ڕۆیتەرز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕۆیتەرز
پیشەسازیئاژانسی ھەواڵ
دامەزراتشرینی یەکەمی ١٨٥١؛ ١٧٢ ساڵ لەمەوپێش (١٨٥١-١٠)
دامەزرێنەرپاوڵ جولیوس ڕۆیتەر
بارەگاکنێری وورف، لەندەن، ئینگلتەرا، شانشینی یەکگرتوو
بەردەستە لە
جیھاندا
کەسایەتییە سەرەکییەکان
مایکڵ فریدنبێرگ (سەرۆک)
ستیفن ئادلەر (سەرنووسەری گشتی)
بەشێکە لەتۆمسن ڕۆیتەرز
وێبگەreuters.com
پاوڵ ڕۆیتەری دامەزرێنەری ڕۆیتەرز (نزیکەی ساڵی ١٨٦٥)

ڕۆیتەرز دامەزراوەیەکی ھەواڵی جیھانییە کە لەلایەن کۆمپانیای تۆمسن ڕۆیتەرزەوە خاوەندارێتی دەکرێت. ڕۆیتەرز لە ئێستادا جگە لە دابینکردنی ھەواڵ بۆ حکوومەت و کەسیایەتییەکان ھەواڵ دەگوازێتەوە بۆ ٢٬٠٠٠ میدیا و لەنێویاندا ٧٨٠ تەلەڤیزیۆن و چەندین ڕۆژنامە لەنێویاندا ٨ لە کۆی ١٠ گەورەترین ڕۆژنامەکانی جیھان.[١] ڕۆیتەرز نزیکەی ٢٬٥٠٠ ڕۆژنامەنووس و ٦٠٠ وێنەگری ھەیە لە ٢٠٠ ناوچەی جیھانەوە و ساڵانە نزیکەی ٢ ملیۆن بابەت بڵاودەکاتەوە.[٢] ڕۆیتەرز ساڵی ١٨٥١ لە لەندەن دامەزرا لەلایەن پاوڵ ڕۆیتەری بەریتانی لەدایکبووی ئەڵمانیا. ساڵی ٢٠٠٨ ئاژانسەکە لەلایەن کۆمپانیای تۆمسنەوە کڕدرا و ئێستا بە شێکە لە تۆمسن ڕۆیتەرز.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "About us". Reuters Agency. Reuters. Retrieved 14 January 2019.
  2. ^ "Build a career without boundariese=". Thomsonreuters.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)