بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مانھاتن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مانھاتن
بە ئینگلیزی: Manhattan
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٦٢٤
ناو بە زمانی فەرمیManhattan
خوێندنەوەی ئای پی ئەیmænˈhætən
ناونراوە لەدوایManhattan
ناسناوی خەڵکmanhattaniti
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
پایتەختبێ نرخ
دابەشکاریی کارگێڕینیوویۆرک
ناوچەی کاتیناوچەی کاتی ڕۆژھەڵات، UTC−05:00، UTC−04:00
پۆتانی شوێن٤٠°٤٣′٤٢″N ٧٣°٥٩′٣٩″W
سەرۆکGale Brewer
دانیشتووان١٬٦٩٤٬٢٥١
بەرزی لە ئاستی دەریا٨٥ مەتر
خاکی ھاوشێوەNew York County
ڕووداوە بەرچاوەکانھێرشەکانی ١١ی ئەیلوول
ڕووبەر٣٣٫٥٨ square mile
وێبگەhttp://manhattanbp.nyc.gov/html/home/home.shtml
فایلی کەی ئێم ئێڵTemplate:Attached KML/Manhattan
دیمۆگرافیای بابەتdemographics of Manhattan
کۆدی تەلەفۆن212، 646، 917
بینین لە پۆلداCategory:Views from Manhattan, New York City، Category:Views from automobiles in Manhattan, New York City
Map

مانھاتن (بە ئینگلیزی: Manhattan) یەکێکە لە پێنج ناوچەکەی شاری نیویۆرک و ناوەندی ئابووری و کارگێڕییەکەی و لە ڕووی مێژوویییەوە شوێنی دروستبوونییەتی.[١] مانھاتن لە یەکەمی تشرینی دووەمی ساڵی ١٦٨٣ دامەزراوە و سنوورەکانی ھەمان سنوورەکانی شاری نیویۆرک لە ویلایەتی نیویۆرک. لە ڕووی چڕیی دانیشتووانەوە، مانھاتن چڕترین خاڵە لە ئەمریکا و لە ھەر کیلۆمەتر چوارگۆشەیەکدا ٢٥ ھەزار و ٨٤٦ کەس ھەیە.[٢] نەتەوە یەکگرتووەکان و بۆرسەی نیویۆرک لەم ناوچەیەدا ھەڵکەوتوون. ئەم بەشە زۆربەی دوورگەی مانھاتن لەخۆدەگرێت کە بە ڕووباری ھادسۆن و ڕووباری ڕۆژھەڵات و ڕووباری ھارلم سنووردارە، کە چەند دوورگەیەکی بچووکی تەنیشتە؛ و گەڕەکی بچووکی ماربڵ ھیڵز لە برۆنکس بەستراوەتەوە بە ویشکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاەوە، کە بەھۆی ڕووباری ھارلمەوە لە باقی مانھاتن جیاکراوەتەوە.

مانھاتن ڕەگ و ڕیشەی خۆی دەگەڕێتەوە بۆ ناوەندێکی بازرگانی کە لە ساڵی ١٦٢٤ لە مانھاتنی خوارەوە لەلایەن کۆلۆنیالیستەکانی کۆماری ھۆڵەندا دامەزراوە. ناوی ئەم پۆستە نیو ئەمستردام بووە لە ساڵی ١٦٢٦. لە ڕووی مێژوویییەوە، مانھاتن لەلایەن کۆلۆنیالیستە ھۆڵەندییەکانەوە لە ساڵی ١٦٢٦ لە ئەمریکییە ڕەسەنەکان کڕدرا بە ٦٠ گیلدەر کە نزیکەی ١٠٥٩ دۆلارە.[٣][٤][٥] ئەم زەوییە و ناوچەکانی دەوروبەری لە ساڵی ١٦٦٤دا کەوتە ژێر دەسەڵاتی ئینگلتەرا و دوای ئەوەی شا چارڵزی دووەمی ئینگلتەرا زەوییەکەی بە براکەی، دوکی یۆرک بەخشی، ناوی گۆڕدرا بۆ نیویۆرک.[٦] نیویۆرک کە دەکەوێتە شاری مانھاتنی ئێستا، لە ساڵی ١٧٨٥ تا ١٧٩٠ وەک پایتەختی ئەمریکا بەکارھاتووە.[٧] پەیکەری ئازادی کە ڕەنگە گرنگترین ھێمای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بێت و لە ساڵی ١٨٨٦ بۆ پێشوازیکردن لە تازەھاتووان و کۆچبەران دروست کراوە، ھەروەھا دەکەوێتە شاری مانھاتن.[٨] پەیکەری ئازادی پێشوازی لە ملیۆنان کۆچبەر کرد کە لە کۆتایی سەدەی نۆزدەھەمدا بە کەشتی ھاتبوونە ئەمریکا[٩] و ھێمایەکی گشتگیرە بۆ ئەمریکا و ئایدیاڵەکانی ئازادی و ئاشتی.[١٠] مانھاتن لە کاتی یەکخستنی شاری نیویۆرک لە ساڵی ١٨٩٨ بوو بە شارۆچکەیەک.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Jen Carlson (٢١ی ئایاری ٢٠١٢). «Do You Refer To Manhattan As "The City"?». Gothamist. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  2. ^ «New York City». TravelPulse. July 26, 2018. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئایاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە May 11, 2020 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  3. ^ Matt Soniak (October 2, 2012). «Was Manhattan Really Bought for $24?». Mental Floss. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە May 11, 2020 ھێنراوە. {{cite journal}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  4. ^ «Peter Schaghen Letter with transcription». New Netherland Institute. ٧ی تشرینی دووەمی ١٦٢٦. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی شوباتی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  5. ^ «United States History – History of New York City, New York». لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی نیسانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  6. ^ «KINGSTON Discover 300 Years of New York History DUTCH COLONIES». National Park Service, U.S. Department of the Interior. لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی نیسانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  7. ^ «The Nine Capitals of the United States». United States Senate. لە ٢٠ی ئازاری ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی نیسانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  8. ^ «در پی پیداشدن 'یک بسته مشکوک'، مجمسه آزادی و جزیره آزادی تخلیه شد».
  9. ^ «Statue of Liberty». A&E Television Networks, LLC. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی ئایاری ٢٠١١ ھێنراوە.
  10. ^ «Statue of Liberty». World Heritage. UNESCO World Heritage Centre 1992–2011. لە ٢٨ی ئابی ٢٠١٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی نیسانی ٢٠١٨ ھێنراوە.