بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شاھۆ گۆران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شاھۆ گۆران (لەدایکبووی ١٩٣٤ – مردووی ٢٠٢١) نووسەر، ڕووشنبیر و ڕوژنامەوانی کوردی خەڵکی باشووری کوردستان بوو. شاھۆ گۆران کوڕی عەبدوڵڵا گۆران شاعیری ناسراوی کورد بوو.[١]

چالاکییەکان

[دەستکاری]

شاھۆ گۆران لە شاری بەغدا وەکوو نووسەر و ڕۆژنامەوان چالاک بوو. ئەو لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە لە شاری بەغدا کۆمەڵەی ھونەری دیجلەی دامەزراند. ئدم ناوەندە لە ساڵی ٢٠١٤ گوازرایەوە بۆ کەرکووک.[١] شاھۆ گۆران ھەروەھا ئەندامی دەزگای ئۆجالان بۆ لێکۆڵینەوەی زانستی بوو. ئەو ھەروەھا وەکوو ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژنامەکانی وادی ڕافیدین، مستقبل الحر و اڵان نووسینەکانی خۆی بڵاو دەکردەوە.[١]

شاھۆ گۆران لە بواری وێژە و کەلتووردا چالاک بوو و چەندین کتێبی نووسیوە.

شاھۆ گۆران دژ بە حکۆمەتی کۆمەری ئیسلامیی ئێرانیش چالاک بوو.[٢] ئەو لە ڕێکخراوەی موجاھیدینی خەلقی ئێران پشتگیریی دەکرد و ئەندامی كۆمیتەی بەرگریكردن لە دانیشتووانی ئەشڕەف لە لیبرتی بوو.[٣] ئەو بە کۆکردنی کۆمەڵێگ بەڵگە بەرگریی لەم رێکخراوەیە دەکرد و کتێبێکیش لەسەر مێژووی ئەم ڕێکخراوەیە نووسیو.[٤]

کۆچی دوایی

[دەستکاری]

شاھۆ گۆران بەدوای ماوەیەکی درێژ کە تووشی نەخۆشی بوو لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢١ لە بەغدا کۆچی دوایی کرد.[١]

  • گۆران، شاھۆ. ٢٠١٥. تێپەرین بە ناو ئاگردا: چاوخشاندنێک بەسەر مێژووی رێکخراوی موجاھیدینی خەلقی ئێران لە عێراق، وەرگێڕان لە عەرەبییەوە ئەحمەد زەردەشت.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا ب پ «شاھۆ گۆران کوڕی شاعیری ناوداری کورد گۆران کۆچی دوایی کرد». ڕۆژنیوز. ٢٦ی نیسانی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی)
  2. ^ «پەیامى سەرەخۆشی شاھۆ گۆران نووسەر و كورِى مامۆستا گۆرانى شاعیر». سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران. خەبات میدیا. ١٢ی شوباتی ٢٠١١. لە ٢ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ «كۆمیتەی بەرگریكردن لە دانیشتووانی ئەشڕەف لە لیبرتی داوای نەھێشتنی فشارەكان لەسەر پەنابەرانی ئێرانی دەكات». سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران. ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥. لە ٢ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. ^ تێپەرین بە ناو ئاگردا: چاوخشاندنێک بەسەر مێژووی رێکخراوی موجاھیدینی خەلقی ئێران لە عێراق. ٢٠١٥.