جۆدی ویلیامز
جۆدی ویلیامز | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Jody Williams | |
لەدایکبوون | Brattleboro، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٠
پیشە | پڕۆفیسۆر، بەرگریکاری مافی مرۆڤ، چالاکوانی ئاشتی |
شوێنی کارکردن | University of Houston |
پەروەردە | زانکۆی جانز ھاپکنز، University of Vermont، Paul H. Nitze School of Advanced International Studies، School for International Training |
بەشداربووە لە | Dialogue for Catalonia |
شاکارەکان | خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل |
ئەندامی | Nobel Women's Initiative |
خەڵاتەکان | خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل |
جۆدی ویلیامز (بە ئینگلیزی: Jody Williams؛ لەدایکبووی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٠) چالاکوانێکی سیاسیی ئەمریکییە، کە بە کارەکانی لە دژی بەکارھێنانی مین بۆ مرۆڤ و بەرگرییەکانی لە مافەکانی مرۆڤ (بەتایبەتیش بۆ ژنان) ناسراوە.[١][٢] لە ساڵی ١٩٩٧، لەپای کارەکانی بۆ پاککردنەوە و قەدەغەکردنی بەکارھێنانی مین لە دژی مرۆڤ ئەوا خەڵاتی نۆبێلی لە ئاشتی پێبەخشرا.[٣]
جۆدی ویلیامز لە ماوەی چالاکییەکانی چەندین وتار و کتێبی نووسیوە، وتارەکانی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی وەک وۆڵ ستریت جۆرناڵ، زە ئیندیپێندێت (بەریتانیا)، زە ئایریش تایمز، زە تۆرنتۆ گڵۆب ئەند مەیڵ، زە ئێڵ ئەی تایمز، ھەروەھا لا جۆرنادا (مەکیسک) بڵاوکراونەتەوە. ئەو لە ساڵی ٢٠٠٤، لەلایەن گۆڤاری فۆربیس بەیەکێک لە ١٠٠ بەھێزترین ژنانی جیھان ناوی ھات.
لە ئازاری ٢٠١٣، کتێبێکی لەسەر ژیان و بیرەوەرییەکانی خۆی لەژێر ناونیشانی ناوم جۆدی ویلیامزە: کچێکی ڤێرمۆنتم کە ڕێگای بڕی بۆ گەیشتن بە خەڵاتی نۆبێل لە ئاشتی (My Name Is Jody Williams: A Vermont Girl's Winding Path to the Nobel Peace Prize) بڵاوکردەوە.[٤]
خوێندن
[دەستکاری]جۆدی ویلیامز لە ساڵی ١٩٧٢، بڕواننامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی ڤێرمۆنت بەدەستھێناوە. لە ساڵی ١٩٧٦، ماستەری لە وانەبێژی زمانەکانی ئیسپانی و ئینگلیزی بەدەستھێناوە. لە ساڵی ١٩٨٤، بڕواننامەی ماستەر لە پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان بەدەستھێناوە لە زانکۆی جۆنز ھۆپکینز لە واشینگتن.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Ken Rutherford, "Landmines," Encyclopedia of Human Rights: Vol. 1. David P. Forsythe, ed. Oxford University Press, 2009; p. 395 ISBN 0195334027
- ^ «Nobel Women's Initiative». Nobel Women's Initiative (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Jody Williams on Nobelprize.org , accessed ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠
- ^ My Name Is Jody Williams (بە ئینگلیزی).
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جۆدی ویلیامز تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- ئەو پەڕانەی ژێدەری ئینگلیزیی ئەمەریکایییان ھەیە (en-us)
- Nobelprize template using Wikidata property P8024
- Pages using Lang-xx templates
- چاکەکارانی ئەمریکی
- چالاکوانە ئەمریکییەکانی مافەکانی مرۆڤ
- وەرگرانی خەڵاتی نۆبێلی ئەمریکی
- وەرگرانی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل
- زیندووان
- لەدایکبووانی ١٩٥٠
- ژنانی براوەی خەڵاتی نۆبێل
- ژنان لە پاراستنی مافی مرۆڤ