حەیران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

حەیران لە ڕووی ماناوە واتە (ھۆگربوون یان شەیدابوون)، شێوە ئاوازێکی کوردییە کە بە شیعر و پەخشان دەوترێت، حەیران شێوازێکی میللی ھەیە. حەیران دووجۆری ھەیە مەجلیسی و سەرچیایی. زۆرجار ناوەڕۆکی حەیران بریتی دەبێت لە گێڕانەوەی چیڕۆکێک.[١] حەیران لەناوچەکانی دەشتی ھەولێر و مەھاباد باوە.

وشەی حەیران وەک دانەیەکی فەرهەنگی مانای (سەرسوڕماو، سەرگەردان، بەڵاگێڕ) دەگەیێنێت، جگە لەوەش واتای جۆرە مەقامێکی کوردی دەبەخشێت کە لەسەر مەقامی بەیات دەگوترێت. [٢]

وشەی حەیران بۆ ئەم بابەتە شیعرە بە کار ئەهێنرێ کە بە شێوەی کرمانجی خواروو "سۆرانی" هەڵئەبەسترێ و زیاتر لە ناوچەکانی هەولێر و کۆیە و ڕەواندز و مەهاباد و سنە، بە تایبەت لەنێو خێڵەکاندا باوە. [٣]

ناوەڕۆکی حەیران دەکرێت دڵداری، ئایینی، مێژوویی، بەزم و ڕابواردن، پێداھەڵدان، سێکس، دەردی پیری یان وەسیەت و ڕاسپاردە بن.[١]

حەیرانبێژانی کورد[دەستکاری]

وەک بەشێک لە حەیرانبێژانی بەناوبانگ دەتوانین ئاماژە بدەینە: خدر گردگراوی، سەعید باداوەیی، نادر سیان، جەمیل عەلیاوەیی، عومەر گاوەرەیی، ئەحمەد حەیران و ... [١]

ناوچەی باوبوونی حەیران[دەستکاری]

حەیران لە ناوچەکانی موکریان، قەرەچۆغ، بێژنگ بەسەر، کەندیناوە، زوورگە زراو، شەمامک، ھەولێر، سەفین، ھەیبەت سوڵتان، ڕایات، زینۆی شێخان، ڕەواندوز، ھەندرێن، زۆزک، گەلی عەلیبەگ، داری سەکران، زۆشناوەتی، پشدەر، بیتوێن، دەشتی دزەیی و ... باوی.[٤]

نموونە[دەستکاری]

نموونەی تێکستی حەیران:[٥]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب حەیران (چەمک. ناوەڕۆک. سەرهەڵدان)، نووسینی غەفوور مەخمووری، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، هەولێر-٢٠٠١ (کتێب).
  2. ^ مەخمووری, غەفوور (2001). حەیران؛ چەمک، ناوەرۆک، سەرهەڵدان. هەولێر: ئاراس. p. 20.
  3. ^ خەزنەدار, مارف (1962). کێش و قافیە لە شیعڕی کوردیدا. الوفا.
  4. ^ حەمەباقی، محەممەد، مێژووی مۆسیقای کورد، شەھری کورد: نووسەر، چاپی یەکەم: ١٣٧٥[=١٩٩٦]؛ پ ٨.
  5. ^ سەعدوڵڵا ئیسماعیل شێخانی، سەربردەی کۆمەڵە حەیران بێژێکی کورد ئەسعەد - ١٩٨٨ لاپەڕە ٢٢.