ئۆسڤاڵدۆ سانچێز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئۆسڤاڵدۆ سانچێز
لەدایکبوون (١٩٧٣-٠٩-٢١) ٢١ی ئەیلوولی ١٩٧٣ (تەمەن ٥٠ ساڵ)
گوادالاخارە، مەکسیک
وڵاتی وەرزشمەکسیک
زمانەکانی ئاخاوتنئیسپانی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ
شوێنی یاریکردن لە تیپgoalkeeper
دەستپێکی چالاکی١٩٩٣
کۆتایی ساڵانی چالاکی١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤
وەرزشتۆپی پێ
بەشداربووە لەئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٩٦، جامی جیهانیی فیفای ٢٠٠٦، جامی جیهانیی فیفای ٢٠٠٢، جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨
وێبگەhttp://www.oswaldosanchez.mx/


ئۆسڤاڵدۆ خافێر سانچێز (ئیسپانی: [osˈβaldo ˈsantʃes] (سەبارەت بەم پەڕگەیە گوێگرتن); لەدایکبووی ٢١ی ئەیلوولی ١٩٧٣)یاریزانێکی پێشووی تۆپی پێی پیشەگەری مەکسیکییە و وەک گۆڵپارێز یاری کردووە.[١] وەک یەکێک لە باشترین گۆڵپارێزەکانی مەکسیک دادەنرێت.لە جامی کیشوەرەکانی ٢٠٠٥ سەرەڕای ئەوەی مەکسیک پلەی چوارەمی بەدەستھێنا، بەلام خەلاتی دەستکێشی زێرینی وەرگرت وەک باشترین گۆڵپاریز.

پیشەی نێودەوڵەتی[دەستکاری]

سانچێز بۆ یەکەمجار لە لە پاڵەوانێتی جامی جیھانیی لاوانی فیفا لە ساڵی ١٩٩٣ بانگێشتکرا. پاشان یەکەم یاریی خۆی لەگەڵ ھەڵبژاردەی یەکەمی مەکسیک لە ساڵی ١٩٩٦ ئەنجامدا، بەرامبەر بۆلیڤیا. ھەروەھا لە پێکھاتەی ھەڵبژاردەکەی بووە لە جامی جیھانیی فیفا لە سالانی ١٩٩٨ و ٢٠٠٢ و ٢٠٠٦. . لەکاتی ئامادەکاری بۆ جامی جیھانییی ٢٠٠٦، باوکی سانچێز لە ٧ی حوزەیران بەھۆی جەڵدەی دڵەوە لە تەمەنی ٥٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. سانچێز بە فڕۆکە گەڕایەوە بۆ گوادالاخارە، دواتر گەڕایەوە ئەڵمانیا بۆ یەکەم یارییان بەرامبەر ئێران، کە بە ئەنجامی ٣–١ سەرکەوتنیان بەدەستھێنا.[٢] لە ساڵی ٢٠٠٧ بانگھێشتکرا بۆ ئەوەی بەشداری لە جامی زێڕین و جامی کوپا ئەمریکای٢٠٠٧ بکات. سانچێز ھەڵبژێردرا بۆ نوێنەرایەتی مەکسیک لە یارییە دۆستانەکاندا بەرامبەر ھەڵبژاردەی غانا و ھەڵبژاردەی چین، ئەمەش یەکەم بانگھێشتکردنی بوو لە دوای جامی کوپا ئەمریکای٢٠٠٧.بانگھێشتی مۆندیالی ٢٠١٠ نەکرا و لە ساڵی ٢٠١٠ یەک یاری لەگەڵ ھەڵبژاردەی مەکسیک ئەنجام نەدا. لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ دوایین یاری نێودەوڵەتی خۆی لەگەڵ مەکسیک ئەنجامدا، بەرامبەر بەرازیل کە لە کۆتایی دا بە ئەنجامی ٢–١ یارییەکەیان دۆڕاند. لە دوایی ئەو یارییە بەیەکجاری وازی لە یاریی نێودەوڵەتی ھێنا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Oswaldo Sánchez será comentarista deportivo". El Siglo de Torreón.
  2. ^ "Mexico coach hails keeper Sanchez". BBC News. 2006-06-11. Retrieved 2007-06-10.