میخائیل باکوونین
ڕواڵەت
میخائیل ئەلێکساندرۆڤیچ باکونین (بە ڕووسی: Михаи́л Алекса́ндрович Баку́нин)؛ (لەدایکبووی ١٨١٤ – کۆچی دوایی ١٨٧٦) ئەنارکیستێکی شۆڕشگێڕی ڕووسی بوو. بە یەکێک لە کەسایەتییە کاریگەرەکانی ئەنارکیزم و یەکێک لە دامەزرێنەرانی نەریتی ئەنارکیزمی کۆمەڵایەتی دادەنرێت. ئەو وەک چالاکوانێک و وەک تیۆریستێکی پێشەنگ کاریگەرییەکی بەرچاوی لە نێو ڕادیکاڵەکاندا لە سەرانسەری ڕووسیا و ئەورووپادا بەدەستھێنا.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Bakunin, Michael (1814-76)» (بە ئینگلیزی).
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە میخائیل باکوونین تێدایە. |