کۆنان (کارتۆن)
| ئەم وتارە لە پرۆسەی وەرگێـڕان و ئامادەکردندایە. ئەم نووسراوەیە تەنها بۆ تێکەڵ نەبوونی دەستکارییەکان لێرە دانراوە. ئەگەر ئەمە دوای ١-١-٢٠١١ دەبینی، دەتوانی لایبەری. ئەگەر هێشتا ماوەی بەسەر نەچووە، تکایە هێندێ ڕاوەستە و دەستتێوەردانی ئەم لاپەڕە مەکە. ناوی ئەو بەکارهێنەرەی ئەم تاگەی لێرە داوە، لە بەشی مێژووی دەستکارییەکانی ئەم وتارەدا هاتووە؛ ئەگەر پێویست بوو پەیوەندیی لەگەڵ بگرە. |
ئەم وتارە سەبارەت بە کارتۆنی وێنە جوڵاوی کۆنان نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە کۆنان (روونکردنەوە).
کۆنان (بەئینگلیزیی: Case Closed، بەعەرەبیی: المحقق كونان، بەیابانیی: 名探偵コナン (خوێندنەوە: مێنتانتێی کۆنان))، زنجیرەیەک مانگا و زنجیرەی کارتۆنی وێنە جوڵاوە لەگەڵ زنجیرەی ئۆڤا و کۆمەڵێک فیلم ی یابانی بەناوبانگ. نووسەری ئەم کارتۆنە گۆشۆ ئۆیامایە کە لە ١٩٩٤ ەوە دەستی کردووە بە نووسینی و لە ٨ ی حوزەیرانی ١٩٩٦ دا بۆتە زنجیرەی کارتۆنی وێنە جوڵاو. دۆبلاژ کراوە بۆ و چەندین زمان، وەرگێرانی بۆ زمانی عەرەبی لەلایەن سەنتەری زەهرەوە کراوە، دواتر بەعەرەبی لەکەناڵی سپەیستوون پەخش کراوە و بەئەڵمانی لە کەناڵی ئاڕ تی ئێڵ و بەچەندین زمان لەچەندین شوێن پەخش کراوە.
لە یابان، هەفتانە مانگاکە لە گۆڤاری شۆنن سەندای لەساڵی ١٩٩٤ ەوە بڵاو دەکرێتەوە. پاشان زنجیرەی کارتۆنە جوڵاوەکە بەرهەم دەهێنرێت لە ستۆدیۆی تۆکیۆ موڤی شینشا (بەئینگلیزیی: Tokyo Movie Shinsha) و دەرهێنانی بۆ زنجیرەکان کراوە لەلایەن کینیجی کوداما و تایچیرۆ یامامۆتۆ، پاشان لە یابان لە کەناڵی بیبۆن تی ڤی و کەناڵی یومیۆری و کەناڵی ئەنیماکس پەخش دەکرا. یەکەم زنجیرەی لە ٨ ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦ دا پەخش کراوە تا گەیشت بە زنجیرەی ٥٩٠ کە لە ٢٥ ی سێپتێمبەری ٢٠١٠ پەخش کراوە. هەردوو مانگاکە و زنجیرەکانیش بینەرێک و هاندەرێکی زۆرییان بەخۆوە دیوە. هەفتانە تەنها یەک زنجیرەی لێ پەخش دەکرێت لە تەلەفیزیۆنی یابان (Nippon Television)، بەڵام فیلمەکان زۆرتر لە چەند هەفتەیەک دەخایەنێت. تا ئێستا کۆنان خاوەنی ١٤ فیلمە کە یەکەمییان لە ١٩ ی نیسانی ١٩٩٧ دا دەکراوە و بەدوایدا فیلمەکانی تریش درێژەی کێشا، بەڕێژەی فیلمێک لەهەر ساڵێکدا. ١٠ فیلم لەو فیلمانە شوێنی خۆی گرتووە لەنێو ئەو ١٠ فیلمەی کە خاوەنی زۆرترین داهاتن لە جیهاندا. هەروەها خاوەنی ١٠ زنجیرەی ڤیدیۆیە (OVA) کە هەر یەکەیان ماوەکانییان دەوروبەری ٢٥ خولەکە. کۆنان لە دەرەوەی یابانیش پەخش دەکرێت، بۆ نموونە لە ئەڵمانیا لە کەناڵی ئار تی ئێڵ ٢، لە کەنەدا لە کەناڵی وای تی ڤی و لە ئەمەریکا لە کەناڵی فەنیمەیشن و لە وڵاتە عەرەبییەکانیش لە هەردوو کەناڵی: سپەیس توون و سپەیس پاوەر. ئەم کارە هوونەرییە وەک دووبارە ژیانەوەی کەسایەتی لێکۆڵەرەوەی بەناوبانگ شارلۆک هۆڵمز دادەنرێت بە وێنەیەکی سەردەمانە و لە چوارچێوەیەکی پابەند بە تاوان و نهێنیی و لەگەڵ کەمێک لە رۆمانسییەتدا. هەروەها با ئەوەش لە یاد نەکەین کە ئەم کارە هوونەرییە گێڕاندنەوەیەکی راستەوخۆیە بۆ ژیان و رۆشنبیریی یابان، ئەمە زۆر بە روونی لە فیلمەکاندا دەردەکەوێت.
نووسەر گۆشۆ ئۆیاما، داهێنانێکی زۆر گەورەی کردووە لە گێراندنەوەی رووداوەکاندا، کە تێیدا زنجیرەکان بەیەکەوە دەبەستێتەوە بەبێ گوێ پێدانە ئەو ماوە زۆرەی نێوانییان کە دەچێتە نزیکەی ١٥ ساڵەوە لەڕێگەی مانگاکەوە، هەروەک چۆن تیمی کارکردن لە پاڵپشتکردنی چیرۆکەکەوە بە باشترین مۆزیک و گۆرانی بۆ دەستپێکردنەکان و کۆتاییهاتنەکانی زنجیرەکان و فیلمەکان.
چیرۆکەکە [دەستکاری]
چیرۆکەکە باس لە خوێندکارێکی دواناوەندی دەکات بە ناوی شینیچی کودۆی تەمەن ١٧ ساڵ، کە لێکۆڵەرەوەیە و یارمەتی پۆلیس دەدا و بەتایبەتی پشکنەر میگۆری لە شیکارکردنی هەندێک لە رووداوەکاندا. لەڕۆژێک لە رۆژەکانی پشوودا، شینیچی لەگەڵ ڕان مووریدا کە هاوڕێی منداڵییەتی، دەچن بۆ شاری یاری، لەو کاتەدا کە لەوێ دەبن، رووداوێکی کوشتن روودەدات و لەنێو کەسە گوومان لێکراوەکاندا دوو کەسی رەشپۆش دەبینێ، دوای شیکارکردنی تاوانەکە و چۆنییەتی روودانی، شینیچی دەکەوێتە گوومانەوە لەو دوو رەشپۆشە، بۆیە دوایان دەکەوێت و دەبینێت یەکێکییان هەڵدەستێت بە تاوانی هەڕەشە لێکردندایە و لەگەڵ پیاوێکدا وەستاوە کە داوای پارەی لێ دەکات وەگەر نا کەسێکی پیاوەکە کە لای گرووپەکەیە، دەکوژن. لەو کاتەدا کە چاو لەو رووداوە دەکات، لەدواوە کەسی دووەمە رەشپۆشەکە دەکێشێت بەسەریدا و لەهۆش خۆی دەچێت و بە زۆر گولاجێکی دەدەنێ، دواتر کە هۆشی دێتەوە، دەبینێ جەستەی گەڕاوەتەوە بۆ تەمەنی ٧ ساڵیی، بەڵام عەقڵی وەکوو خۆی لەتەمەنی ١٧ ساڵیدایە و بچووک نەبۆتەوە، واتە تەنها جەستەی بچووک بووەوە بۆ منداڵێک نەک عەقڵی. دواتر دەچێتە لای پرۆفیسۆر هیرۆشی ئەگاسا کە دراوسێ و هاوڕی نزیکییەتی، لەوێ دوای تۆزێک ڕان مووری هاوڕێی دەبینێتەوە کە هاتووە بۆلای ئەگاسا بۆ پرسیارکردن لەسەر شینیچی، بۆیە کاتێک کە ران لێی دەپرسێت تۆ ناوت چییە، وەڵام دەداتەوە و دەڵێت: کۆنان ئێدۆجاوا.
کۆنان (شینیچی) بڕیار دەدات کە لای ران و باوکی ران (تۆگۆرۆ مووری) بژی، شایەنی باسە کە باوکی ران ئۆفیسێکی لێکۆڵینەوەی هەیە، ئەم هەلەی بەباش زانی تا بتوانێت لەڕێگەی ئەو ئۆفیسەوە بگات بەو دەستەیەی کە ئەو گولاجەیان پێ هەڵهێنجدا. بۆیە دەچێتە قوتابخانەی تیتانی سەرەتایی و دەبێتە ئەندامێکی تیمی لێکۆڵەرەوە بچووکەکان. کۆنان گەلێک هاوڕێیەتی هەیە لەگەڵ لێکۆڵەرەوانی تر وەکو هیجی هاتۆری.
دواتر کۆمەڵێک کارەکتەری تر دەرەکەوێت، یەکێک لەوان، شیهۆ میانۆ، نازناوەکەشی "شێری" یە، کە ئەمیش توێژەرەوەیەکی کیمیاییە و ئەندامێک بووە لە رێکخراوی رەش، ئەویش بووە کە گولاجی APTX-4869 ی درووست کردووە کە بووە هۆی بچووک بوونەوەی جەستەی شینیچی، بەڵام "شێری" لە رێکخراوەکە هەڵهاتووە بەهۆی ئەوەی کە ئاکیمی میانۆ ی خوشکی دەکوژن، شێریش بەهەمان شێوەی کۆنان گولاجی APTX-4869 دەرخواردی خۆی دەدات تا جەستە بچووک بێتەوە و بتوانێت هەڵبێت لەدەست رێکخراوەکە. دواتر کۆنان دەچێتە پاڵ FBI، بەهۆی ئەوەی کە یارمەتییان ئەدات لە رووداوی جودی سانتیملیون بۆ دۆزینەوەی رێکخراوەکە و رزگارکردنییان لەدەست داوی یەکێک لە ئەندامانی رێکخراوەکە بەناوی فێرمۆت. لەو رووداوەدا توانییان تەنها یەک ئەندامی رێکخراوەکە دەستگیر بکەن بەناوی میزوناشی رینا و نازناوەکەشی "کیر" ە، بەڵام دواتر بۆیان دەرکەوت کە بەکرێگیراوی CIA یە.
کەسایەتییەکان [دەستکاری]
زۆرتر لە ٢٠ کەسایەتیی سەرەکی و کارەکتەری گرنگ دەرکەوتووە لە زنجیرەکەدا، ئەمانە لەپاڵ شینیچی کودۆ و ڕان مووری و تۆگۆرۆ مووریدا، چەندین کەسایەتیی تر دەردەکەون وەکو ئەندامانی رێکخراوەکە، ئەندامانی پۆلیس و هەروەها هەندێک لە لێکۆڵەرەوەکان وەک هیجی هاتۆری و لەگەڵ ئەوانەشدا جودی سانتیملیون و کایتۆ کید.
ئەوانەی کە راستیی ئەو رووداوە دەزانن کە بەسەر شینیچیدا هاتووە [دەستکاری]
- هیرۆشی ئەگاسا: ئەم راستییەکەی لە زنجیرەی ٢ دا زانیوە، پاش ئەوەی کۆنان پەنای بۆ دەبات لەبەرئەوەی دراوسێیەتی. لە سەرەتادا د. ئەگاسا بڕوا ناکا کە ئەوە شینیچییە و وا بچووک بۆتەوە بەڵام لەدوای ئەوەی کە شینیچی کۆمەڵێک نیشانەی پێ دەڵێت کە تەنها شینیچی دەیزانێت وەکوو بوونی خاڵێکی گەورە لەسەر پشتی ئەگاسا، بڕوای پێ دەکات. هەر ئەگاساشە کە رێنمایی دەکات کە لەلای هیچ کەس باسی ئەوە ناکات کە بچووک بۆتەوە و کە کۆنان هەر شینیچییە تا کەسانی دەوروبەری خۆی تووشی مەتریسی نەیەن لەلایەن رێکخراوە رەشەکەوە.
- یوساکۆ کودۆ و یۆکیکۆ کودۆ (باوانی شینیچی): بۆ یەکەم جار لە زنجیرەی ٤٣ دا دەرکەوتن، لەهەمان زنجیرەشدا راستی ئەو بەسەرهاتەیان زانی کە بەسەر کوڕەکەیاندا هاتووە، ئەو هەلەیان خستە بەردەست کە لەگەڵیان سەفەر بکات بۆ دەرەوە بەڵام رەتیکردەوە و وتی کە ئەمە تەنها گرفتی خۆیەتی و خۆی بەتەنها توانای شیکارکردنی هەیە.
- هیجی هاتۆری: لێکۆڵەرەوەی قۆناغی دواناوەندییە، هەروەها هاوڕێی شینیچییە و راستی ئەو رووداوەی کە بەسەر شینیچیدا هاتووە لە زنجیرەی ٥٨ دا کەشف دەکات، ئەمەش پاش ئەوەی کۆنان ویستی لەهۆی ببات بەهۆی کاتژمێرە لەهۆشبەرەکەیەوە تا بتوانێت رووداوەکە شیکار بکات لەو زنجیرەیەدا، بەڵام هیجی لەراستیدا لەهۆش نەچووبوو، بەمەش توانی کەشفی بکات.
- کایتۆ کید: راستی ئەوەی بەسەر شینیچیدا هاتووە، تەنها لەفیلمەکانیدا پێی زانیوە، پاش بەجلوبەرگی شینیچی خۆی گۆڕی لە فیلمی سێیەمدا تا کۆنان رزگار بکات لەکەشفبوونی لەراستی ئەوەی بەسەریدا هاتووە لەلای ڕان مووری.
- ئای هایبارا: ئەندامێکی رێکخراوی رەش ی هەڵهاتووە، کە لە زنجیرەی ١٢٩ دا دەردەکەوێت، هەر وەک شینیچی ئەویش بچووک بۆتەوە بۆ تەمەنی منداڵیی پاش ئەوەی کە گوولاجی APTX-4869 ی خواردووە، پاش ئەگاسا لەخۆی گرتووە چوونکە کەسی نییە کە لەخۆی بگرێت لەپاش مردنی کەس و کاریی و کوژرانی ئاکیمی میانۆی خوشکی لەلایەن رێکخراوی رەشەوە.
- فێرمۆت: ئەندامێکی دیاری رێکخراوی رەش هەروەها ئافرەتی دڵخوازی سەرۆکی رێکخراوەکەیە. بۆ یەکەم جار لە زنجیرەی تایبەتی نیویۆرک دا دەرکەوت وەک ئەکتەر شارۆن فینیارد، هاوڕێی دایکی شینیچی کودۆ. فێرمۆت راستی شینیچی و هایبارا دەزانێ بەڵام بەهۆی ئەوەی کە شینیچی و شێوەی بیرکردنەوەکەی خۆش دەوێت و بەدڵییەتی و لەبەرئەوەی پەیمانی بە شینیچی داوە کە هەرگیز لەدوی هایبارا نەکەوێت، بۆیە نهێنییەکەی پاراستووە.
- هۆندۆ ئیسۆکی: برای میزۆناشی رینا، ئەمیش لە زنجیرەی ٥٠٨ دا راستییەکە دەزانێت.
- ئاکیمی میانۆ: خوشکی هایبارایە و لەسەر دەستی جین کوژرا، کۆنان خۆی نهێنییەکەی لا دەدرکێنێت پێش ئەوەی چاوی لەدونیا دابخات و بمرێت بەچەند خولەکێک.
- ئایرش: ئەندامێکی رێکخراوی رەش بوو، لە فیلمی سیانزەهەمدا دەردەکەوێت، بەڵام لەسەر دەستی رێکخراوەکە لەهەمان فیلمدا دەکوژرێت.