ئار ئێن ئەی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئار. ئین. ئەی. ێک کە ئەرکی گواستنەوەی پەیامی بەرەو ڕایبۆسۆم ھەیە (Pre-mRNA-1)

ئار ئێن ئەی گەردێکە لە ناو خانەکاندا کە ئەرکی جۆراوجۆری لە ئەستۆیە. دەتوانێت ھەواڵبەر بێت، بۆ برنی پەیامەکانی دی ئێن ئەی بەرەو ڕایبۆسۆم، دەتوانێت خۆی بە شێوەیێکی سەربەخۆ ڕۆڵی ھەبێت لە ناو پێکھاتەی ڕایبۆسۆم. بە پێچەوانەی دی. ئێن. ئەی. کە لە دوو ڕستە پێک دێت، ئار. ئێن. ئەی. لە یەک ڕستە پێک دێت. ئاڕ ئێن ئەی سێ جۆری سەرەکی هەیە کە ئەوانیش ( mRNA, rRNA, tRNA)

جۆرەکانی ئاڕ ئێن ئەی[دەستکاری]

جۆرەکانی ئاڕ ئێن ئەی

یەکێک لە جۆرەکانی ئار ئێن ئەی (RNA) بریتیە لە ئاڕ ئێن ئەی پەیامبەر (mRNA) کە بریتیە لەو جۆرەی ئاڕ ئێن ئەی کە زانیاریەکان لە دی ئێن ئەی دەگوازێتەوە بۆ ڕایبۆسۆم ،کە شوێنی بەرهەم هێنانی پڕۆتینە لەناو خانەدا . ئێن ئاڕ ئێن ئەی پەیامبەر بریتیە لە کۆپی دی ئێن ئەی . چۆنیەتی ڕیزبوونی ئەمینۆ ئەسید ( Amino acid) لە نێو پڕۆتیندا دیاری دەکرێ لەلایەن زنجیرە کۆدەکانی سەر ئاڕ ئێن ئەی پەیامبەر (mRNA) کە ناسراوە بە کۆدۆنەکان .

سەرچاوەکان[دەستکاری]