ویکیپیدیا:پرسیارە دووپاتکراوەکان/بەشداری
بۆچی بەشداری بکەم لە ویکیپیدیادا؟
[دەستکاری]ئەگەر بەشداری بکەیت یارمەتی دەدەیت لە فراوانکردن و باشترکردنی ئینسایکڵۆپیدیاکەمان و زانیاری باشتر دەخەیتە بەردەمی کوردان.
ئایە ئەبێ خۆم ناونووس بکەم لە ویکیپیدیا بە دەستکاریکردنی پەڕەکان؟
[دەستکاری]پێویست نییە ھەژمار دروست بکەیت بۆ دەستکاریکردن، ھەر کەسێک ھەژماری نەبێت ھەر دەتوانێت بەشداری بکات، بەڵام دروستکردنی ھەژمارێک چەند سوودێکی زۆریان دەبێت و دەستکارییەکانت بۆ دەژمێردرێن.
باشیەکانی کردنەوەی ھەژمارێک جین؟
[دەستکاری]کاتێک ھەژمارت نییە ناونیشانی ئای-پییەکەت دەردەکەوێت دوای دەستکاریکردن بۆ پاراستنی ویکیپیدیا لە خراپکاری. ئەگەر ھەژمارێک دروست بکەیت چی تر ئای-پییەکەت دەرناکەوێت و دەستکارییەکانت دەدرێنە پاڵ ناوی ھەژمارەکەت.
ئایە پێویستە ناوە ڕاستیەکەم بەکار بێنم؟
[دەستکاری]نەخێر. دەتوانیت بە دڵی خۆت ناوێک ھەڵبژێریت، بەڵام بە مەرجێک سیاسەتی ناوەکان نەشکێنێت و ناوەکە نەشیاو نەبێت. بۆ نموونە، ناوێک کە بانگەشە بۆ کۆمپانیایەک دەکات نەشیاوە و بەربەست دەکرێت.
چۆن ناوە بەکارھێنراوەکەم بگۆڕم؟
[دەستکاری]داواکاری بۆ گۆڕینی ناوی گشتیی بەکارھێنەر بەکاربھێنە.
جیاوازی چیە لە نێوان پەڕە و وتار؟
[دەستکاری]لە ویکیپیدیا چەند بۆشاییەکی ناو ھەیە، ئەمانە ھەموو پەڕەن، و وتاریش یەکێکە لەو پەڕانە. دەتوانین بڵێین پەڕە دەستەواژەیەکی گشتییە.
وتاری ھەتیو چیە؟
[دەستکاری]ھەتیو ببینە.
وتاری کورت چیە؟
[دەستکاری]وتاری کورت یان کۆڵکە ئەو وتارانەن کە تەنھا چەند دێڕێکن و تەواو نین، بەکارھێنەرانی تر دەتوانن پەرەی پێبدەن.
پەڕەی فرە ئاماژە چیە؟
[دەستکاری]وتارێکە تیایدا ئاماژەی بە زیاتر لە بابەتێک کردووە.
دەستکاری بچووک چیە؟ کەی ئەبێ بەکاری بێنم؟
[دەستکاری]دەستکاری بچووک لەکاتی گۆڕانکارییەکی زۆر سادە و بچووک بەکاردەھێندرێت؛ بۆ نموونە گۆڕینی فاریزەی ئینگلیزی , بە کوردی ، ئەمە گۆڕانکارییەکی بچووکە.
دوایین گۆڕانکاریەکان چیە؟ ئایە ئەم ھەموو کورتکردنەوە چی مانای چیە؟
[دەستکاری]پەڕەی دوایین گۆڕانکارییەکان پەڕەیەکی تایبەتە کە بەشداربووان، بە تایبەتی بەڕێوەبەران، بەکاری دەھێنن بۆ چاودێریکردنی گۆڕانکارییە نوێکان لە پەڕەکاندا. ھەموو شتێک لەم پەڕەیەدا دەردەکەوێت و ھیچ شتێک شاردراوە نابێت.
ئایە چی بکەم گەر دوو وتارم بینی کە ھەمان ناوەڕۆکیان ھەبوو؟ چۆن بتوانم دوو وتار ھاوپەیوەست بکەم؟
[دەستکاری]تکایە {{تێکەڵکردن}} بەکار بھێنە لەسەر ھەردوو وتارەکە.
ئایە دەتوانین لێرە گفتوگۆ لە سەڕ ناوەڕۆکەکان بکەین؟
[دەستکاری]دەبێت پەڕەی وتووێژی ھەر پەڕەیەک بەکار بێت بۆ وتووێژکردن لەسەر بابەتەکە.
لاپەڕەیەکم بینی کە تیکدرابوو؟ لاپەڕەیەکم تێکدا بە ھەڵە؟ چی بکەم تاوەکو بیگەڕێنمەوە؟
[دەستکاری]سەیری مێژووی پەڕەکە بکە و ئەو دەستکارییە ببینە کە وتارەکەی تێکداوە، لەوێ دەتوانیت دەستکارییەکە پووچەڵ بکەیتەوە.
چی زمانێک ڕێگە پێدراوە کە بەکاربھێندرێت؟
[دەستکاری]ئێرە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندییە و بۆیە دەبێت ھەموو وتارێک بەم زمانە و بەم شێوەزارە بنووسرێتەوە. وتارێک کە کوردی پاراو نەبێت دەسڕدرێتەوە.
چۆن دڵنیابم لە تەواوی واژەکردن یا ڕێزمان؟
[دەستکاری]بۆچی چەند بەستەرێک ھەیە کە بە ڕەنگی سوور نووسراون؟
[دەستکاری]ئەو پەڕانە دروست نەکراون و لە ویکیپیدیا بوونیان نییە. دەتوانیت دروستیان بکەیت.
چۆن دوایین گوڕانکارییەکان دەربارەی وتارێکی تایبەت بزانم بێ گەڕانەوە بۆ وتارەکە ھەموو جارێ؟
[دەستکاری]بیخە ناو پێڕستی چاودێرییتەوە بە کرتەکردن لەسەر ئەستێرەکە لە سەرەوەی پەڕەکەت
چی شێوەیەک بەکار بێنم بۆ وێنەکان، پەڕگە دەنگێکان، و پەڕگە بیناییەکان؟
[دەستکاری]یارمەتی:پەڕگەکان ببینە.
بەکارھێنەرێک ھەیە خراپ مامەڵە دەکا، چی بکەم؟
[دەستکاری]ڕێنمایی بەکارھێنەرەکە بکە کە بۆستێت لە کردەوەکانی، ئەگەر ھەر بەردەوام بوو، سکاڵایەک تۆمار بکە تا یەکێک لە بەڕێوەبەرەکان ھەژمارەکەی بەربەست بکەن.
ئایە دەتوانم ژمارەی بەشدارییەکانم بگۆڕم لە سەرەوەی پەڕە؟
[دەستکاری]بۆچی ئەو وتارەی کە نووسیبووم سڕایەوە؟
[دەستکاری]وتارێک کە دەسڕدرێتەوە سیاسەتەکان و ڕێساکانی ویکیپیدیای پێشێل کردووە. کاتێک بەڕێوەبەران وتارێک دەسڕنەوە ھۆکارەکەشی دەدەن.
بۆچی ئەو دەستکارییەی یاخود ئەو وتارەی کە ئەنجامم دابوو گوێزرایەوە؟
[دەستکاری]ھەندێک جار پەڕەکان پێویستیان بە گواستنەوە ھەیە. وپ:گپ ببینە.
ئایە دەتوانم ئەو وتارانەی کە بە زمانەکانی تر نووسراون وەریانگێڕم بۆ سۆرانی؟
[دەستکاری]بەڵێ. دەتوانیت ھەر وتارێکت ویست لە ویکیپیدیاکانی ترەوە وەریبگێڕیت، بەڵام دڵنیابە کە ئەو وتارەی وەری دەگێڕی سەرچاوەی باشییان ھەیە.
ئەی ئەگەر وەرگێڕی ئۆتۆماتیکم بە کار ھێنا؟
[دەستکاری]وەرگێڕی ئۆتۆماتیکی زۆرجار ڕستەکان تێک دەدات و وتار دەشێوێنێت، بۆیە خۆتی لێ بەدوور بگرە.
چۆن بزانم ئەم وتارە بە زمانەکانی تر نووسراون؟
[دەستکاری]ھەر وتارێک ھەر پیتێکی جگە لە کوردی بەکارھێنا حسابی زمانێکی تری بۆ دەکرێت.
ئایە دەتوانم بەستەری دەرەکی دابنێم؟
[دەستکاری]بەڵێ، بەڵام بە مەرجێک پەیوەندیدار بن.