بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شاھۆ گۆران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شاھۆ گۆران (١٩٣٤ – ٢٠٢١) نووسەر، ڕووشنبیر و ڕوژنامەوانی کوردی خەڵکی باشووری کوردستان بوو. شاھۆ گۆران کوڕی عەبدوڵڵا گۆران شاعیری ناسراوی کورد بوو.[١]

چالاکییەکان

[دەستکاری]

شاھۆ گۆران لە شاری بەغدا وەکوو نووسەر و ڕۆژنامەوان چالاک بوو. ئەو لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە لە شاری بەغدا کۆمەڵەی ھونەری دیجلەی دامەزراند. ئدم ناوەندە لە ساڵی ٢٠١٤ گوازرایەوە بۆ کەرکووک.[١] شاھۆ گۆران ھەروەھا ئەندامی دەزگای ئۆجالان بۆ لێکۆڵینەوەی زانستی بوو. ئەو ھەروەھا وەکوو ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژنامەکانی وادی ڕافیدین، مستقبل الحر و اڵان نووسینەکانی خۆی بڵاو دەکردەوە.[١]

شاھۆ گۆران لە بواری وێژە و کەلتووردا چالاک بوو و چەندین کتێبی نووسیوە.

شاھۆ گۆران دژ بە حکۆمەتی کۆمەری ئیسلامیی ئێرانیش چالاک بوو.[٢] ئەو لە ڕێکخراوەی موجاھیدینی خەلقی ئێران پشتگیریی دەکرد و ئەندامی كۆمیتەی بەرگریكردن لە دانیشتووانی ئەشڕەف لە لیبرتی بوو.[٣] ئەو بە کۆکردنی کۆمەڵێگ بەڵگە بەرگریی لەم رێکخراوەیە دەکرد و کتێبێکیش لەسەر مێژووی ئەم ڕێکخراوەیە نووسیو.[٤]

کۆچی دوایی

[دەستکاری]

شاھۆ گۆران بەدوای ماوەیەکی درێژ کە تووشی نەخۆشی بوو لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢١ لە بەغدا کۆچی دوایی کرد.[١]

  • گۆران، شاھۆ. ٢٠١٥. تێپەرین بە ناو ئاگردا: چاوخشاندنێک بەسەر مێژووی رێکخراوی موجاھیدینی خەلقی ئێران لە عێراق، وەرگێڕان لە عەرەبییەوە ئەحمەد زەردەشت.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 3 4 «شاھۆ گۆران کوڕی شاعیری ناوداری کورد گۆران کۆچی دوایی کرد». ڕۆژنیوز. ٢٦ی نیسانی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. «پەیامى سەرەخۆشی شاھۆ گۆران نووسەر و كورِى مامۆستا گۆرانى شاعیر». سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران. خەبات میدیا. ١٢ی شوباتی ٢٠١١. لە ٢ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. «كۆمیتەی بەرگریكردن لە دانیشتووانی ئەشڕەف لە لیبرتی داوای نەھێشتنی فشارەكان لەسەر پەنابەرانی ئێرانی دەكات». سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران. ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥. لە ٢ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. گۆران، شاھۆ (٢٠١٥). تێپەرین بە ناو ئاگردا: چاوخشاندنێک بەسەر مێژووی رێکخراوی موجاھیدینی خەلقی ئێران لە عێراق.