ھەزار و یەک شەو

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
نیگارەیەکی خەیاڵی لە دانیشتنی شەهرزاد و شەهریار

ھەزار و یەک شەو کتێبکە کە تێیدا چەندین چیرۆکی ناوچەکانی ڕۆژاوا و باشووری ئاسیا کۆ کراوەتەوە. ھەزار و یەک شەو لە سەردەمی زێڕینی ئیسلامدا نووسراوە. ئەم کتێبە بەسەرھاتی کچێکە بە ناوی "شەھرزاد" کە شوو بە کابرایەک بە ناوی "شەھریار" دەکات. شەھریار پیاوێکی دەسەڵاتدارە و ھەر شەو کچێک بە ژنی دەگرێت و لە دوای شەوێک دەیکوژێت. شەھرزاد بەم عادەتەی ئەو دەزانێت و فێڵێکی لێ دەکات؛ شەھرزاد دەست دەداتە چیۆک وتن بۆ شەھریار و ھەموو شەوێک نەختێک لە چیرۆکەکە دەھێڵێتەوە بۆ شەوی دواتر، بەم جۆرە شەھرزاد بۆ ماوەی ھەزار و یەک شەو شەھریار لە ئەنجامی کوشتنی دەوەستێنێت.[١]


سەرچاوەکان[دەستکاری]