پێشبڕکێی تۆپی پێی نێوان عێراق-ئێران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پێشبڕکێی تۆپی پێی نێوان عێراق-ئێران
وەرزشتۆپی پێ


پێشبڕکێی تۆپی پێی نێوان عێراق و ئێران پێشبڕکێیییەکی تۆپی پێی نێوان ھەڵبژاردەکانی ئێران و عێراقە، لە ساڵی ١٩٦٢ دەستی پێکردووە.[١][٢]ڕووبەڕووبوونەوەی نێوانیان بە یەکێک لە ڕووداوە وەرشییە گرینگەکان دادەنرێت.[٣]ئەمەش بەھۆی ئەو پەیوەندییە مێژووی و سیاسی و ئابووری و ئایینییە کە لە نێوان ئەم دوو وڵاتە ھەیە. لە دوایین یارییان کە لە ٢٧ی کانوونی دووەم ڕووبەرووی یەکتر بوونەوە لە یاریگای ئازادی شاری تاران لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە جامی جیھانی ٢٠٢٢ی قەتەر ھەڵبژاردەی ئێران بە ئەنجامی ١–٠ یارییەکەی بردەوە.

یارییە سەرەتایییەکان[دەستکاری]

لە ١ی حوزەیرانی ١٩٦٢ بۆیەکەم جار ھەڵبژاردەی تۆپی عێراق و ئێران ڕووبەرووی یەکتر بوونەوە لە یارییەکی دۆستانەدا، لەیاریگای شەھید شیرودی شاری تاران. یارییەکە بە یەکسان بوون بە ١–١ کۆتایی ھات گۆڵی یەکەمی عێراق جەمیل عەباس لە خولەکی "٤٧" بە لێدانی سزا تۆماری کرد، گۆڵی ھەڵبژاردەی ئێران یاریزان پەرویز لە خولەکی "٩٠" تۆماری کرد.[٤]سێ ڕۆژ دواتر لە ٣ی حوزەیران بۆ جارێکی دیکە لە یارییەکی دۆستانەدا ڕووبەری یەکتر بوونەوە ئەمجارە ھەڵبژاردەی عێراق توانی یەکەم سەرکەوتن بەسەر ھەڵبژاردەی ئێران بەدەست بھێنێت بە ئەنجامی ٢–١ یارییەکەی بردەوە.[٥]

ئامار[دەستکاری]

ھەڵبژاردەی ئێران: ١٧ بردنەوە

ھەڵبژاردەی عێراق: ٦ بردنەوە

یەکسان بوون: ٧ جار

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Pitch Warfare: Iran face Iraq in soccer grudge match". edition.cnn.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-01-27.
  2. ^ "Why Iraq-Iran football matches are more than games". Amwaj.media (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-01-27. ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Thursday, 22 Jan 2015 07:36 PM MYT. "Iran vs Iraq: Quarter-final clash reignites decades-old rivalry | Malay Mail". www.malaymail.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-01-27.
  4. ^ "Statistics: Iran [Team Melli]". www.teammelli.com. Retrieved 2022-01-27.
  5. ^ "مروری بر نتایج دیدارهای ایران و عراق/ در انتظار افزایش فاصله". جامعه خبری تحلیلی الف (بە فارسی). 2019-01-15. Retrieved 2022-01-27. ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.