سیسارک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سیسارگ
Scientific classification
Kingdom:
زنجیرە : گیانەوەران
Phylum:
Class:
Neophron percnopterus

سیسارگ، (بە ئینگلیسی : Vulture) باڵندەیەکی لاشەخۆرە لە تیرەی داڵاشەکان و تۆرەمەی هەڵۆیان.
سیسارگ، داڵێکی بچووکی ڕەش و سپییە، ٥٣ تا ٦٥ سمە، لە کاتی فڕیندا بەرزگ، کلک، سینگ و باڵی سپییە.شاباڵی ڕەشە و ئەو ڕەشاییە هەتا پاشەڵی کشاوە. سەر و ملی ئاماڵ زەردە و تووکی پێوە نییە. پاشمل و ملی پڕ لە تووکی کورت و پڕە. پەڕ و باڵی سپی چڵکنە و شاپەڕی ڕەشە.دەنووکی لە لاشەخۆرەکانی تر باریکترە. بە باڕی ڕەنگی لە قاوەییەوە بەرەو سپی دەگٶڕێ. ژینگەی وەک شانەکووڕەیە بڕێجار لە قەراخ زبڵی گوندەکانیش دەبینرێت. لە سەر ڕەوەزی بەرز هێلانە ساز دەکا.[١]

ئەم باڵندانە لە هەموو کیشوەرەکانی جیهاندا هەیە، بێجگە (ئۆقیانووسیە) و جەمسەری باشوور.

سیسارگەکان بە تیژفڕین، دووربینی و تەمەنی درێژ بەناوبانگن.[٢]

ناوەکانی تر[دەستکاری]

لە زمانی کوردیدا بۆ ئەم باڵندەیە ئەم ناوانەش هاتووە:

  • تاسکەچەڵە، سمیارک، سەرگەڕ، سیالەک، سیسارک، سیسارگە کەچەڵە، کەپەنەک، کەپەنەک داڵ، کەچەلۆک، کەرگەز، کەرکەس

بڕوانە[دەستکاری]

پەراوێز[دەستکاری]