لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامی لە فەلەستین |
---|
دامەزران | ٣٠ی ئەیلوولی ١٩٨١ |
---|
ناو بە زمانی فەرمی | حركة الجهاد الإسلامي في فلسطين |
---|
دامەزرێنەر | Ziyad Al-Nakhaleh، Fathi Shaqaqi، Ramadan Shalah |
---|
سکرتێری گشتی | Ziyad Al-Nakhaleh |
---|
ڕووداوە بەرچاوەکان | ھێرشی ٢٠٢٣ی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل |
---|
وێبگە | http://www.saraya.ps/ |
---|
|
بزووتنەوەی جیھادی ئیسلامی لە فەلەستین(بە عەرەبی: حركة الجهاد الإسلامي في فلسطين) ڕێکخراوێکی سەربازیی فەلەستینییە کە ئیسلام وەک ڕێگای ژیان و جیھاد وەردەگرێت و لە ساڵی ١٩٨١ دامەزراوە.[١] جیھادی ئیسلامی لەسەر بیرۆکەی ڕووحوڵڵا خومەینی دامەزراوە، ئامانجی لە ڕێگای خەباتی چەکداری لەناوبردنی ئیسرائیل و دامەزراندنی دەوڵەتێکی ئیسلامییە بەناوی فەلەستین. ئەم ڕێکخراوەیە لە لیستی تیرۆریستی یەکێتیی ئەورووپا، بەریتانیا، ژاپۆن، ئەمریکا، کەنەدا و چەندین وڵاتی دیکەدا جێی گرتووە. جیھادی ئیسلامی یەکێکە لە بەناوبانگترین گرووپە سەربازییەکانی فەلەستین و لە ململانێی سەربازی ئیسرائیل و فەلەستیندا زۆر جار ناوی دەھێنرێت کەچی بەڕێکخراوێکی تا ڕادەیەک بچووک و پەراوێزخراو دادەنرێت.[٢][٣]