میخائیل باکوونین
میخائیل ئەلێکساندرۆڤیچ باکونین (بە ڕووسی: Михаи́л Алекса́ндрович Баку́нин)؛ (لەدایکبووی ١٨١٤ – کۆچی دوایی ١٨٧٦) ئەنارکیستێکی شۆڕشگێڕی ڕووسی بوو. بە یەکێک لە کەسایەتییە کاریگەرەکانی ئەنارکیزم و یەکێک لە دامەزرێنەرانی نەریتی ئەنارکیزمی کۆمەڵایەتی دادەنرێت. ئەو وەک چالاکوانێک و وەک تیۆریستێکی پێشەنگ کاریگەرییەکی بەرچاوی لە نێو ڕادیکاڵەکاندا لە سەرانسەری ڕووسیا و ئەورووپادا بەدەستھێنا.[١] یەکێک لە بەرهەمەکانی باکوونین دوای مردنی خۆی بەناوی "خودا و دەوڵەت" بڵاو کرایەوە.
بێرتراند ڕەسڵ لە "ڕێگا پێشنیارەکانی ئازادی"دا باسی ژیانی باکوونین و ناکۆکیەکانی لەگەڵ مارکسدا دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا ڕەخنەی ئەوەی لێ دەگرێت کە هەر بە وتەی خۆی شارەزای بواری ڕامیاریی ئابووری نەبووە و هەر بۆیەش نووسیویەتی "لە بەرهەمەکانی باکونیندا وێنەیەکی ڕوونی ئەو کۆمەڵگایە نادۆزینەوە کە ئامانجی بووە، یان هیچ ئارگیومێنتێک بۆ سەلماندنی ئەوەی کە کۆمەڵگەیەکی لەو جۆرە دەتوانێت سەقامگیر بێت". ڕەسڵ ئەوەش دەنووسێت کە کرۆپۆتکین توانیویەتی بۆچوونەکانی باکوونین وردتر و قایلکەرانەتر بخاتە ڕوو.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Bakunin, Michael (1814-76)» (بە ئینگلیزی).
- ↑ Russell، Bertrand (1996 تشرینی یەکەم 1). Proposed Roads to Freedom.
{{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=(یارمەتی)