ئانتۆن چیخۆف
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
ئانتۆن چیخۆف (بە ئینگلیزی Anton Chekhov) چیرۆکنووسی بەناوبانگ، لە ڕووسیا لە ڕێکەوتی ٢٩/١/١٨٦٠ لە دایک بووە، لە تەمەنی ٤٤ ساڵیدا، لە ١٥/٧/١٩٠٤دا لە ناوچەی بادنڤایلەر Badenweiler لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کردوە. چێخۆف بە پیشە پزیشک بووە، گەرچی تەنھا خۆبەخشانە پیشەکەی ئەنجامداوە. لە نێوان ساڵەکانی ١٨٨٠ بۆ ١٩٠٣ دا زیاتر لە ٦٠٠ کاری وێژەیی بڵاوکردۆتەوە.