ڤۆڵتێر
| فرانسوا- ماریی ئەرۆیت | |
|---|---|
| لەدایکبوون | پاریس ، فەڕەنسا |
| نەتەوە | فەڕەنسی |
| پیشە | نوسەری شانۆگەری و فەیلەسوف |
| بیروڕای ئایینی | مەسیحی کاثۆلیک |
فرانسوا- ماریی ئەرۆیت (بە فەڕەنسی: François-Marie Arouet) بە نازناوی ڤۆڵتێر لە ٢١ نۆڤێمبەری ساڵی ١٦٩٤ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لەدایک بووە. یەکێک بووە لەو فەیلەسووفانەی پێداگری لە مافی تاک کردووە و دژایەتی تەواوی مەسیح و بڕوای مەسیحیەتی کردووە. دەسەڵاتی ئەوان و پاشاکانی چەرخی ناوەڕاستی بە پەرداخێک بیرەناساندووە.
دەڵێت:دەسەڵاتدارەکان وەک ئەو کەفە وان کە ئەکەونە سەر لێواری پەرداخەکەو بەفوویەک ئەکەونە خوارەوە، بنی پەرداخەکەش کە خڵتەیە و کەس نایخواتەوە ئەو کەسانەن کە ھەمیشە لەھەوڵی ئاژاوە و تێکدانی کۆمەڵگادان، ئەوەی دەکەوێتە ناوەڕاستی پەرداخەکە، بیرەکەیە کە چێژێکی خۆش ئەبەخشێت، ئەمەی بە خەڵک و کۆمەڵگا بەراوورد کردووە( شوبھاندووە). کەمەبەستی گەڕانەوەی سەروەری و دەسەلات بووە بۆ خەڵک.
ڤۆڵتێر لە ٣٠ مای ١٧٧٨ واتە نزیکی ١٠ ساڵ پێش ھەڵگیرساندنی شۆڕشی فەرەنسا دەمرێت.