ئالان تیورینگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ئالان تیورینگ
Alan Mathison Turing
لێدوان=
تیورینگ لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا.
لەدایکبوون ٢٣ی حوزەیران ساڵی ١٩١٢
لەندەن، ئینگلیس
مردن ٧ی حوزەیران ساڵی ١٩٥٤
چیشایر، ئینگلیس
نیشتەجێ چیشایر، ئینگلیس
نەتەوە بریتانیایی
بواری زانستی بیرکاری، زانستی کۆمپیۆتێر، بیۆلۆژی
شوێنی کار زانکۆی کامبریج
زانکۆی مەنچێستێر
ناسراو بە ھۆی شکاندنی کۆدەکانی ماشێنی ئێنیگما
پەیکەری ئالان تیورینگ

ئالان تیورینگ (بە ئینگلیزی: Alan Mathison Turing) (لەدایکبووی ٢٣ی حوزەیران ساڵی ١٩١٢ - کۆچی دوایی ٧ی حوزەیران ساڵی ١٩٥٤) زانای بیرکاری ئینگلیز و ھەروەھا ژیربێژ و شیفرەناس بوو. کاریگەری یەکجار زۆری ھەبوو لەسەر گەشەکردنی کۆمپیوتەری نووژەن بە دابینکردنی بیرۆکەکانی «ئالگۆریتم» و «ژماردەکردن» (computation) بە بەکارھێنانی «مەکەینەکەی تیورینگ».

لە میانەی شەڕی دووەمی جیھانی، ئالان تیورینگ لە پارکی بلێچلی، لە ناوەندی شکاندنی کۆدی بریتانیا بۆ حکوومەتی ئەو وڵاتە کاری کرد و بۆ ماوەیەک سەرپرشتی بەشێک لەم ناوەندە بووە کە تایبەت بوو بۆ کۆدکردنەوەی ناڤگانی دەریایی ئەڕتەشی ئەڵمانیا. تیورنینگ ژمارەیەک تێکنیکی بۆ شکاندنی کۆدەکانی ئەڵمانییەکان دروست کرد کە گرینگترینیان ماشێنێکی ئێلێکترۆمێکانیکال بوو کە توانی ڕێکخستنەکانی ماشێنی ئێنیگما ببینێتەوە. [١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]