وتووێژ:ھێڵی ئیستوا

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

هێلی کەمەرەیی پڕ واتا تر و درووسترە ،لە قوتابخانەش هەروامان خوێندووە دیاکۆ (لێدوان) ‏٠٣:١٧، ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وایە، بەڵام من قسەی لێوە ناکەم چوونکە لە بابەتە جوگرافییەکان شارەزا نیم. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٢٠، ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەس کاک @دیاکۆ: تۆ وتارێکی نوێ(ھێڵی کەمەرەیی)ت دروست کردووە کە دەبووایە ھەر لەسەر ئەم وتارە دەستکارییەکانت کردبایە. بەھەرحاڵ، ئێوە (تۆ و کاک @Aza:) بۆ خۆتان ڕێک بکەون. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٢٤، ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دژایەتیم نییە. بەڵام ھێڵی کەمەرە باشتر نییە؟ Aza (لێدوان) ‏١٥:١٢، ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram: @Aza: ویستم ناوەڕۆکێکی باشی هەبێت بۆم ئاسان نەبوو بیخەمە سەر ئەمە بۆیە هەر لەنوێ درووستم کرد،سەبارەت بە ناوەکەی لەهەموو پەرتوکەکانی خوێندن و جوگرافیا “هێڵی کەمەرەیی بەکارهاتووە دیاکۆ (لێدوان) ‏١٨:٥٧، ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەم وتارەم کردە ڕەوانەکەر بۆ ئەوی تر. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٤:٢٩، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من دژایەتیم لەگەڵ ئەو ناوە قۆڕ و بێتامانە ھەیە. جارێ ھەرچی لە ناو پەرتووکەکانی خوێندنی ئێوەدا ھاتبێ کارەساتە. کەمەرە مەمەرەیش فارسییە و کوردی نییە. پێتان وایە بە دزینی وشەی فارسی خزمەت بە کوردی دەکەن؟ نا ھەر کوردی پڕ دەکەن لە فارسی. جا تۆ ھەر خۆت ھەڵاوێ بڵێ ئەمە فارسی نییە کوردییە با وابێ.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٥١، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ هێڵی کەمەرەییم. ڕێک بەو جۆرەی کە لە کتێبەکانی هەرێمی کوردستان نووسراوە دەبێت بنووسرێ. بمانەوێ و نەمانەوێ ئەمە ئەو زمانەیە کە خوێندکاری بە کوردی ڕاهێناوە، جا ئەگەر ئێمە بێین و ویکیپیدیای کوردی بە زمانێک بنووسین کە نە خوێندکاری هەرێم و نە کوردی ئێرانیش (کە هەر بە زەحمەت ئەویش بڕێکی زۆر کەم ئەزانن کوردی بنووسن و بخوێنن) لێی تێبگات، ئەم جارەوە تاکی کوردی عێراق ناچار دەبێت بۆ زانست ڕوو بکاتە عەرەبی و بەرهەمی ویکیپیدیا دەبێت بە هیچ. ئەگەر کێشەمان لەگەڵ بەکارهێنانی هەندێک لەم وشانە هەیە، ئێرە شوێنی سکاڵا و ڕاست کردنەوەیان نییە. ڕێگای خۆی هەیە، ئەگەریش نییە ئەبێ دروستی بکەین نەک زەحمەتی بەکارهێنەرانی ئێرە بخەینە بەر سووکایەتی. کاکە چالاک ڕاشکاوانە عەرزت ئەکەم ئەوە جنابت چەندین جارە هێرش ئەکەیتە سەر بەکارهێنەران، ئەو کارەت ڕابگرە. مەبەستم دەقیق ئەم بەشەی قسەکانتە: "پێتان وایە بە دزینی وشەی فارسی خزمەت بە کوردی دەکەن؟" عەیبە! ئەو کەسەی ئەم وتارەی نووسیوە نە ئەندامی حیزب و لایەنی سیاسییە نەک نووسەری کتێبە دەرسییەکانی هەرێم کە ڕۆڵێکی بووبێت لە داهێنانی ئەم وشەگەلە. پێم ناخۆشە کاتێک شتێکت بە دڵ نییە وەها هەموو شتێک پێکەوە ئەدووریت پێکەوە و لە ئاخردا قسەی خۆتی پێ ڕاست دکەیتەوە، ئەگەر تەنانەت یەک جاری تر شتی وەها ببینم لە جنابت ناچار ئەبم لە ڕێگەی ویکیپیدیاوە ڕێگەی موناسب بگرمە بەر. Min.neel (لێدوان) ‏١٣:٢٣، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من ھێرشم نەکردۆتە سەر کەس. ھەموو بەکارھێنەرانی ویکیپدیا بۆ من خۆشەویستن، پێڵاویان لەسەر چاومە. ئەم رستەیەش کە نووسیومە دیارە بۆ ھیچ بەکارھێنەرێک نەمنووسیوە و بۆ ئەو کەسانە نووسیومە ئەو کتێبە دەرسییانەیان نووسیوە دەنا خۆم ئاقڵم ھەیە بزانم قوتابییەک کە بەم کتێبانە فێری خوێندن بووە ھێچ گوناحێکی نییە بێتە ئێرە و بڵێ من ئاوام خوێندووە. لە تۆ زۆر باشتر ئەمانە دەزانم و خۆم زۆر لە تۆ زیاتر بۆ ئێرە ماندوو کردووە. ئەم بەرچەسپانە بە منەوە نانووسێ کاکە.
پاشان منیش کوردم و بەو سیستمە کارەساتە پەروەردە نەبووم ھەتا ھەر ھەڵەیەک ئەوان دایانناوە وەک تووتی دووپاتی کەمەوە. ھەڵبەت خۆیشت لە گەلێک وتووێژ بۆ گۆڕینی ئەم ناوە ناقۆڵایانە بەشداریت ھەبووە و زۆر جاریش دژی ئەم ناوانەی ناو کتێبە دەرسییەکان بڕیارت داوە کە وێنەی زۆرە بەڵام نازانم ئێستا بۆ ژێستی ڕۆشنبیریت بۆ گرتووین.
ھەر شتێک کە گۆڕیومانە لە سەرچاوەیەکی تردا ھاتووە و پاشان ڕەوانەکەر و ڕوونکردنەوەیشی بۆ دانراوە و بە ھاسانی دەدۆزرێتەوە و لە وتارەکەیشیدا ئاماژە بە ناوەکانی تری ھەر کراوە. ئەوە خۆم لە ویکی فارسیشدا بەڕێوەبەرم لە کوێدا لەوێ ھاتووە ھەر چی کتێبی دەرسی بڵێ ھەر ئەمەیە؟! جنابت ئێرەت لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە لێ تێکچووە. چی تر درێژ بەم باسە لەگەڵ جنابت نادەم ھەر پێت دەڵێم وپ:لبب بخوێنەوە. -- چالاک وتووێژ ‏١٩:٠٧، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]