بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وتووێژ:فەلسەفە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

داناییزانی م تا ئێستا نەبیستووە، دیارە مەخلووقێکی تازەیە. من پێم وشەیەکی باش نییە و خودی وشەی (دانایی ) کوردی نییە. Aminijian (لێدوان) ‏٢٢:١٨، ١٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من بیستوومە :). کتێبیشم هەیە کە هەم سەردێڕەکەی بەوناوەوەیە، هەم لەناوەڕۆکەکەیشیدا باسی دەکات. تێناگەم ئێمە تاکەی ئەمە دەکەین؟ یانی چی کوردیی نییە؟ ئەی چی بکەین، زمانێکی تر سەر لەنوێ درووست کەین بۆ ئەوەی وشەکان ١٠٠% کوردی بن؟ کەس تێی دەگات واهی؟ زۆر لەوە دەچێت وشەی فەلسەفە خۆی وشەیەکی کوردی بێت بەئەسڵ. ئێ ئەی ئەوە نییە فەلسەفەش بەکارهاتووە؟ ئەم ڕەگەزپەرستیی و نیشتمانپەروەرییە لەڕادەبەدەرە، بۆخۆم لە سیاسەتدا پشتگیری دەکەم، بەڵام لەزمان و فەرهەنگدا نەخێر. ببورە گەر سەرم ئێشاندنبیت، بەڵام ئەم باسە زۆر زۆر دووبارە دەبێتەوە لێرە و کێشەکەی ئەوەی هەرگیز لێی ناگەینە ئەنجام. کاکە وەڵا و بیلا بەکارهێنانی وشەی بێگانە نەک هەر عەیبە نییە، زمانەکەشمانی پێ جوان دەبێت. تێ دەگەم لەوەی کە دەڵێن گەر وشەی کوردیمان هەبێت بۆچی وشەی بێگانە بەکاربەرین، بەڵام کاکی من، ئەو شتەی باسی دەکەن تەنها لەتیۆردا دەبینم بەکاریبێنین لێرە، دەنا بەکرداریی: نەخێر. پاشان چی بکەین ئەگەر وشەیەکی کوردیی ڕەسەنمان هەبێت بۆ وشەیەکی بێگانە و بەتەواو وشەکە ناباو بێت و کەس نەیبیستبێت؟ --◂ span> برووسک</وتووێژ▸ ‏٠٠:٢٧، ١٣ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەرێزانم منیش بلامەوە باش بوو لەسەر ئەم فەلسەفەیە بنووسم> لە راستی بە بیر و بۆچونی خۆم و رۆشنبیری زمانەکانی تر دەدوێم, لە زمانە بیانیەکان وەک زمانی ئەڵمانی کە من خوێندومە تا بگرە زمانێکی زۆر دەوڵەمەندە بگرە دەتوانیت بڵێت لە زمانی ئنگلیزیش دەوڵەمەندترە بەڵام گەر هەر ووشەێکی بیانی بێتە پێشەوە ئەوە بێ یەک و دوو ووشە رەسەنەکەی وەک خۆی دەگوازنەوە بۆ زمانەکەی خۆیان وەک (Philasophia) کردویانە بە (Philosophie) کە وا دەخوێندرێتەوە بە کوردی (فیلاسۆفی) بەڵام ئێمە دەڵێن فەلسەفە ئەمە لە زمانی عەرەبی وەگیراوە بەرێزان وەک (الفلسفة) بەڵام بە لامەوە زۆر جوانە گەر ئەم وشەیە وەک خۆی لە رەسەنەوە چۆنە ئاوا لە ویکی کوردی بنوسرێتەوە با ئێمە دەستپیشخەری ئەم کارە بین بەرای من زۆر لە بەرژەوەندی زمانەوانی کوردی و دەوڵەندی ووشەکانی کوردی و پاراستنی زمانەکە لە ووشەی وەرگیراو دەبین لە عەرەبی و فارسی و تورکی و ئنگلیزی. لەگەڵ رێزم بۆ گشت لایەک. من پێشنیار دەکەم وشەی فەلسەفە بکرێت بە (فیلاسۆفیا یان فیلاسۆفی) span> جەڕاح دیزاین </وتووێژ▸ ‏٠٢:٢٢، ١٣ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC

@Jarah Design: براکەم قسەکانت زۆر جوانە بەڵام لە ویکیپیدیادا بڕیار وایە وشەی باو بە کار بھێنن (مەگەر ھەڵە بێ). وشەی فەلسەفە وشەیەکە لە ھەموو زمانە دراوسەکاندا بەکارھاتووە وەک فارسی و تورکی و ئوردوو و ... و بەکارھێنانەکەی لە زمانی کوردیشدا ئاساییە. وشەکە چ لە یۆنانی بێ چ لە عەرەبی ھەر بیانیە. ھەڵبەت ئەگەر بمانەوێ وشەیەکی لە جیات دابنێین دەبێ بزانین لە کوردیی کۆندا و زمانە کۆنەکان (وەک زمانی پاڵەوی) چی پێ وتراوە. لە زمانی پاڵەویدا بە فەیلەسووف وتراوە «فیلاسۆفا» بەڵام نازانم بە فەلسەفە چییان وتووە. جا ھەر چی کە بێ وشەکە ھەر لە یۆنانی وەرگیراوە جا لە ڕێگای زمانی پاڵەوی بێ یان عەرەبی فەرق ناکا. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ٢٢:٢١، ١٣ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Broosk: جەنابت ڕاست دەکەی. دەبێ ئێمە پێوەرێکمان بۆ لابردنی وشە بیانییەکان هەبێ. ئەمە نابێ و لە هیچ زمانێکیشدا نییە کە هەروا و بە ئارەزوو وشەیەک فڕ بدرێت (ئەمە کاری ئەکادیمیای کوردییە،کە بەداخەوە!). من هەست بە تووڕە بوونی جەنابت دەکەم و پێم خۆشە بیرێکی ئەساسی بۆ بکەینەوە. سەبارەت بە وشەی فەلسەفە :
  • لە ڕۆژهەڵاتدا پێم وابێ لە مناڵی بچووکەوە تا پیری زورهان کەس نییە کە وشەی فەلسەفەی نەبیستبێ و پێی ئاشنا نەبێ، پێم وایە لە باشووریش هەر وابێ. وشەی (دانایی زانی) وێڕای ئەوەی کە کوردی نییە (یانی کوردزمانێک بە بۆنەی کوردی بوونی وشەکە بتوانێ واتایەکی بەرابەر لەگەڵ مەبەستی وشەکە فام بکا) وشەیەکی تازە داتاشراوە. تۆ سەیری وشەی (ژینگە) یان (ژینناسی) یان (باڵندەناسی) یان ... بکە، خوێنەری کورد بە بیستنی، چەمک و واتای وشەکە وێنا دەکا، بەڵام ئایا لە داناییزانیدا وایە: من جیا لە ناکوردی بوونی وشەکە هەست بەمە ناکەم. سپاس Aminijian (لێدوان) ‏١٤:١٦، ١٣ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@برووسک: داناییزانی = دانایی + -زانی = زانایی + -زانی = زانینی زانایی = زانینی زانین.
ھەرکەس وشەی داناییزانی داتاشیوە، نە زانیوە فەلسەفە چییە، نە زانیوە زمان چییە، نە زانیویە وشەسازی چییە. ئەگەر کتێبی نووسیوە فڕێی دەن، ئەگەر لەمەو دوا کتێبێکی نووسی، مەیکڕن و مەیخوێنن. ئەگەر چاوتان پێ کەوت پێی بڵێن دەس ھەڵگرێ، بۆ ئەم کارە نابێ.--Aza (لێدوان) ‏١٤:٣٢، ١٣ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەمانە بۆ ئەوە ناڵێم کە خۆم ھەڵکێشم، مەبەستم ئەوە نییە کە من ئەزانم فەلسەفە چییە، یا من ئەزانم زمان چییە. ھیوادارم لە مەبەستەکەم تێ بگەن.--Aza (لێدوان) ‏١٥:١١، ١٣ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش دەمەویست ھەر ئەم شتانە بڵێم کە کاک ئازا وتی و لێکدانەوەی وشەکە بکەم. بە کورتی فارس بەو شتەی لە کوردیدا پێی دەڵێن زانین (و لە کەلھوڕی و فەیلی و لەکی پێی دەڵێن زانستن) دەڵێ دانستن؛ یانی زانین (زانستن) = دانستن. بەم جۆرە بە زانا دەڵێن دانا؛ یانی زانا = دانا. پێشتر ئاماژەم کردبوو جیاوازی زمانی کوردی و فارسی لە جیگۆڕکێی ئەم دوو پیتەدایە («د» و «ز»). بۆ نموونە فارس دەڵێ دەریا و بە کوردی دەڵێن زەریا. (کە چی لە باشوور دەریای فارسییان بۆ sea داناوە و زەریا بۆ ocean!) یان دەنا وشەی دڵ کە فارسیە و کوردی نییە؛ لە ھەورامیدا دەڵێن زێڵ و لە زازاکی زەڕە و ئەوان وشە کوردییەکەیان پاراستووە. یان بە پێچەوانە وشەی زێڕ کە فارس دەڵێ زَر لە کوردی وەرگیراوە.
جا داتاشین وشەی وەک داناییزانی یان دەنا دەریا/زەریا و ... ھەر وەک کاک ئازاش ئاماژەی پێکرد لەبەر نەزانینی زمانە ئێرانییەکان (وەک زمانی فارسی)، نەزانینی زمانەوانی و زۆر شتی ترە. بەڵام پێم سەیرە چۆن مرۆڤی وا لە خۆی ڕادەبینێ دەست بۆ کارێک بەرێ کە ھیچی لێ نازانێ. ئەوەتا ئەمەش ئاکامەکەی.--چالاک وتووێژ٢١:٥١، ١٣ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دژایەتی نەبێ پاراستن لەسەر ئەم پەڕەیە لابەرم. سپاس.--چالاک وتووێژ١٠:٠٩، ٤ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەڵا لایبە مامە چالاک، پێشتر لێدوان هەبوو لەسەر کە پاراستنی کارێکی باش نەبوو. دەستخۆش --◂ برووسک وتووێژ▸ ‏١٢:٠٢، ٤ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مام برووسک گیان کردنەوەی ئەم پەڕەیە بەدەستی من بەبێ بەرایی کاک ئازا زۆر دروست نییە؛ ڕەنگە ببێتە ھۆی wheel warring (ئەمە بخوێنەوە: en:WP:WW). بۆیە ئەگەر کاک ئازا خۆی بڵێ ئەوە دەیکەمەوە. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ٢١:٠٦، ٤ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئۆوو، من ئەوەم نەزانیبوو ببورە. دەستخۆش کە یاسا جێبەجێ دەکەیت. --◂ برووسک وتووێژ▸ ‏٢١:٢١، ٤ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من بەو بۆنەوە پاراستم کە نەیگوازنەوە بۆ فیلۆسۆفی و شتی وا کە باس کرا. فەلسەفە فەلسەفەیە، کوردی ڕۆژھەڵات و باشوور پێ ئەڵێن فەلسەفە. بەھەرحاڵ من دژایەتییەکم نییە کە قوڵفی گواستنەوەکەی بکرێتەوە، بەڵام ھەر لە ئێستاوە تا ١٠٠ ساڵی تر ئەگەر لە ویکی بم دژ بە گواستنەوەی ناوی ئەم وتارە ئەبم بە پیتۆڵی و داناییزانی و فیلۆسۆفیا و ھەر شتێکی تر.--Aza (لێدوان) ‏١٥:٤٧، ٥ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش لەگەڵ قسەکانتم بەڵام کاتێک پەڕە دەپارێزن کە شەڕەدەستکاری ڕوو بدات کە لێرەدا ڕووی نەداوە بۆیە لەسەر ئیرنت دەیکەمەوە. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ١٨:٢٨، ٥ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەستکاری وشەکان

[دەستکاری]

@1silent scientist وشەکان مانایان ھەیە، نابێ بە کەیفی خۆمان بیانگۆڕین. ئەقڵ مێشک نییە، مێشک ئەندامێکی جەستەیە. زەینیش ھۆش نییە، ھۆشیاربوون یەکێ لە توانایییەکانی زەینە. ئەگەر وتاری زەینت ئەو کاتەی دەستکاریت ئەکرد ئەخوێندەوە ئەتزانی. بەڵام تۆ تەنانەت وتارەکەش ناخوێنیتەوە. ئەکەویتە گیانی بۆ بە وتەی خۆت بەکوردیکردن، بەڵام لە ڕاستیدا سەقەتکردن و بێماناکردن. فەلسەفەش بیریاری نییە. Aza (لێدوان) ‏٠٤:٤٩، ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]