وتووێژ:جێندەر

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەمەش مەگەر «جنس» نییە؟-Aza (لێدوان) ‏٠٦:٥٥، ٩ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

جنس دەبێتە sex. ڕەگەز دەبیتە race. ئەمەش دەبێتە زایەند.-- چالاک وتووێژ ‏٠٧:٤٧، ٩ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: وشەکانی جنس و gender ھاوڕیشەن. -Aza (لێدوان)
ئێمە کە بابەت ئەنووسین زۆر گرنگە ڕەچاوی زمانەوانی تەواوی ناوچەکانی کوردستان بکەین و شەیەکی ھاوبەش بدۆزینەوە «جنس» وشەیەکی عەرەبیە و لەو شوێنەی منی لێم «زایەند»م گوێ لێ نەبووە. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٠٢، ٩ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: بۆ جێندەری نامۆ و درێژی ئینگلیزی ئەبێ بەڵام جنسی ئاشنا و کورتی عەرەبی نابێ؟ -Aza (لێدوان) ‏١٧:١٥، ٩ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
جێندەر ڕەنگە بۆ تۆ نامۆ بێت، بەڵام بۆ ھەموو کەس وا نییە. کە ھەر بڕیار بێ وشەی بیانی بێت ئینگلیزییەکە دادەنێین کە ھەمووان دەیزانن. جنس زۆرتر بۆ (sex) بەکاردێت. سەرچیا‏١٨:٣٤، ٩ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: لە ڕاستیدا جنس لە کوردیدا (کە لە عەرەبیشدا وایە) ھاومانای Genusە. من پێم وایە جنس بۆ Sexیش زۆر باش نەبێ. یانی تا ئێستا نەم بیستووە بڵێن جنسەکەی مێیە یا نێرە. جنسەکەی ژنە یا پیاوە. Sex دەبێتە جنسی بیۆلۆژیک و Genderیش جنسی کۆمەڵایەتی. بە ھەر حاڵ لە کرمانجیدا بە en:Grammatical gender دەڵێن زایەند. زایەند-یش ھاوڕیشەیە لەگەڵ جنس و Genus و Gender.-- چالاک وتووێژ ‏١٩:٢٥، ٩ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Serchia: جێندەر بۆ من نامۆ نییە بەڵام وەک پیرەھەڵۆ وتی لە وتوێژی زینکدا ئەوە گرنگە تا ئەکرێ وشەکە لە لایەن خەڵکی ئاسایییەوە بەکار بێت. بەگشتی من زۆر جار، نەک ھەمیشە، ئەگەر موخەیەر بم لە نێوان عەرەبی و ئینگلیزیا، عەرەبی ھەڵەبژێرێم. ھەمیشەش وا بە خۆم ئەڵێم کە ئەگەر نالی و مەولەوی زیندوو ببنەوە و وشەکە بیبیسن تێ ئەگەن چی ئەڵێی. -Aza (لێدوان) ‏١٠:٤٤، ١٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زمان بۆ ئێستا و داھاتووە نەک ئەوەی چەند ئاشنا بێت بۆ کەسێک کە چەند سەدە لەمەوبەر ژیا بێت. زۆرینەی سەرچاوەکانی ئەم سەردەمە بە ئینگلیزین، خوێنەر و وەرگێڕی کوردیش بۆ دەقی ئینگلیزی دەگەڕێت و لەوەوە دەیکاتە کوردی. بەم شێوەیە ئەو وشانە ئاشناتر دەبن نەک وشەی عەرەبی و فارسی. سەرچیا‏١٥:٢٨، ١٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوەی کە «زۆرینەی سەرچاوەکانی ئەم سەردەمە بە ئینگلیزین» نابێتە بەڵگە بۆ ئەوەی ئێمە واز لە وشەی کوردی بھێنین (جا عەرەبی بێ یا فارسی) و ھەموو شتێک بکەینە ئینگلیزی. بەم پێیە بە سڵاو-یش دەبێ بڵێین ھێلۆ چون سڵاو عەرەبییە. کاتێک لە زمانەکەماندا بۆ مەبەستێک وشەیەکمان ھەیە سەرەتا حەق بەم وشەیەیە پاشان ئەگەر نەمان بوو ئینگلیزی.-- چالاک وتووێژ ‏١٧:٤٤، ١٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]