بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شیفا گەردی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شیفا گەردی

لەدایکبوون١ی تەمموزی ١٩٨٦
مەرگ٢٥ی شووباتی ٢٠١٧
ھۆکاری مەرگتەقینەوەی بە بۆمبێکی چێندراو
نەتەوەکورد
پەروەردەدەرچووی ڕاگەیاندن
پیشەپەیامنێر، ڕۆژنامەنووس، پێشکەشکار

شیفا گەردی (ناوی تەواو: شیفا زکری ئیبراھیم؛ لەدایکبووی ١ی تەمموزی ١٩٨٦ لە زێوە - مردووی ٢٥ی شوباتی ٢٠١٧ لە مووسڵ)[١] پەیامنێر و پێشکەشکارێکی تەلەڤیزیۆنی بوو، لە ٢٠١٧ لە کاتی کار بەھۆی مینێکی چێندراو لە ماوەی شەڕی داعش لە شاری مووسڵ گیانی لەدەست دا.[٢][٣]

خوێندن و کار[دەستکاری]

شیفا بەشی کۆمپیوتەری پەیمانگای تەکنیکی لە ٢٠٠٦ تەواوکردووە. لە ٢٠١٣ بەشی ڕاگەیاندنی لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین تەواوکردووە. لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٧ - ٢٠١٠ کاری مامۆستایەتی کردووە و لە ساڵی ٢٠٠٦ بووەتە ڕۆژنامەنووس. لەگەڵ تۆڕی میدیاییی ڕووداو کاری کردووە و بووەتە بەڕێوەبەری ئاوتپووتی کەناڵەکە.[٤] شیفا لە کاتی ڕزگارکردنی شاری مووسڵ بەرنامەیەکی تایبەتی بەناوی (فۆکس موسڵ)ی ھەبوو، و لە قۆناغی کۆتایی ڕزگارکردنی شارەکە وەک پەیامنێر ڕووداوەکانی شەڕی لە بەرەی ڕاستی شارەکە بۆ خەڵک دەگواستەوە.[٥]

مردن[دەستکاری]

شیفا لە ڕۆژی شەممە ٢٥ی شووباتی ٢٠١٧ لەکاتی رووماڵکردنی شەڕەکانی کۆنترۆڵکردنەوەی گەڕەکی مەئموون لەبەری ڕاستی شاری مووسڵ، لاقی لە تەلی بۆمبێکی چێندراو دەئاڵێت و بۆمبەکە دەتەقێتەوە و گیان لەدەست دەدات.[٦][٧][٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ شیفا گەردی لە موسڵ شەھید بوو | ڕووداو
  2. ^ بەوێنە؛ ساتی ھێنانەوەی تەرمی رۆژنامەنوسی شەھید شیفا گەردی | خەندان
  3. ^ شیفا گەردی رۆژنامەنوس شەھید بو|ئاوێنە[بەستەری مردوو]
  4. ^ رۆژنامەنووس شیفا گەردی شەھید بوو | AA
  5. ^ شیفا گەردی شەهید بوو. xelk.org.
  6. ^ چیرۆكی ئەو چاڵەی شیفا بەدوایدا دەگەڕا. metroo.org.
  7. ^ ساڵێكی خوێناویی بۆ پیشەی رۆژنامەگەری لە عیراقدا. rozhnamawany.com.
  8. ^ شیفا گەردی رۆژنامەنووسی كه‌ناڵی رووداو گیانى له‌ده‌ستدا. speda.net.