لی ئای ڕان
لی ئای ران (لەدایکبووی ١٩٦٤) ژنە چالاکوانی کۆرییە.[١] لە ساڵی ٢٠١٠، لەبەرامبەر چالاکییەکانی، خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا.
ژیان
[دەستکاری]لەدوای یاخیبوونی باپیرانی ئەوا ڕوویانکردە کۆریای باشوور، لی، خۆی و خێزانەکەی بەناچاری لە کەمپی کرێکارانی کۆریای باکوور دەستیان بەژیانکردەوە.[١] لی ماوەی ھەشت ساڵان زیندانی کرابوو.[١][٢] خێزانەکەی ئەوکاتە ڕایانکرد، کاتێک یەکێک لەخزمانی بەڵگەیەکی بڵاوکردەوە لەسەر باوک و باپیرانی لی کە لەدژی حکوومەتی کۆریای باکوور کاریان کردووە.
لە ساڵی ٢٠٠٥، پڕؤگرامێکی سەرکردایەتی دامەزراند، تاکوو قوتابیانی کۆریای باکوور بتوانن فێری زمانی ئینگلیزی بن لەڕێگای پشتیریکردنی داراییەوە.[٣] لە ساڵی ٢٠٠٨، بووە یەکەم دەرکراوی کۆریای باکوور بتوانێت لە کۆریای باشوور کورسییەکی پەرلەمان مسۆگەربکات.[٤] لە ساڵی ٢٠٠٩، بووبە یەکەم خانمی کۆریای باکووری دەرکراو، کە بتوانێت بڕواننامەی دکتۆرا بەدەستبھێنێت، ئەو لە زانکۆی ئوھا وۆمەنس لەبابەتی خواردن و نیوتریشن دکتۆرای وەرگرت.[٥] ھەر لە ساڵی ٢٠٠٩، ڕێکخراوی ھانای بەرگریکاری ژنانی دامەزراند، کە ڕێکخراوێکی ناحکومی بوو یارمەتی ئەو ژنانە دەدەن کە لە کۆریای باکوورەوە ھاتوون و لە کۆریای باشوور دەژین لەڕووی مەشقپێدانیان بۆچۆنییەتی کارکردن، ئاگاداربوونی منداڵ، پشتگیری خوێندن و ڕاھێنانیان لەسەر مافەکانی مرۆڤ.[٣]
لە ساڵی ٢٠١٢، ڕێستورانتێکی کردەوە کە وەک پەیمانگایەک کاری دەکرد بۆ پێشکەشکردنی خواردنی کەلتووری کۆریای باکوور، ئەمەش بۆ لەیەک نزیککردنەوەی ھەردوو کۆریاکەبوو و زیاتر شارەزاکردنی خەڵکی باشوور لەبارەی خواردنی پیۆنگیانگ.[٦] ھەر لە ساڵی ٢٠١٢، ماوەی ١٨ ڕۆژ مانی لەخواردن گرت لەبەردەم باڵیۆزخانەی چین، لەدژی بەزۆر گەڕادنەوەی پەنابەرانی کۆریای باکوور لە چین.[٧]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا ب "Dr. Lee Ae-ran, Republic of Korea". state.gov. Archived from the original on 13ی Januaryی 2012. Retrieved 2014-10-05.
{{cite web}}
: Check date values in:|archive-date=
(help); Unknown parameter|ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help) - ^ "Lee Ae-ran Helps North Koreans Build a Brighter Future | IIP Digital". iipdigital.ait.org.tw. Archived from the original on 5ی Septemberی 2014. Retrieved 2014-10-05.
{{cite web}}
: Check date values in:|archive-date=
(help); Unknown parameter|ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help); Unknown parameter|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
ignored (help) - ^ ئ ا "Episcopal News Service - DIOCESAN DIGEST". archive.episcopalchurch.org. Archived from the original on 6ی Octoberی 2014. Retrieved 2014-10-05.
{{cite web}}
: Check date values in:|archive-date=
(help); Unknown parameter|بەستەری شکاو=
ignored (help); Unknown parameter|ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help); Unknown parameter|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
ignored (help) - ^ Gelézeau, V.; De Ceuster, K.; Delissen, A. (2013). De-Bordering Korea: Tangible and Intangible Legacies of the Sunshine Policy. Taylor & Francis. p. 100. ISBN 978-1-136-19253-1. Retrieved 2014-10-05.
- ^ "In the News – North Korean defectors emerge from periphery | MOU OneKorea". mouonekorea.wordpress.com. Retrieved 2014-10-05.
- ^ Meet the North Korean defector and restaurateur who believes ‘reunification of our country starts at the table’، لە 16 Apr, 2016 بڵاوکراوەتەوە لەلایەن جولیان ریال.
- ^ China has repatriated North Korean defectors, South Korean official says، ماڵپەڕی سی ئێن ئێن، لە March 9, 2012 بڵاوکراوەتەوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە لی ئای ڕان تێدایە. |