ڕەشەداڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە داڵەوە ڕەوانە کراوە)

ڕەشەداڵ
Scientific classification
Kingdom:
Phylum:
Class:
Order:
تۆرەمە: ھەڵۆیان
Family:
Subfamily:
Binomial name
Aegypius monachus
(Linnaeus, 1766)
  • Green: Current resident breeding range.
  • Green ?: May still breed.
  • Green R: Re-introduction in progress.
  • Blue: Winter range; rare where hatched blue.
  • Dark grey: Former breeding range.
  • Dark grey ?: Uncertain former breeding range.

ڕەشەداڵ، داڵ، لاشخۆر (بە ئینگلیسی: Cinereous Vulture، بە فارسی: دال سیاە) خێزانە باڵندەیەکە لە تیرەی داڵاشەکان، لە تۆرەمەی ھەڵۆیان کە لە ئەورووپا و ئاسیا لە سپانیا تا کۆریا دەژی.
ئەم باڵندە کۆچ ناکا، مەگەر لەو شوێنانەی زستانیان سەخڵەت بێ.
کەم بوونەوەی کەلاک و ژاراوی بوونی خۆراک لەم دوو سەدەدا، ژمارەیانی لە زۆربەی وڵاتانی ئەورووپایی و باکووری ئەفریقا دابەزاندووە. ئەمڕۆکەش دەرمانی مشک کوژ لە تەبەت و گرتنیان (بۆ فرۆشتن بە باخچەی گیانەوەران) لە وڵاتانی سۆڤیەتی کۆن، بەرەی ئەم باڵندەیە تووشی مەترسی تیاچوون کردووە.
لە بەرامبەردا، بڕێ وڵاتان ھەنگاوی باشیان بۆ پاراستن و بووژانەوەیان ناوە، بۆ وێنە سپانیا توانیویەتی ژمارەیان لە ٢٠٠ جووت لە ساڵی ١٩٧٠ بۆ ١٠٠٠ جووت لە ساڵی ١٩٩٢ بەرز بکاتەوە.[٢]

تایبەتمەندییەکانی لەش[دەستکاری]

ڕەشەداڵ ٩٨ تا ١٢٠ سم درێژە، مەودای نێوان باڵەکانی ٢٥٠ تا ٣٠٠ سمە، ٧ تا ١٤ کیلۆگرەم دەبێ.[٣] پەڕ و باڵی قاوەیی ئاماڵ ڕەشە، ملی ڕووتی چێرەیی ئاماڵ شینە و دەوری ئەستوورایی ملی پۆلێک تووکی قاوەیی ڕواوە. دەنگ و کردەوەی وەک شانەکووڕ دەچێ. لە کێو و دەشتی دوورەدەست بە تەنیا دەژی، لە سەر دار و ڕەوەزی لێوار ھەڵدێران ھێلانە ساز دەکا.[٤]

ناوەکانی تر[دەستکاری]

لە زمانی کوردیدا بۆ ئەم باڵندەیە ئەم ناوانەش بەکار دێت:

  • داڵ، داڵاش، داڵەگورگە، لاشخۆر، لاشەخۆر، لاشەوەر

وێنەخانە[دەستکاری]

بڕوانە[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. ^ IUCN Red List ٢٠١٣.
  2. ^ [١]
  3. ^ [٢]
  4. ^ فەرھەنگی باڵندە