بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جەنەوا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆتانەکان: 44°24′40″N 8°55′58″E / 44.41111°N 8.93278°E / 44.41111; 8.93278 جەنەوا (بە ئیتالی: Genova) شارێک و بەندەرێکی دەریاییی گرنگە لە باکووری ئیتالیا، و پایتەختی ھەرێمی لیگۆریا و پارێزگای جەنەوایە.

ڕوانگەیەکی دەریایی ھەیە، خاوەن مێژوویێکی پرشنگدارە، کەلتورێکی بەھێزی ھەیە لەبارە ڕۆشەنبیریە دەریاییەکان بۆسەرانسەری جیھان نەک تەنھا دەریای سپی ناوەڕاست، ژمارەی دانیشتوانی ٦١١٬٩٤٩ کەسە.

یەکێکە لە کۆلەکە سەرەکیەکانی ئابووری ئیتالیا، بەندەرەکەی گەورەترین لەنگەری دەریایی ھەموو ئیتالیا و دەریای ناوەڕاستە.

لە تەممووزی ٢٠٠٦ یونسکۆ شارەکەی خستە ڕێزبەندی شوێنە مێژووییە جیھانیەکان.

جوگرافیا

[دەستکاری]

زەوییەکان

[دەستکاری]
جەنەوا

ڕووبەری زەویەکانی شارەوانی جەنەوا ٢٤٣کم چوارگۆشەیە، ڕوانینێکی ئاوی ھەیە کە کەوتۆتە کەندەڵانێک و چەندین گرد و چیای بەرز لەپشتی ڕاکشاون. درێژی ڕوە ئاویەکەی ٤٢کم جگە لەناوچەی ریڤێریا کە جوگرافیانە وەک بەشێک لەجەنەوا ھەڵکەوتووە.

لەناوەڕاستی کەناراوەکەی ڕێڕەوی بەندەری سروشتی جەنەوا ھەڵکەوتووە کە لەشێوەی دەشتەنی دایە، شارەکەی کردۆتە دوو لەتی سەرەکی :بیزانیۆ لەبەری خۆڕھەڵاتی، پۆلشیڤیرا لەبەری خۆڕئاوای.

کەش و ھەوا

[دەستکاری]
خشتەی کەش و ھەوای جەنەوا

جەنەوا کەش و ھەوایەکی مامناوەندی دەریایی ھەیە کە زۆرتر لەژێر کاریگەری زەریایی دایە.

جیاوازی پلەی گەرمای ٦پلەی سلیلیزیە لە ھەموو وەرزەکان، پلەی گەرمی ناوەندی ١٥٬٦+لەھەرسالێکدا، بەڵام پلەی گەرمای وەرزی ٨٬٠+ لەنێوان کانوونی دووەم بۆ یەنایەر، لەمانگەکانی تەممووز و یۆلیۆ کەشێکی شێداری ھەیە، ھاوینی تەڕە و زستانی ناوەندیە.

لە زستانان بای باکوور ڕووی تێدەکات، کە لەسەرەتای پایز و کۆتایی بەھار ھەستی پێدەکرێت.

ڕێژەی باران بارینی ١٠٧٢ملم ساڵانە، کەلەھەر دوازدە مانگی ساڵ دایدەبارێنێت ، جگە لەمانگەکانی تەممووز و یۆلیۆ کەمتر دەبارێت، زۆرجاران لەزستانان بەفریشی تێدەکەوێت.

بەھۆی تایبەتمەندی خاک و کەش و ھەوایەکەی، دەکرێت بڵێین ھەموو زیندەوەر و گیانلەبەرانی شارەکە دەکەونە بەر بەخششی ئەم کەش و ھەوا خۆش و دەگمەنەی کە پلەیەکی گەرمی خۆش و شێداری ھەیە لەگەڵ بوونی تیشکی خۆڕی تاوتاو.

مێژوو

[دەستکاری]

مێژووی جەنەوا دەگەرێتەوە بۆ سەدە کۆنەکان. بەپێی مێژوو کۆنترین ھۆز لەو ناوچەیە نیشتەجێبووبێت لیگوریەکان بوونە کە دواتر سەلت دادەمەزرێنن لە نێوان ساڵانی ٢٥٠٠بۆ ٢٠٠٠بەرلەزایین.

دەروازەی سوپرانە کەدەگەرێتەوە بۆ سەدەکانی ناوەڕاست، کە شاکارێکی دەگمەنی سەردەمی زێرینی شارەکەیە

گۆرستانێکی ھەیە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی شەشەم و پێنجەمی بەرلەزایین، شوێنەکە بۆتە گۆڕستانی داگیرکاری ئەگریکیەکان بەڵام ھەیوانەکانی شارەکە زووتر بەکارھاتووە رەنگە لەلایەن ئەترۆسکانەکان بەکارھاتبێت. بۆچوونیش ھەیە کەلەلایەن فینیقیەکانەوە دروستکراوە.

سەدەکانی ناوەراست و سەردەمی ھەڵسانەوە

[دەستکاری]
گۆلییلمۆ ئەمیریاکۆ یەکێک لەخاچەکانی شارەکە
ھێلکاریەکی جەنەوا ١٤٩٣

سەردەمی ھاوچەرخ

[دەستکاری]

جەنەوایییەکان

[دەستکاری]
کۆلۆمبۆس لەگۆرەپانی ئەکواڤێردی

پێشانگا

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]