گنوو
گنوو (بە ئینگلیزی: GNU) (گۆکردن: /ɡnuː/ ( گوێگرتن)[١]) سیستەمی کارپێکردنی گنوو لە ساڵی ١٩٨٣ بە ئامانجی درووست کردنی سیستەمێکی تەواو ئازاد بە دەست ریچارد ستۆڵمن درووست بوو. گنوو (GNU) کورتکراوەیەکی پێچەوانەییە کە لە یەکەمین پیتی وشەکانی (GNU's Not Unix) بە واتای گنوو یونیکس نییە وەرگیراوە. هەروەها گنوو ناوی جۆرێک قۆچی وەحشییە کە لە ئەفریقا دەژی. لۆگۆی گنوو بە دیزاینی سەری قۆچی وەحشی، بە دەست (Etienne Suvasa) دیزاین کراو و لە وێبگەکانی گنوو و بابەتەکانی دامەزراوەی نەرمەواڵە ئازادەکان بەرکار دێت. پڕۆژەی گنوو لە ساڵی ١٩٨٤ بە ئامانجی پشتگیر و درووست کردنی نەمەواڵەی ئازاد سیستەمی کارپێکردنی گنوو دامەزرا. دامەزراوەی نەرمەواڵە ئازادەکان لە ساڵی ١٩٨٥ بە ئامانجی سەرخستن و پشتگیری لە جوولانەوەی نەرمەواڵەی ئازاد بە تایبەت پڕۆژەی گنوو دەست بەکار بوو. ئەمڕۆ گرنگترین و بەناوبانگترین سیستەمی کارپێکردنێک کە لە نەرمەواڵەکانی گنوو و مۆڵەتنامەی (GNU GPL) بەکاردێنێت، لینکوسە کە ناوکی لینوکس بەکاردەهێنێت و بە شێوەی دابەشکراوی لینوکس دەخرێتە بەردەست کە هەندێک کەس بە گنوو/لینوکس ناوی دەبەن. ناوکی سەرەکی سیستەمی کارپێکردنی گنوو، گنوو هێرد (GNU Hurd)ە کە هێشتا لە حاڵەتی پەرەپێداندایە تا دەگاتە ئاستی جێگیر، بەکارهێنەر و بەکارهێنانی زۆری نییە.
مێژوو
[دەستکاری]لە دەیەی ١٩٧٠ تا سەرەتاکانی دەیەی ١٩٨٠، بەرنامەداڕێژەرانی کۆمپیوتەر هەموو ئەو کۆدانەی کە دەیانووسی لەگەڵ کەسانی تر بەشدارییان پێ دەکرد. هەر کەس کۆدی بەرنامەی خۆی دەخستە بەردەست بەرنامەداڕێژەرانی دیکە. و بە بەشداری کردنی پڕۆگرام کارێکی ئاسایی بوو. بەڵام لە سەرەتای ١٩٨٠ وە هەموو شتێک بە هێواشی گۆڕا. کۆمپانیاکانی نەرمەواڵە لەمەبەدوا کۆدی نەرمەواڵەکانیان نەدەخستە بەردەست کەسانی دیکە و بەرنامەداڕێژەرەکان نەیاندەتوانی نەرمەواڵەی کەسانی کە بگۆڕن و پەرەی پێ بدەن و باشی بکەن. لەمە بە دوا بە بەشداری کردنی نەرمەواڵە بە تاوان هەژمار دەکرا. لەم ساڵانەدا ڕیچارد ستاڵیمەن کە لە تاقیگەی ھۆشی دەستکردی دەزگای تەکنۆلۆجیای ماساچۆست (MIT) ئیشی دەکرد. ئەو باوەڕی وا بوو کە نەرمەواڵە دەبێت بە بەردەوام ئازاد بێت ھەمووان توانای دەستکاری و پەرە پێدانیان تێدا ھەبێت. یەکەمین ھەنگاو بۆ ھەبوونی کۆمپیوتەرێکی ئازاد، بوونی سیستمێکی کارپێکردنی ئازادە و نەرمەواڵەی ئازادی لە سەر بێت؛ بۆیە ڕیچارد ستاڵیمەن پڕۆژەی گنووی دەست پێ کرد. لە ماوەی ساڵەکانی ١٩٨٤ تا ١٩٨٥ ئەو کامپایلەری جی سی سی و ئیمەکسی نووسی و بڵاوی کردەوە. بەم شێوەیە یەکەمین کەرەستەکانی پێویست بۆ دیزاین و دروستکردنی سیستمی کارپێکردن دەستەبەر بوو. لەو کاتەوە تا ئێستە کەسانی زۆر بە شێوەی خۆبەخشانە بۆ پەرەپێدانی بەشە جیاوازەکانی ئەم سیستمە ھاوکاریان کردووە و بەشە جیاوازەکانیان پەرە پێداوە. تا ساڵی ١٩٩٠ تەواوی بەشەکانی سیستمی کارپێکردنەکە جگە لە ناوک ئامادە بوو. کە لە ساڵی ١٩٩١ لینوس تروڤاڵدز ناوکێکی بە ناو لینوکس دروست کرد کە بە تێکەڵ بوونی پڕۆگرامەکانی گنوو لە گەڵ لینوکس سیستمی کارپێکردنکە کامڵ بوو.
پەراوێزەکان
[دەستکاری]- ^ «What is GNU?». The GNU Operating System. Free Software Foundation. ٤ی ئەیلوولی ٢٠٠٩. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
The name 'GNU' is a recursive acronym for 'GNU's Not Unix'; it is pronounced g-noo, as one syllable with no vowel sound between the g and the n.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «GNU»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گنوو تێدایە. |