بۆ ناوەڕۆک بازبدە

زیادە ژمارە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لە تیۆریی ژمارەکاندا، زیادە ژمارە[١] (بە ئینگلیزی: Abundant number) ژمارەیەکە کۆی بەشدراوە تایبەتەکانی گەورەترە لە ژمارەکە خۆی. ١٢ یەکەم زیادە ژمارەیە. بەشدراوە تایبەتەکانی بریتین لە ١، ٢، ٣، ٤، و ٦، واتە کۆی بەشدراوە تایبەتەکانی دەکاتە ١٦ کە گەورەترە لە ١٢.

بەو بڕەی سەرجەمەکە کە لە ژمارەکە تێدەپەڕێت دەوترێت فرەیی یان زۆری (abundance).[٢] بۆ نموونە فرەیی ١٢ دەکاتە ٤.

نموونە

[دەستکاری]

یەکەم، ٢٨ زیادە ژمارە بریتین لە:

١٢، ١٨، ٢٠، ٢٤، ٣٠، ٣٦، ٤٠، ٤٢، ٤٨، ٥٤، ٥٦، ٦٠، ٦٦، ٧٠، ٧٢، ٧٨، ٨٠، ٨٤، ٨٨، ٩٠، ٩٦، ١٠٠، ١٠٢، ١٠٤، ١٠٨، ١١٢، ١١٤، ١٢٠، ...

بۆ نموونە، بەشدراوە تایبەتەکانی ٢٤ بریتین لە ١، ٢، ٣، ٤، ٦، ٨ و ١٢، کۆی بەشدراوە تایبەتەکان دەکاتە ٣٦. لەبەر ئەوەی ٣٦ گەورەترە لە ٢٤، کەوایە ٢٤ زیادە ژمارەیە. فرەیی ٢٤ دەکاتە ١٢ لەبەر ئەوەی ٣٦-٢٤=١٢.

پەراوێزەکان

[دەستکاری]
  1. ^ فەرھەنگی بیرکاری نەوزاد عومەر محێدین
  2. ^ فەرھەنگی بیرکاری نەوزاد عومەر محێدین

سەرچاوەکان

[دەستکاری]