شاھۆ گۆران
شاھۆ گۆران (لەدایکبووی ١٩٣٤ – مردووی ٢٠٢١) نووسەر، ڕووشنبیر و ڕوژنامەوانی کوردی خەڵکی باشووری کوردستان بوو. شاھۆ گۆران کوڕی عەبدوڵڵا گۆران شاعیری ناسراوی کورد بوو.[١]
چالاکییەکان[دەستکاری]
شاھۆ گۆران لە شاری بەغدا وەکوو نووسەر و ڕۆژنامەوان چالاک بوو. ئەو لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە لە شاری بەغدا کۆمەڵەی ھونەری دیجلەی دامەزراند. ئدم ناوەندە لە ساڵی ٢٠١٤ گوازرایەوە بۆ کەرکووک.[١] شاھۆ گۆران ھەروەھا ئەندامی دەزگای ئۆجالان بۆ لێکۆڵینەوەی زانستی بوو. ئەو ھەروەھا وەکوو ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژنامەکانی وادی ڕافیدین، مستقبل الحر و اڵان نووسینەکانی خۆی بڵاو دەکردەوە.[١]
شاھۆ گۆران لە بواری وێژە و کەلتووردا چالاک بوو و چەندین کتێبی نووسیوە.
شاھۆ گۆران دژ بە حکۆمەتی کۆمەری ئیسلامیی ئێرانیش چالاک بوو.[٢] ئەو لە ڕێکخراوەی موجاھیدینی خەلقی ئێران پشتگیریی دەکرد و ئەندامی كۆمیتەی بەرگریكردن لە دانیشتووانی ئەشڕەف لە لیبرتی بوو.[٣] ئەو بە کۆکردنی کۆمەڵێگ بەڵگە بەرگریی لەم رێکخراوەیە دەکرد و کتێبێکیش لەسەر مێژووی ئەم ڕێکخراوەیە نووسیو.[٤]
کۆچی دوایی[دەستکاری]
شاھۆ گۆران بەدوای ماوەیەکی درێژ کە تووشی نەخۆشی بوو لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢١ لە بەغدا کۆچی دوایی کرد.[١]
کتێب[دەستکاری]
- گۆران، شاھۆ. ٢٠١٥. تێپەرین بە ناو ئاگردا: چاوخشاندنێک بەسەر مێژووی رێکخراوی موجاھیدینی خەلقی ئێران لە عێراق، وەرگێڕان لە عەرەبییەوە ئەحمەد زەردەشت.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ ئ ا ب پ "شاھۆ گۆران کوڕی شاعیری ناوداری کورد گۆران کۆچی دوایی کرد". ڕۆژنیوز. ٢٦ی نیسانی ٢٠٢١. Retrieved 2ی Mayی 2021.
{{cite news}}
: Check date values in:|accessdate=
و|date=
(help) ٢ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ "پەیامى سەرەخۆشی شاھۆ گۆران نووسەر و كورِى مامۆستا گۆرانى شاعیر". سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران. خەبات میدیا. ١٢ی شوباتی ٢٠١١. Retrieved 2ی Mayی 2021.
{{cite news}}
: Check date values in:|accessdate=
و|date=
(help) - ^ "كۆمیتەی بەرگریكردن لە دانیشتووانی ئەشڕەف لە لیبرتی داوای نەھێشتنی فشارەكان لەسەر پەنابەرانی ئێرانی دەكات". سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران. ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥. Retrieved 2ی Mayی 2021.
{{cite news}}
: Check date values in:|accessdate=
و|date=
(help) - ^ گۆران, شاھۆ (٢٠١٥). تێپەرین بە ناو ئاگردا: چاوخشاندنێک بەسەر مێژووی رێکخراوی موجاھیدینی خەلقی ئێران لە عێراق.