بەعەرەبکردن

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان

بەعەرەبکردن بریتییە لە چاندنی کەلتوور و داب و نەریتی عەرەبی لە ناوچەیەکی ناعەرەب لە پێناو زۆرکردنی خاکی عەرەبی. بەعەرەبکردن لە سەدەی ٧ەم بە بەرفراوانی ئەنجام دەدرا لە کاتی داگیرکاری عەرەبی ئیسلام کە زمان و کەلتوور و ئایینی ئیسلامیان بڵاو دەکردەوە بۆ وڵاتی داگیرکراو.

ناوەرۆک

[دەستکاری] بەعەرەبکردن پێش ئیسلام

ئاشکرایە کە عەرەبەکانی یەکەم کەسی سامیی نەبوون کە لە نیمچەدوورگەی عەرەب ھاتنە دەرەوە، بەڵکو ئارامییەکان، کەنعانییەکان، ئەکەدییەکان پەلیان ھاویشت بۆ ناوچەکانی باکووری سامییەکانی وەک ئاشوورییەکان، فینیقییەکان، بابلییەکان، عیبرییەکان و ئەمۆرییەکان.

[دەستکاری] بەعەرەبکردن پاش ئیسلام

پاش ئیسلام، ھۆزە عەرەبییەکان لەژێر ئاڵای ئیسلام ڕژانە نێو بەیزەنتینییە و ساسانییەکان و میزۆپۆتامیا. پاش چەند ساڵێک سەربازگەکان بوونە شاری گەورە. زمانی ئارامیی دانیشتوانی ئەو ناوچانە کە زۆر نزیک بوو لە زمانی سامیی پێشووی قەحتانییەکان و عەدنانییەکانەوە بەعەرەبی کرا، ھەرچەندە تا ئەمڕۆ چەند کەمینەیەک بە زمانی ئارامیی سەردەم قسە دەکەن.

[دەستکاری] بەعەرەبکردن لە سەردەمی نوێ

[دەستکاری] ئێراق

لە سەردەمی ڕژێمی بەعس، سەددام حوسەین سەدان ھەزار کورد و ھەزاران ئاشووری لە کەرکووک دەربەدەر کرد و ڕایگواستن بۆ شارەکانی باشووری ئێراق و بەھەمان شێوە سەدان ھەزار لە عەرەبی لە شارەکانی باشووری ئێراقەوە ڕەوانەی کەرکووک دەکرد کە خانوو و ئوتومبێل و پارەی باشیان پێ دەدرا بۆ گوزەران و کارئاسانی ژیانیان بۆ دەکرا. لەبەرنبەردا ھەموو ھۆکارەکانی ژیان بۆ کوردەکان گران دەکران و کوردەکان پێویست بوو ناویان بگۆڕن بۆ عەرەبی بۆ دامەزراندن لە فەرمانگەکان و کڕینی زەوی یان خانوو.

لە پێش ڕاپەڕینی شارەکانی باشووری کوردستان حکومەتی ئێراق ھەوڵی لەناوبردنی شاری سلێمانی دا بە دروستکردنی شارێک لە باشووری ئێراق بە ناوی سلێمانی و گواستنەوەی دانیشتوانی شارەکە بۆ شارە نوێیەکە، بەڵام شکست و لاوازبوونی ڕژێمی بەعس لە داگیرکاری کوێت و ڕاپەڕینی شارەکانی باشووری کوردستان ئەو ھەوڵەی حکومەتی ئێراقی ھەڵوەشاندەوە.

لە ساڵانی ھەشتاکاندا و لە پڕۆسەی ئەنفالدا ١٨٢٠٠٠ ھاوڵاتی بێتاوانی کورد زیندەبەچاڵکران بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی دانیشتونی کورد.

[دەستکاری] ئەمانەش ببینە

ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر