ئەفسانەزانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە میتۆلۆژیاەوە ڕەوانە کراوە)

میتۆلۆژیا یان ئەفسانەزانی (لە یۆنانییەوە: μυθολογία) زانستی کۆڵینەوە لە ئوستوورەکانە. ھەندێ جاریش بە کۆی ئوستوورەکانی خەڵکانێک کە خاوەنی چاندێکی تایبەتن دەوترێ میتۆلۆژیای ئەو خەڵکە، وەکوو نموونە: میتۆلۆژیای قەومی یەھوود. ئوستوورەکان ئەو چیرۆکانەن کە دانەرەکەیان یان ڕەگەزەکەیان شاراوەیە و ھەوڵ دەدەن پرۆسەکانی سروشت، بەدیھاتنی جیھان و مرۆڤ، نەریتەکان و ئاھەنگە ئایینییەکان دەرببڕن. لەوانەیە پێوەندیگەلێک ھەبن لەنێوان ئوستوورەکانی دوو چاند و کولتووری جیاوازدا؛ ئوستوورەناسان بەدوای دۆزینەوەی ئەو لێکچوویی و پێوەندییانەن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Mythology»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٣.