ئایپاد (نەوەی شەشەم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئایپاد نەوەی شەشەم
لقیئایپاد
دامەزران٢٧ی ئازاری ٢٠١٨
پاشکۆئایپاد نەوەی پێنجەم
لەدوای ئەوئایپاد نەوەی حەوتەم
دروستکەرئەپڵ، Foxconn
Exif makeApple
Exif modeliPad (6th generation)
پەرەپێدەرئەپڵ
سیستمی پشتگیریکراوئایپاد ئۆ ئێس
Discontinued date١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩
وێبگەhttps://www.apple.com/ipad-9.7/

ئایپاد نەوەی شەشەم (بە ئینگلیزی: Ipad 6th Generation)[١] کۆمپیوتەرێکی شێوە تابلێتە کە لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە دیزاین کراوە و پەرەی پێدراوە و بەبازاڕ کراوە.[٢] ئەم ئایپادە لە ٢٧ی ئازاری ٢٠١٨ لە میانی بۆنەیەکدا بۆ وانەوتنەوە لە ئامادەیی لێنتێک لە شیکاگۆ ناسێندرا، وەک جێنشینی مۆدێلی ٢٠١٧، کە بە پڕۆسێسەری ئەپڵ (A10 Fusion) نوێکراوەتەوە و پشتگیری بۆ قەڵەمەکانی ئەپڵ دەکات. ھەروەھا ئایپادەکە بۆ پەروەردەکاران و قوتابخانەکان خراوەتە بازاڕەوە.[٣] نەرمامێری ئایپاد لەگەڵ ئای ئۆ ئێس ١١ ھاتووە و کۆمەڵەی ئەپەکانی ئای وۆرک پێشوەختە دامەزراوە. ڕەقامێرەکانی ئایپادەکە نزیکەی ھەمان نەوەی پێشوون، تەنھا چەند نوێکردنەوەیەک نەبێت وەک پشتگیری لە ئەپڵ پێنسڵ و پڕۆسێسەری نوێی ئەپڵ (A10 Fusion). تابلێتەکە بە سێ ڕەنگ بەردەستە کە بریتین لە زیو و خۆڵەمێشی و ڕەنگێکی زێڕینی نوێ بۆ ئەوەی لەگەڵ ڕەنگی نوێی ئایفۆن ٨ بگونجێت.[٤] ھەروەھا لە ڕووی بیرگەی ناوەکییەوە بە وەشانی ٣٢ گێگابایت تا ١٢٨ گێگابایت بەردەستە.[٥] ئایپادەکە بە بژاردەی ھەڵگرتنی ٣٢ و ١٢٨ گێگابایت بەردەستە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "iPad 9.7-inch - Apple". 2019-08-19. Archived from the original on August 19, 2019. Retrieved 2021-05-05.
  2. ^ "iPad 9.7-inch - Apple". 2019-08-19. Archived from the original on August 19, 2019. Retrieved 2021-05-05.
  3. ^ "Apple's new iPad with Pencil support is just $299 for students". The Verge. Archived from the original on 2018-03-27. Retrieved 2018-03-27.
  4. ^ "Apple Launches New 9.7-Inch iPad With Apple Pencil Support, $299 for Schools and $329 for Consumers". MacRumors.com (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 2018-03-27. Retrieved 2018-03-27.
  5. ^ "iPad 9.7 - Technical Specifications". Apple (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 2018-03-28. Retrieved 2018-03-27.