چوڕە
ڕواڵەت
چوڕە (بە فارسی: چکاوک)، (بە لاتین: Lark)، (بە عەرەبی: قبرة) ئەم باڵندانە خۆش ئاوازن. پەڕوباڵیان قاوەیی ڕێ-ڕێیە. زیاتر لە سەر ئەرزن و پێڕۆن. قامکی پشتەوەی لاقیان درێژ و ڕاست و نینۆک تیژە. زیاتر بە گەل دەژین. کەم وا ھەیە نێر و مێیان وێک نەچن. لە سەر ئەرز ھێلانە ساز دەکەن. دانەوێڵە، جڕو جانەوەر، کرم و... دەخۆن.
ناوەکانی تر
[دەستکاری]جڕە، جککە، جککە بۆرە، چوڕڕە، قازلاخ، قازەڵاخ ،
جۆرەکان
[دەستکاری]جۆرەکانی ئەم باڵندانە بریتین لە:
- چوڕە پۆپنەکی
- چوڕە دندووک درێژ
- چوڕە سەیرەیی
- چوڕە گەڵوازە
- چوڕە مل ڕەشە
- چوڕە ھیندی
- چوڕەی ئاسمانی بچووک
- چوڕەی ئاسمانی گەوھرە
- چوڕەی باڵ سپی
- چوڕەی بیابانی
- چوڕەی بیابانی کلک ڕەش
- چوڕەی پەنجە کورت
- چوڕەی پەنجە کورتی بچووک
- چوڕەی پەنجە کورتی ھیوم
- چوڕەی داران
- چوڕەی ڕەش
- سریلە
بڵاوە
[دەستکاری]ئەم باڵندانە زۆرتر لە نیمەگۆی ڕۆژھەڵاتدا دەژین. بەناوبانگ ترین جۆری چوڕە، چوڕەی ئاسمانییە، کە لە سەرتاسەری ئەورووپا و بەشێک لە ئاسیا، بۆ وێنە کوردستان دەبینرێت.
ھێلانە و ھێلکە کردن
[دەستکاری]چوڕە ھێلانەکەی بە موو، پڕوپووش و شیتاڵ دروست دەکا. پاش جووت بوون چوڕەی مێ ٤-٥ ھێلکە دەکا، ھیلکەی بۆری نیشانە قاوەیی. پێدەچێ لە وەرزێکدا بتوانێ دوو جوجک بەخێو بکا.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە چوڕە تێدایە. |