سیسارک
ڕواڵەت
سیسارگ | |
---|---|
Scientific classification | |
Kingdom: | زنجیرە : گیانەوەران
|
Phylum: | لق: مازەداران
|
Class: | پۆل: پەلەوەران
|
سیسارگ، (بە ئینگلیسی : Vulture) باڵندەیەکی لاشەخۆرە لە تیرەی داڵاشەکان و تۆرەمەی هەڵۆیان.
سیسارگ، داڵێکی بچووکی ڕەش و سپییە، ٥٣ تا ٦٥ سمە، لە کاتی فڕیندا بەرزگ، کلک، سینگ و باڵی سپییە.شاباڵی ڕەشە و ئەو ڕەشاییە هەتا پاشەڵی کشاوە. سەر و ملی ئاماڵ زەردە و تووکی پێوە نییە. پاشمل و ملی پڕ لە تووکی کورت و پڕە. پەڕ و باڵی سپی چڵکنە و شاپەڕی ڕەشە.دەنووکی لە لاشەخۆرەکانی تر باریکترە. بە باڕی ڕەنگی لە قاوەییەوە بەرەو سپی دەگٶڕێ. ژینگەی وەک شانەکووڕەیە بڕێجار لە قەراخ زبڵی گوندەکانیش دەبینرێت. لە سەر ڕەوەزی بەرز هێلانە ساز دەکا.[١]
ئەم باڵندانە لە هەموو کیشوەرەکانی جیهاندا هەیە، بێجگە (ئۆقیانووسیە) و جەمسەری باشوور.
سیسارگەکان بە تیژفڕین، دووربینی و تەمەنی درێژ بەناوبانگن.[٢]
ناوەکانی تر
[دەستکاری]لە زمانی کوردیدا بۆ ئەم باڵندەیە ئەم ناوانەش هاتووە:
- تاسکەچەڵە، سمیارک، سەرگەڕ، سیالەک، سیسارک، سیسارگە کەچەڵە، کەپەنەک، کەپەنەک داڵ، کەچەلۆک، کەرگەز، کەرکەس
بڕوانە
[دەستکاری]پەراوێز
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سیسارک تێدایە. |