ئەنجومەنی پیران

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
Meeting of the Association of European Senates in Gdańsk (2009)

ئەنجومەنی پیران , پەرلەمانی پیران، سینات (senate, senatus) بریتییە لە یەکێک لە دوو ئەنجومەنی سەرەکی یاسادانان لە بڕێ وڵاتان (ئەنجومەنی نوێنەران + ئەنجومەنی پیران "سینات" )[١].

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا لە کۆنگرێسی ئەو وڵاتەدایە و لە ئەنجومەنی نوێنەران بچووکترە.بۆ هەڵبژاردنی سیناتۆرەکان، ڕێژەی دانیشتووانی ویلایەتەکان لەبەر چاو ناگیردرێ و هەر ویلایەتێک ٢سیناتۆری هەیە و ئەنجومەنی پیران سەرجەم لە ١٠٠ ئەندام پێک دێت کە لە لە لایەن خەڵکەوە هەڵدەبژێردرێن. بەرابەری یاسا، نابێ تەمەنی هیچ ئەندامێک لە ٣٠ ساڵ کەمتر بێ و پتر لە ٩ساڵیش دانیشتووی ئەو ویلایەتە بێ کە خۆی بۆ دەپاڵێوێت. هەر خولێکی ئەنجومەنی پیران ٤ ساڵە.

دەسەڵاتی ئەنجومەنی پیران بە هەندێک جیاوازی هەروەک ئەنجومەنی نوێنەرانە و ڕۆڵێکی بەرچاو لە دانانی یاسادا دەبینێ. ئەم ئەنجومەنە بەهۆی پێوەندی نزیک لەگەڵ سەرکۆمار، لەچاو ئەنجومەنی نوێنەران، لە بواری سیاسەتی دەرەکی دەسەڵاتێکی زیاتری هەیە[٢]. هەروەها جێگیرکردنی دامەزراندنەکانی سەرۆکایەتی بۆ دادگای باڵای یەکگرتوو و دادگا فیدڕاڵییەکانی تر و پلە و پایە سەرەکییەکانی دیکە و هەروەها پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانیش پەسند یان ڕەد دەکات[٣].

ئەنجومەنی پیران لە وڵاتانی جیهان[٤][دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]