سی کە‌ بە‌ھە‌زارە‌ھا کە‌شتی و فڕۆکە‌ی لێ بزر بووە‌ بە‌بێ ئە‌وە‌ی ھیچ شتێک بە‌جێ بێڵن لە‌دوای خۆیان ، ھە‌تا ئێستاش کە‌س نە‌یتوانیوە‌ بە‌ تە‌واوە‌تی ھۆی بزربونی ئە‌و شتانە‌ بزانێت لە‌و سێگۆشە‌یە‌دا . کاتێک کە‌ باسی ( سێ گۆشە‌ی بەرمۆدا ) دە‌کرێت وە‌ک ئە‌وە‌ وایە‌ کە‌باسی چیرۆکێکی خەیاڵی بکە‌یت بە‌ڵام جیاوازیە‌کە‌ی ئە‌وە‌یە‌ کە‌ سێگۆشە‌ی بەرمۆدا ڕاستی یە‌کە‌و شتێکی واقعی یە‌ وە‌چە‌ندە‌ھا جار گوێمان لێ بووە‌ لە‌ زۆر جێگا کە‌ باسی دە‌کرێت کە‌ بە‌گە‌ورە‌ترین تە‌حە‌دی ئە‌وسە‌ردە‌مە‌ دادە‌نرێت کە‌ بە‌روی مرۆڤ دە‌بێتە‌ووە‌ .

شوێنی جوگرافی[دەستکاری]

شوێنی جوگرافی سێگۆشە‌یی برمودا دە‌کە‌وێتە‌ رۆژئاوای زەریای ئەتلەنتی لە‌ باشوری ویلایە‌تی فلۆریدا لە‌ ولایە‌تە‌ یە‌کگرتوە‌کانی ئە‌مریکا خۆی لە‌خۆیە‌وە‌ ئە‌و شوێنە‌ شێوە‌یە‌کی سێگۆشە‌یی ئە‌ھێنێت ، سێگۆشە‌ی بەرمۆدا لە‌ ساڵی ١٩٥٤ دۆزرایە‌وە‌ کاتێک کە‌چە‌ند فرۆکە‌یە‌ک تیایدا بزربوون کاتێ فڕین بە‌سە‌ریدا وە‌ دیار نە‌مان وە‌لە‌و کاتە‌وە‌ بە‌و ناوە‌وە‌ ناسراوە‌ ، وە‌ھە‌ندێکیان پێی دە‌ڵێن ( جزر الشیطان ) سێگۆشە‌ی شە‌یتان .

خاڵی بزربوون لە‌ سێگۆشە‌ی بەرمۆدا[دەستکاری]

لە‌شوێنێکی دیاری کراوە‌ لە‌ باکوری رۆژئاوای زە‌ریان ئە‌تلسی کە‌ پێی دە‌ڵێن ( بحر سارجاسو ) کە‌ بە‌شێوە‌یە‌کی زۆر گە‌ورە‌ لە‌سە‌ر ئاوە‌کە‌ی ھە‌موی بە‌ قە‌وزە‌ گرتووە‌ کە‌ پێی دە‌گوترێت سارجاسام کە‌ بە‌شێوە‌یە‌کی گە‌ورە‌ گە‌ورە‌ کە‌ سە‌ر ئاوە‌کە‌ی گرتوە‌ کە‌ڕێی لە‌ ھاتوچۆی کە‌شتی و پاپۆرە‌کان گرتووە.

وە‌ دە‌ریای ( سارجاسو ) بێ دە‌نگیە‌کی زۆری لێ دە‌بینرێت کە‌ دە‌ریایە‌کی مردووە‌ ھیچ جوڵە‌ی نیە‌ کە‌ کە‌شتی وانە‌کان چە‌ندە‌ھا ناویان لێ ناوە‌ وە‌ک ( دە‌ریای ترسناک ) یان ( قە‌برستانی ئە‌تلنتی ) ئە‌وە‌ش بە‌ھۆی ئە‌و شتانە‌ی کە‌ بینیویانە‌ لە‌کاتی گە‌شت کردن لە‌ناو ئە‌و دە‌ریایە‌ ....وە‌ دە‌رکە‌وتووە‌ لە‌ چە‌ندە‌ھا کە‌شتی لە‌ناو ئە‌و دە‌ریایە‌ بزربونە‌ لە‌سە‌رە‌تای دروست بوونی مرۆڤە‌یە‌تیە‌وە‌ تاوە‌کو ئێستا وە‌ بە‌ھە‌زارە‌ھا ھە‌یکە‌ل و لاشە‌ی مرۆڤی تێدایە‌ کە‌ تا ئێستا دە‌رنە‌ھێنراون .

لە‌سە‌رە‌تای دیاردە‌ی وونبوون لە‌ سێگۆشە‌ی بەرمۆدا لە‌ساڵی ١٨٥٠ لە‌و شوێنە‌وو نزیک لە‌و زیاتر لە‌ ٥٠ کە‌شتی وون بون و دیار نە‌مان ... ھە‌ندێک لە‌ کە‌شتی وانانە‌کان توانیان بنکە‌ی کە‌شتیوانان ئاگادار بکە‌نە‌وە‌ بە‌ماوە‌یە‌کی زۆر کە‌م لە‌ وون بونیان بە‌ڵام ئە‌و نامانە‌ زۆر نادیاربون و کە‌س تێ نە‌گە‌یشتووە‌ .

وە‌ ئە‌و کە‌شتیانە‌ زۆربە‌ی دە‌گە‌رێتە‌وە‌ بۆ ولایاتی یە‌کگرتووە‌کانی ئە‌مریکا ، یە‌کە‌میان کە‌شتی ( انسرجنت ) کە‌ ٣٤٠ کە‌سی لە‌سە‌ر بوو

دووھە‌م غواصە‌ی ( اسکوریبون ) کە‌ ٩٩ کە‌شتیوانی تێدا بوو لە‌ساڵی ١٩٦٨ .

ئەو کە‌شتیانە‌ی کە‌ وونبون‌ لە‌ سێگۆشە‌ی بەرمۆدا[دەستکاری]

  • لە‌ساڵی ١٨٨٠ زاینی کە‌شتی ئینگلیزی ( اتلنتا ) ژمارە‌ی سەرنشینەکانی ٢٩٠ کە‌س بوون .
  • لە‌ساڵی ١٩١٨ زاینی کە‌شتی ئە‌مریکی ( سایلکوب ) ژمارە‌ی ئە‌وانە‌ی کە‌ لە‌سە‌ر کە‌شتییە‌کە‌ بوون ٣٠٩ کە‌س بوون .

دیاردە‌ی وونبوونی فڕۆکە‌ ئە‌م دیاردە‌یە‌ گە‌یشتە‌ زەریای ئەتلەنتی کاتێک کە‌ بە‌ئاسمانی ئەتلەنتی یان با بڵیین ئاسمانی سێگۆشە‌ی بەرمۆدا ساڵی ١٩٤٥ زاینی لە‌ قاعیدە‌ی لودیردیل لە‌ ولایە‌تە یە‌کگرتوە‌کانی ئە‌مریکا پێنج فڕۆکە‌ بۆ مە‌شقکردن چوون بە‌و شوێنە‌دا ڕۆشتن ، ژمارە‌یان ٥ فڕۆکە‌وان بوون لە‌گە‌ڵ ٨ یاریدە‌دە‌ری فڕۆکە‌وانە‌کان کە‌ تا ئاستێک شارە‌زاییان ھە‌بوو لە‌ بارە‌ی فرۆکە‌وانیە‌وە‌ ...وە‌سە‌رۆکە‌کە‌یان ناوی ( تشارلزتیلور ) بوو ، کاتێک کە‌ لە‌ بنکە‌وە‌ چاوە‌رێی بروسکە‌یان دە‌کردن بۆ گە‌ڕانە‌وە‌ و نیشتنەوەیان لە‌ بنکە‌وە‌ بروسکە‌یە‌کیان پێ گە‌یشت لە‌ سە‌رۆکە‌کە‌یان ( ملازم تشارلزتبلور ) کە‌ ئە‌ڵێت : ( ئێمە‌ لە‌حالە‌تێکی زۆر خراپین ، ئێمە‌ لە‌ ژێر خە‌ت دە‌رچووین وناتوانین زە‌وی ببینین و ناتوانین دە‌ستنیشانی شوێن و جێگامان بکە‌ین ، وابزانم ئێمە‌ وونبووین لە‌ ئاسمان ، ھە‌موو شتێک لامان لێڵە‌ و ھیچ نابینین وە‌نازانین بۆ کوێ دە‌چین ) ... دوای ئە‌وە‌ ھیچیان لێ نە‌بیستراوە‌ .

وە‌لە‌و فڕۆکانە‌ی کە‌ون بوونە‌ لە‌ساڵی ١٩٤٥ زاینی دوو فرۆکە‌ی ئە‌مریکی وون بووە‌ .

لە‌ ساڵی ١٩٤٨ زاینی فرۆکە‌ی بریتانی ( ستارتیجر ) وون بوو کە‌ ٣١ کە‌س لە‌سە‌ر بوو .

لە‌ساڵی ١٩٥٦ زاینی فرۆکە‌ی دە‌ریایی ئە‌مریکی وون بوو کە‌ ١٠ کە‌س بوون .

پرسیار : ئایا کاتێکی دیاریکراو ھە‌یە‌ کە‌ کارە‌ساتی وون بوون روودە‌دات لە‌ سێگۆشە‌ی برمودا ؟؟ ؟؟

زۆربە‌ی ئە‌و رووداوانە‌ کە‌ رویان داوە‌ لە‌ سێگۆشە‌ی برمودا ، لە‌ ٣ مانگی دیاریکراو رویان داوە‌ لە‌مانگی ١١/١٢/١ ئە‌ویش کاتی پشوی مە‌سیحیە‌کانە‌ لە‌ کاتی کریسمس بۆیە‌ ناویان ناوە‌ ( وە‌رزی وون بوون ) .

پرسیار : بۆچوونە‌کان دە‌ربارە‌ی سێگۆشە‌ی برمودا ؟؟؟ وای لێک ئە‌دە‌نە‌وە‌ کە‌ زۆر جار بومە‌ لە‌رزە‌ رودە‌دات لە‌ناو دە‌ریایە‌کە‌ وادە‌کات ئە‌و کە‌شتیانە‌ وون بن ...

وە‌ھە‌ندێکیان وا لێک ئە‌دە‌نە‌وە‌ کە‌ راکێشانێکی موگناتیسی ھە‌یە‌ لە‌ناو دە‌ریایە‌کە‌ ئە‌وە‌ی بە‌سە‌ری دا بروات بۆ ناخی زە‌ویە‌کە‌ رای دە‌کێشێت ..

ئە‌وە‌ش ئە‌وە‌ دە‌گە‌یە‌نێت کە‌ ھێزێکی موگناتیسی ھە‌ی

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ویکیپیێدیای ئینگلیزی