بزووتنەوەی جیھادی ئیسلامی لە فەلەستین
(لە بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامی لە فەلەستینەوە ڕەوانە کراوە)
بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامی لە فەلەستین | |
---|---|
دامەزران | ٣٠ی ئەیلوولی ١٩٨١ |
ناو بە زمانی فەرمی | حركة الجهاد الإسلامي في فلسطين |
دامەزرێنەر | Ziyad Al-Nakhaleh، Fathi Shaqaqi، Ramadan Shalah |
سکرتێری گشتی | Ziyad Al-Nakhaleh |
ڕووداوە بەرچاوەکان | ھێرشی ٢٠٢٣ی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل |
وێبگە | http://www.saraya.ps/ |
بزووتنەوەی جیھادی ئیسلامی لە فەلەستین(بە عەرەبی: حركة الجهاد الإسلامي في فلسطين) ڕێکخراوێکی سەربازیی فەلەستینییە کە ئیسلام وەک ڕێگای ژیان و جیھاد وەردەگرێت و لە ساڵی ١٩٨١ دامەزراوە.[١] جیھادی ئیسلامی لەسەر بیرۆکەی ڕووحوڵڵا خومەینی دامەزراوە، ئامانجی لە ڕێگای خەباتی چەکداری لەناوبردنی ئیسرائیل و دامەزراندنی دەوڵەتێکی ئیسلامییە بەناوی فەلەستین. ئەم ڕێکخراوەیە لە لیستی تیرۆریستی یەکێتیی ئەورووپا، بەریتانیا، ژاپۆن، ئەمریکا، کەنەدا و چەندین وڵاتی دیکەدا جێی گرتووە. جیھادی ئیسلامی یەکێکە لە بەناوبانگترین گرووپە سەربازییەکانی فەلەستین و لە ململانێی سەربازی ئیسرائیل و فەلەستیندا زۆر جار ناوی دەھێنرێت کەچی بەڕێکخراوێکی تا ڕادەیەک بچووک و پەراوێزخراو دادەنرێت.[٢][٣]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "ما الذي يجب أن تعرفه عن حركة الجهاد الإسلامي؟". BBC News عربي (بە عەرەبی). Retrieved 2021-05-13.
- ^ "Who are Islamic Jihad?" (بە ئینگلیزی). 2003-06-09. Retrieved 2021-05-13.
- ^ "حركة الجهاد الإسلامي في فلسطين | مركز المعلومات الوطني الفلسطيني". info.wafa.ps. Retrieved 2021-05-13.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بزووتنەوەی جیھادی ئیسلامی لە فەلەستین تێدایە. |