ھێنانەخوارەوەی پەیکەری سەددام لە گۆڕەپانی فیردەوس
ھێنانەخوارەوەی پەیکەری سەددام لە گۆڕەپانی فیردەوس | |
---|---|
[[File:|frameless|250px]] | |
وڵات | عێراق |
پۆتانی شوێن | ٣٣°١٨′٥٢″N ٤٤°٢٥′١٥″E |
ڕووداوی گۆڕەپانی فیردەوس ھەڵوەشاندنەوە و لەناوبردنی پەیکەری سەددام حوسێن بوو لە گۆڕەپانی فیردەوسی پایتەختی بەغدا، لەکاتی داگیرکردنی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ لەلایەن سەربازانی ھێزە چەکدارەکانی ئەمریکا. ئەم ڕووداوە گرنگییەکی سیاسی و ڕەمزی گەورەی ھەیە.
ئاماژەکان
[دەستکاری]لە نیسانی ٢٠٠٢دا پەیکەرەکە (کە بەرزییەکەی ١٢ مەتر دەبێت) وەک ڕێزێک بۆ یادی لەدایکبوونی ٦٥ ساڵەی سەددام حوسێن دانرا.[١]
پاشنیوەڕۆی ڕۆژی ٩ی نیسانی ٢٠٠٣ کۆمەڵێک ھاووڵاتی شارستانی عێراق دەستیان کرد بە ھێرشکردنە سەر پەیکەرەکە. یەکێک لەو ھەوڵە بێھودانە لەلایەن کازم شەریف بوو کە چەکوشێکی بەکارھێنا و بوو بە سەرنجی میدیاکان. دوای ماوەیەکی کەم، یەکەیەکی پێشکەوتووی ھێزی دەریایی ئەمریکا گەیشتنە گۆڕەپانی فیردەوس و ناوچەکەیان پاراست و پەیوەندییان بە ڕۆژنامەنووسانی بیانییەوە کرد کە لە ھۆتێل فەلەستین لە گۆڕەپانەکەدا جێگیر کران. دوای دوو کاتژمێر، پەیکەرەکە لەلایەن ھێزە دەریایییەکانی ئەمریکاوە بە ئۆتۆمبێلێکی چاککردنەوەی زرێپۆشی M88 ھێنرایە خوارەوە.[٢]
پێش ئەوەی پەیکەرە برۆنزییەکە بڕوخێنرێت، یەکێک لە سەربازە ئەمریکییەکان سەرکەوت و ئاڵای ئەمریکای لەسەر پەیکەری سەددام حوسێن دانا، لەنێو خۆشی و ھاواری عێراقییەکان.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ http://www.famouspictures.org/fall-of-saddam-husseins-statue/
- ^ Göttke, F. Toppled, Rotterdam: Post Editions, 2010
- ^ https://web.archive.org/web/20200724210624/https://arabic.sputniknews.com/arab_world/201904091040347587-%D8%A3%D8%B3%D8%B1%D8%A7%D8%B1-%D8%A7%D9%84%D9%84%D9%8A%D9%84%D8%A9-%D8%B3%D9%82%D8%B7-%D8%B5%D8%AF%D8%A7%D9%85-%D8%AD%D8%B3%D9%8A%D9%86/
- دەروازەی عێراق
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی دەیەی ٢٠٠٠
- دەروازەی شەڕ
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھێنانەخوارەوەی پەیکەری سەددام لە گۆڕەپانی فیردەوس تێدایە. |