دەروازە:فەلسەفە/وتاری ھەڵبژێردراو/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دوو ھیچخوازی ڕووسی بەسراونەتەوە بە کورسییەکانیانەوە لەکاتێکدا کە بەرەو لەسێدارەدانیان دەبەن
دوو ھیچخوازی ڕووسی بەسراونەتەوە بە کورسییەکانیانەوە لەکاتێکدا کە بەرەو لەسێدارەدانیان دەبەن

ھیچخوازی (بە ئینگلیزی: Nihilism – بە عەرەبی: عدمية‎ • لە Nihilـی لاتینییەوە ھاتووە بە واتای ھیچ) بیر و باوەڕێکی فەلسەفییە کە پێشنیاری باوەڕنەکردن بە یەک یان زیاتر لە لایەنە واتادارەکانی ژیان دەدات. بە گشتی، ھیچخوازی بە شێوازی ھیچخوازیی ھەبوونی دەبیندرێت، بیردۆزەیەکی فەلسەفەیی کە دەڵێت ژیان ھیچ واتا و نرخێکی نییە و مرۆڤەکانیش بێبایەخ و بێ ئامانجن. ھیچخوازە ئاکارییەکان دووپاتی ئەوە دەکەنەوە کە ھیچ ڕەوشتێکی خۆیی بوونی نییە، ھەروەھا ئەو پێوەرە ڕەوشتیانەی کە بە پەسەند داندراون بە تەواوی و واتایی داھێندراون. ھیچخوازی لەوانەیە بە شێوازەکانی مەعریفەتناسی، زانینناسی، یان مێتافیزیکی ببینرێن، واتا لە ڕووی ھیچخوازییەوە، لە ھەندێک لایەنەوە زانین لە توانادا نییە، یانیش واقیع بوونی نییە.

ئەم فەلسەفەیە زۆربەی جار لەگەڵ دەستەواژەی بەڕەڵایی کۆمەڵایەتیدا بەکاردێت بۆ دەربڕینی ئەو ھەستە بێ ھیواییەی کە کەسێک لەوانەیە درکی پێ بکات دوای زانینی ئەوەی کە ھەبوون بێ سوود و گرنگییە و ھیچ نەریت و یاسا و ڕێسایەک لە ڕاستیدا بوونیان نییە. جووڵانەوەی وەک ڕاپەڕین و داهاتووخوازی لەلایەنی خەڵکی ترەوە بە ھیچخواز لە قەڵەم دراون.

ھەروەھا ھیچخوازی خەسڵەتێکە کە دەدرێتە پاڵ کات و دەمەکان: بۆ نموونە جان بۆدریارد لە پاڵ چەند کەسانێکی تر سەردەمی پۆست مۆدێرنێتی (پۆست مۆدێرنێتی باری ئابووی و کەلتووری کۆمەڵگەیەکە کە دوای نوێخوازی ھاتۆتە ئاراوە) بە ھیچخواز دەزانن، ھەروەھا ھەندێک لە خواناسە دینییەکان و کەسایەتییە دینییە دیارەکان دووپاتیان کردووەتەوە کە پۆست مۆدێرنێتی یان زۆرینەی لایەنەکانی نوێخوازی ڕەتکردنەوەیەکی باوەڕدارییان لەگەڵدایە، وە بێ باوەڕی بە مەزھەبەکانی ئەوان ھیچخوازی دەنوێنێت.


زیاتر...