وتووێژ:عەرەباندن

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

عەرەباندن باشتر نییە؟--برووسک (لێدوان) ‏١٦:٤٨، ٢٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

عەرەباندن ئەبێ، عەرەبکاری -ش ئەبێ. لە فەرھەنگی زاراوەدا نووسراوە عەرەبکاری باشترە، بەڵام من بۆ خۆم عەرەباندن بە باشتر ئەزانم.--Aza (لێدوان) ‏١٧:٢٠، ٢٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس. مەسەلە ئەمەیە ئەگەر ئاوا بێ دەبێ بۆ ھەموو ڕەگەزەکانی تریش ئاوا بنووسین. یانی بۆ en:Russification بنووسین ڕووساندن؟ دەبێ؟! بەعەرەبکردنم پێ باش نییە ئەسڵەن. عەرەبیکردن باشترە بۆ ئەوانی تریش دەبێ.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٢٨، ٢٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
جارێ با ھەر عەرەباندن بێ.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٢٢، ٦ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک چالاک، شتێک هەیە هەندێک جار زوویرم ئەکات. زۆر لەوە دەچێت قسەکانی ئێمە هیچ و پووچەڵ و مایە پووچ بن. پێم وایە من پێنشیارم کرد بیگوازینەوە ڕازی نەبوویت، کەچی کە خۆت ویستت دەیگوازیتەوە. ئەم شتانە بەم جۆرە باشە بەڕای تۆ؟ من جارێکی تر چۆن ڕووم بێت بۆ نموونە لێدوانێک بەم؟ ئەگەر وا بڕوات ئەبێت پێشتر قسە لەگەڵ ئەزیزت بکەین بەشەخسی تا بزانین لێرە ئەمانشکێنیت یان نا و دواتر لێدوانەکە بنووسین یان نەنووسین. یانی من حسابێکی زۆر گەورە بۆ تۆش و بۆ هەموو ئەو برایانەی تر ئەکەم و لەچاومدا کەسانێکی زۆر مەزنن، کەچی نائومێدم کە دەبین وەک منداڵێک مامەڵە دەکرێم. هیوادارم بەم جۆرە نەبێت چوونکە ئەو شتە بێزارم ئەکات زۆر جار! سووپاس.. --◂ برووسک وتووێژ‏٢٠:٢٨، ٦ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێم سەیرە ئەم قسانە دەبیسم کاک برووسک. جنابت پێشنیارت دا عەرەباندن و مام ئازاش ھەر وتی عەرەباندن. منیش عەرەباندم پێ خراپ نەبوو بەڵام ویستم باسی گرفتێک بکەم کە لەوانەیە لە داھاتوودا بێتە پێش. بەڵام دیتم کەس لای گرنگ نییە. ھەندێک ڕاوەستام ھەتا بەکارھێنەرانی تریش ڕای خۆیان بنووسن کە چی خەبەرێک نەبوو. ھەر بۆیە چون دوو کەس وتبوویان عەرەباندن گواستمەوە دەنا ئەگەر بە خۆم با دەمکرد بە عەرەبیکردن. بە کورتی ئاکامی ئەم لێدوانە گواستنەوە بۆ «عەرەباندن» بوو و منیش تەنیا ئاکامی لێدوانەکەم ئەنجام دا. دەبوا چم کردبا؟!--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٤٢، ٦ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من واهەست دەکەم کە عەرەبکاری و بەعەرەبیکردن لەسەر زار ڕەوانترن، بۆ (عەرەباندن)یش نازانم چۆن ووشەکە پێکهێنراوە. پێشم وانیە کە پێورست بکات هەموو ووشە هاوڕەگەزەکانی تریش بە هەمان پێکهاتە دروستکرێن. Ku&Kurdistan (لێدوان) ‏٢١:٤٤، ٦ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆری ئەو وشانە تەواون ، بۆ باویش لەهەولێر دەڵێن تەعریبکردن ، واتە بەعەرەبکردن جا من کێشەم نییە هەر چ ناوێکی لێ دەنێن بەس با هەمووی بکرێت بە ڕەوانەکەر > Kushared (لێدوان) ‏٠٦:٠٩، ٧ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]