ھێنانەخوارەوەی پەیکەری سەددام لە گۆڕەپانی فیردەوس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھێنانەخوارەوەی پەیکەری سەددام لە گۆڕەپانی فیردەوس
[[File:
پەیکەری سەددام حوسێن لە گۆڕەپانی فیردەوس لە بەغدا پاش ماوەیەکی کەم لە داگیرکردنی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ ڕووخێنرا.
|frameless|250px]]
وڵاتعێراق
پۆتانی شوێن٣٣°١٨′٥٢″N ٤٤°٢٥′١٥″E
Map

ڕووداوی گۆڕەپانی فیردەوس ھەڵوەشاندنەوە و لەناوبردنی پەیکەری سەددام حوسێن بوو لە گۆڕەپانی فیردەوسی پایتەختی بەغدا، لەکاتی داگیرکردنی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ لەلایەن سەربازانی ھێزە چەکدارەکانی ئەمریکا. ئەم ڕووداوە گرنگییەکی سیاسی و ڕەمزی گەورەی ھەیە.

ئاماژەکان[دەستکاری]

لە نیسانی ٢٠٠٢دا پەیکەرەکە (کە بەرزییەکەی ١٢ مەتر دەبێت) وەک ڕێزێک بۆ یادی لەدایکبوونی ٦٥ ساڵەی سەددام حوسێن دانرا.[١]

پاشنیوەڕۆی ڕۆژی ٩ی نیسانی ٢٠٠٣ کۆمەڵێک ھاووڵاتی شارستانی عێراق دەستیان کرد بە ھێرشکردنە سەر پەیکەرەکە. یەکێک لەو ھەوڵە بێھودانە لەلایەن کازم شەریف بوو کە چەکوشێکی بەکارھێنا و بوو بە سەرنجی میدیاکان. دوای ماوەیەکی کەم، یەکەیەکی پێشکەوتووی ھێزی دەریایی ئەمریکا گەیشتنە گۆڕەپانی فیردەوس و ناوچەکەیان پاراست و پەیوەندییان بە ڕۆژنامەنووسانی بیانییەوە کرد کە لە ھۆتێل فەلەستین لە گۆڕەپانەکەدا جێگیر کران. دوای دوو کاتژمێر، پەیکەرەکە لەلایەن ھێزە دەریایییەکانی ئەمریکاوە بە ئۆتۆمبێلێکی چاککردنەوەی زرێپۆشی M88 ھێنرایە خوارەوە.[٢]

پێش ئەوەی پەیکەرە برۆنزییەکە بڕوخێنرێت، یەکێک لە سەربازە ئەمریکییەکان سەرکەوت و ئاڵای ئەمریکای لەسەر پەیکەری سەددام حوسێن دانا، لەنێو خۆشی و ھاواری عێراقییەکان.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]