شۆڕش

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

شۆڕش (بە ئینگلیزی: Revolution) جگە لە چەمک و واتای کۆمەڵناسی کە بریتیە لەگۆڕینی (ژێرخانی کۆمەڵایەتی = Structure sociale ) , لە واتا سیاسیەکەیدا کە بریتیە لە گۆڕینی دامەزراوەی سیاسی و ھێز و سیستم و سیمبولەکانی دەسەڵات. کە کاری زۆربەی خەڵکە. شۆڕش بەشێوەی دەرکەوتن و ڕەنگدانەوەی ئیرادەی کۆمەڵگا – کە مافی دیاریکردنی دەسەڵات (فەرمانڕەوایی ) و بەرپرسیاریەتی لەمەڕ چارەنووسی خۆیدا ھەیە - تاکێک یاخود ڕژێم یان گروپێک - کە دەرکەوتەی ئیرادەی کەمینەیەکی دژەخەڵکن - بە بەکاربردنی دەسەڵات و زۆر و زەبر(نەیاران )وەلاوەدەنێت و خۆی جڵەوی کۆمەڵگە وەدەست دەگرێت. لێرەیشدا ھەروەھا, ھەروەک کۆدەتا یان داگیرکردن و سەرکەوتن یاخود زاڵبوون و باڵادەستبوونی دەرەکی, کارەکە بە بەکارھێنانی زۆر و فشار دروستدەبێت بەڵام ئەوە بەکارھێنانی زۆر و فشار نیە بەڵکو بەکارھێنان و خستنەگەڕی حەق و ڕاستیە, بەکاربردنی دەسەڵاتە لەلایەن لایەنی خاوەن ماف و بێبەش و مافخوراو لە دژی لایەنی ناحەق و دەستدرێژیکارەوە. لێرەدا مەسەلەی دیاریکردن دوو ڕووی ھەیە :

١- گوێزانەوەی دەسەڵاتی حوکمڕانی لە پێشووەوە بۆ دوایی کە بەھۆی کردرای شۆڕشگێڕی یان توندوتیژی و بەکارھێنانی زۆرەوە ئەنجام دەدرێت. ٢- دەستنیشانکردن و دیاریکردنی کەسێکی تایبەت لەلایەن شۆڕشەوە بۆ ڕابەریکردنی شۆڕش و یان بەرپرسیارێتی حکومەتی دوای شۆڕش ھەڵدەبژێردرێت, ئیدی بەکارھێنانی زەبروزەنگ لە ئارادانیە, بەڵکو بەپێچەوانەوە بەڕەزامەندی و پەسەندکردنی شۆڕشگێرەکان و یاخود خەڵک(جەماوەر )ەوەیە. لێرەدا ڕەنگە ڕابەری شۆڕش لەگەڵ جڵەوداری حکومەت لەدوای شۆڕشەوە جیاوازبێ و ڕەنگە ھاوکات ھەرخۆیشی ھەم ڕابەر و ھەم جڵەوداریش بێ. گاندی ڕابەری شۆڕش بوو و نەھرۆ جڵەوبەدەست و فەرمانڕەوابوو, لینین ھەم ڕابەری شۆڕش و ھەم بەڕێوەبەر و کارگێڕی حکومەتی شۆڕشیش بوو. لێرەدا مەسەلەکە زۆر تێکچڕژاو وئاڵۆزە. یەکەم لە ھەر شۆڕشێکدا دەبێت سێ سیما لەیەکتر جودا بکرێتەوە: ١- تیۆریزەوانی شۆڕش, یان دامەزرێنەری قوتابخانەی فیکری و تیۆریسێنی ئایدۆلۆژیای شۆڕش. ٢- ڕابەر یان قارەمانی شۆڕش . ٣- جڵەو بەدەست و فەرمانڕەوای کاروباری حکومەتی شۆڕش یاخود سیاسەتمەدار, جا تیۆریزەوان یان ڕچەشکێنی شۆڕش نەدادەنرێت و نەھەڵدەبژێردرێت. دەنگی پێنادرێت, لەبەر دانانی ئەو لەو پۆست و پایەدا شوێنی ناکەون, بڕوایان پێیەتی, بانگەواز و بانگەشەکەی قبوڵ دەکەن و بەپیریەوە دەڕۆن, بەھۆی ئەو مەعقولیەت و لۆژیکەی کە لە ڕەسەنایەتی پەیام و حەقیقەتی ھزروبیرەکەیدا بەدیدەکەن. و ھەرکەسێک لە ھەر قۆناغێک لە دەسەڵاتی ڕابەرایەتی فیکرییدا, دەتوانێت قبوڵی نەکات و ڕەتیبکاتەوە و دواجار وەڵامی بانگەوازەکەشی نەداتەوە و بەپیریەوە نەڕوات, ئەگەرچی تێکڕا و سەرلەبەر خەڵکی ھاوکاری بن و پشتیوانی لێبکەن, یەک کەس مافی ئەوەی ھەیە کە بە مەحکومی ھەژماربکات و سەبارەت بەو ھیچ چەشنە پابەندی و ئیلتیزامێک قبوڵ نەکات و بە پێچەوانەشەوە, ھەرھەموو خەڵکی کافربن پێی و تەنھا ئەو ئیمانی پێی ببێت و بە پەیام و مەرامەکەی ئیماندار بێت. کەسەکان لەھەمبەر یەک ڕابەری فیکریدا, ھەروەک ئەوەن کە لە ئاست تیۆرێکی زانستی یان قوتابخانەیەکی فیکری یاخود ئاییندا ھەن. ئەوە پەیوەندی ئاشنایەتی و بەئاگابوونی تاکە سەبارەت بەڕەسەنایەتی فیکر, ڕاستبوون(حەقبوون)ی قوتابخانەکە, بەھا زانستی, ئەخلاقی(ئاکاری)و پراکتیکیەکانی ئەو و قوتابخانەکەی و دواجار ئیمان و بیروبڕوای ئەو و دواتریش خۆشویستن, دۆستایەتی, لایەنگیری و دەمارگیری, پابەندی, ھاوھەنگاوی, فیداکاری ...لەڕێگای ئەودایە. بەڵام بەڕێوەبەری حکومەت لەدوای شۆڕشەوە , ھەروەک ھەر کاربەدەستێکی سیاسی, فۆرمی دیاریکردن و دانانی ئەو پەیوەستە بە سیستمێکی سیاسی تایبەتەوە کە شۆڕش بەجێیدەھێنێَت, واتە لەوانەیە لەلایەن ڕابەری شۆڕش, کۆمیتەی شۆڕش, یان حیزبی شۆڕشگێڕەوە فەرمانڕەوا و دەسەڵاتدار دابنرێت, کاندید بکرێت و یاخود لەلایەن خەڵک(جەماوەر)ەوە ھەڵبژێردرێت: مەسەلەی دانان و دامەزراندن (انتێاب ) و ھەڵبژاردنیش ھەمیشە بە شێوەیەکی دیاریکراو و بڕاوە لەیەکدی جودا نیە, چونکە, لە ھەندێ حاڵەتدا, ئەم دوو چەمکە ڕێژەیین واتە پۆستێکی ھەڵبژێردراو لە ھەمان کاتدا دانراوی (انتێابی )شە و بە تەعبیرێکیدی کەسێک بۆ دانان لەپۆست و پایەیەکدا ھەڵدەبژێردرێت. بۆنموونە سیناتۆرەکانی ڕۆم یان کاردیناڵەکانی مەسیحیەت لەڤاتیکان دا(کە میراتگری سیستمی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەنانەت سوننەتیی ڕۆمی جاھیلی و بتپەرستە) قەیسەر یان پاپا بە ەزۆرینەی دەنگەکان و بەپێی ڕاوێژ و وەرگرتنی دەنگی ئازادی سەرجەم ئەندامەکان ھەڵدەبژێردرێت و ھەر ئەم ھەڵبژاردنە خۆی کاری دانانی ئەوە لە پۆستی ئیمپراتۆری سیاسی یان ئایینیدا. پرۆسەیەکی ھەڵبژاردنە سەبارەت بە کۆڕێکی ڕەسمی تایبەتەوە, ھەروا پرۆسەیەکی دەستنیشانکردنە سەبارەت بە جەماوەرەوە. (نابێت فەرامۆشی بکەین قسە لەوە دەکەین کە دەبێت ببێت و نە تەنانەت ئەو بەشێوەیەکی ئاسایی ھەیە, بەڵکو لەوە دەدوێین کە دەکرێت ببێتە واقیعێکی بەرچاو. واتە نە باسێکی بیروباوەڕییە و نە واقیعگەراییە, بەڵکو لێرەدا مەسەلەکە لە ڕووی زانستی و گشتیەتیەکی عەقڵانی و ئەبستراکتیەوە دەخەمەڕوو واتە سەرجەم ئەو شێوە و فۆرمە جۆربەجۆرانەی کە ڕەنگە پێشبێت تاوتوێ دەکەم .)کەواتە جڵەوبەدەستی سیاسی حکومەتی دوای شۆڕش و گۆڕینی سیستمی پێشوو, بە گوێرەی دەستوور یان مانیفێستی سیاسی شۆڕشەوە دیاری دەکرێت, و جا فۆرمەکەی دەتوانێت دانانی, ھەڵبژاردنی, دانانی ھەڵبژاردنی , بۆ ماوەیی ,..... ھتدبێت. بەڵام بەکردەوە لەدوای شۆڕشی گەورەی فەرەنساوە کەڵکەڵەی گشتی شۆڕشەکان بە ئاڕاستەی ھەڵبژاردنی دیموکراسیانە ( لەبەرامبەر ھەڵبژاردنە دانانیەکانەوە, واتە ھەڵبژاردنی پۆستێکی دانراویی لە ڕێگەی لیژنەکان , یان ئەنجومەن و شورا ڕەسمیە تایبەت, خانەوادەیی, گروپی, چینایەتی, نەژادی, حزبی...ەیەوە)بوو مەبەست ئەو ئەنجومانەیە کە دەسەڵاتدار(حاکم )ێک ھەڵدەبژێرن بەڵام خۆیان ھەڵنەبژێردراون. وەک سەنای ڕۆم, ئەنجومەنی شازادە و ڕۆحانیەکان لە ئێرانی کۆندا یاخود(شورا)شەش کەسیەکەی (عومەر )کە نوێنەر و بریکاری خەڵک (جەماوەر )ەوە نەبوون بەڵام لێپرسراو بۆ خەڵک ھەڵبژێرن, بەڵکو ئەنجوومەن ھەڵی بژێرێت بەڵام لەبەرئەوەی کە ئەنجومەن خۆی ڕەنگدانەوەی ئیرادە و خواستی خەڵکی (جەماوەر )ە ئەوا ھەڵبژاردنی ئەنجومەن ھەڵبژاردنی خەڵک دەبێت (دیموکراسی ڕاستەوخۆ و دیموکراسی ناڕاستەوخۆ). و لەدوای شۆڕشی ئۆکتۆبەر, بەخستنەڕووی تیۆری دیکتاتۆری پڕۆلیتاریا, لە چارەکی یەکەمی سەدەی بیستەمدا و بە تایبەت لەدوای ڕاپەڕینە شۆڕشگێڕیە دژە کۆلۆنیالیزمەکانەوە لە جیھانی سێیەمی پێشوودا (جیھانی دووەمی ھەنووکە)بە تایبەت لە چارەکی سێیەمی ئەم سەدەیەدا شێوە و فۆرمی دیاریکردنی دەسەڵاتداری سیاسی لە دیموکراسی دوورکەوتەوە و ڕژێمی سیاسی بە شێوەی پاراستن, درێژەدان یان دیاریکردنی ڕابەر یاخود ڕێبەری شۆڕشگێڕی دوای شۆڕش دەرکەوت. بەڵام سیمایەکی دیکەی ڕاپەڕینێکی شۆڕشگێڕانە, قارەمانی شۆڕشە. سیمایەک لە نێوان دوو سیمای تیۆریزەوان و سیاسەتمەداردا, کەسایەتیەک کە لەسەر بنەڕەتی ئایدۆلۆژی شۆڕشگێڕی سیمای یەکەمین, لە کۆمەڵگایەکدا, گەڵاڵەی شۆڕش دەکات, ستراتیژی شۆڕش و تەکتیکی خەبات, ڕێکخستن و تەیارکردنی ھێزەکان, ھەڵوێست وەرگرتنەکان و دروشم.

سەرچاوە[دەستکاری]