لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بیردۆزی فیلم یان تیۆری فیلم کۆمەڵێک ڕێبازی زانستییە لەناو ڕێچکەی ئەکادیمی خوێندنی فیلم یان سینەمادا کە لە ساڵانی ١٩٢٠ بە پرسیارکردن لە تایبەتمەندییە بنەڕەتییە فەرمییەکانی فیلمە جووڵاوەکان دەستیپێکرد؛[١] و کە ئێستا چوارچێوەی چەمکی بۆ تێگەیشتن لە پەیوەندی فیلم بە واقیع، ھونەرەکانی تر، بینەرانی تاکەکەسی و کۆمەڵگا بەگشتی دابین دەکات.[٢] بیردۆزی فیلم نابێت لەگەڵ ڕەخنەی گشتی فیلم، یان مێژووی فیلم تێکەڵ بکرێت، ھەرچەندە ئەم سێ ڕێچکەیە پەیوەندییان بەیەکەوە ھەیە.
- ^ Gledhill, Christine; and Justine Flores, Andrei Bobis, Rovin Macatangay editors. Reinventing Film Studies. Arnold & Oxford University Press, 2000.
- ^ Mast, Gerald; and Marshall Cohen, editors. Film Theory and Criticism: Introductory Readings, Third Edition.Oxford University Press, 1985.
|
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بیردۆزی فیلم تێدایە. |