گۆران (ناوچە): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب بۆت: گواستنەوەی 1 پەیوەندیی نێوانویکی، ئێستا دابین کراوە لەسەر ویکیدراوە لە d:q4741450
No edit summary
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
{{نامەی ڕوونکردنەوە|ناوچەی گۆران|گۆران (ڕوونکردنەوە)}}
'''گۆران''' ناوی ناوچەیەکە لە [[کوردستان]] کە بە [[زاراوەی]] گۆرانی قسە دەکەن. واتا '''گۆران''' بەو کوردانە دﻩڵێن کە لە دﻩوری [[کرماشان]] و [[سنە]] و [[ھەمەدان]]ا ئەژین.
'''گۆران''' ناوی ناوچەیەکە لە [[کوردستان]] کە بە [[زاراوەی]] گۆرانی قسە دەکەن. واتا '''گۆران''' بەو کوردانە دﻩڵێن کە لە دﻩوری [[کرماشان]] و [[سنە]] و [[ھەمەدان]]ا ئەژین.



وەک پێداچوونەوەی ‏١٠:٤٩، ٥ی نیسانی ٢٠١٨

  ئەم وتارە سەبارەت بە ناوچەی گۆران نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە گۆران (ڕوونکردنەوە).

گۆران ناوی ناوچەیەکە لە کوردستان کە بە زاراوەی گۆرانی قسە دەکەن. واتا گۆران بەو کوردانە دﻩڵێن کە لە دﻩوری کرماشان و سنە و ھەمەدانا ئەژین.

مێژووی وشەی گۆران

ھێندێک لە مێژوونووسەکان لایان وایە چەند ھۆزێک کە لە پێشوودا بە زمانی پەھلەویی کۆنیان قسە دﻩکرد، لە سۆنگەی کۆچ و بارﻩوﻩ ھاتوونەتە ناو کوردان و کوردی فێربوون و زمانەکەی پێشووی خۆیان وﻩلاناوﻩ و کوردﻩکان بە مزگێنیەوﻩ گوتوویانە: "ئەوا گۆڕان" واتا لەسای زمان گۆڕانەوﻩ بوونەتە کورد. دﻩستەیەکیش ئەم بڕوایە ناسەلمێنن، دﻩڵێن: "کورد لە پێشدا ھەمووی کۆچەر و ڕﻩوﻩند بووگن و زۆر لە شوێنێکا بەند نەبوون. ھێندێک لەوان ئەقلیان بڕیی، لە ژیانی کۆچەرایەتی دﻩس ھەڵگرن و جووت و گا و دێ نشینی بەسەربەرن؛ ئاوایی و گوندیان ئاواکرد و لە کۆچەران جیابوونەوﻩ و کۆچەرﻩکان گوتیان: "گۆڕان"؛ واتا وﻩکو خۆیان نەمان".

جەمیل ڕۆژبەیانی بەجۆرێکی تر بۆی چووﻩ؛ ئەم فەرموویە: "زۆر وێ دﻩچێ ناوی گۆران لە وشەی گۆڕﻩوﻩ ھاتبێ کە گۆڕ لە زمانی کوردیدا، بە کەرﻩ کێوی، بە مەیدان، بە دﻩشت، بە قەور ئەوترێ؛ ئەبێ ئەم ھۆزﻩ کوردانە لەناو دﻩشتایی دا ژیابن؛ یان لە کاتی مەیدانداری زۆر ئازابن؛ یان لە ڕاوا زۆریان کەرﻩکێوی دﻩگر ؛ خاکی کوردستانەکەشیان دﻩکردﻩ گۆڕی دوژمنان".

بەڵام بە بڕوای ھەژار : ھیچ یەک لەو چەند بۆ چوونانە نەگەیشتوونە ئاماک و نیشانەیان نەپێکاوﻩ. ئەو لای وایە ئەم گۆرانیش وﻩکو کورماژ سەرﻩتای لە ئایین بەندﻩ؛ وﻩک دﻩزانین ئیسلام پەیڕﻩوانی زﻩردﻩشت بە ئاگرپەرست ناودﻩبا و لە فارسیشدا گەبر ئێژن؛ ھەروﻩک کوردﻩکانی خۆشمان دﻩڵێن: گاور. کەوابێ گۆران، گاورانە؛ واتا ئاگر پەرستەکان. ئەوﻩندﻩشمان لەبیرنەچێ کە گۆران چەندین سەدﻩ مان، ھەتا موسوڵمان کراون. دﻩگێڕنەوﻩ کە مەلایەکی مەردۆخی کە ھەر بە چاوێک دیتوویە، چۆتە ناو ھەورامانیان و فێرﻩ ئیسلامەتیی کردوون و قورعانێکیشی بۆ بردوون کە لە جیاتی ماریفەتووپیرشالیار، قورئان بخوێنن. ڕۆژێک لە مزگەوتی دێدا یەکێ لە یەکێ دﻩپرسێ: "بیستوومە قورعان قەدیمە؛ لە ماریفەتووپیرشالیاریش قەدیم ترﻩ؟". کاورا لە جواویا ئەخەنێ و ئەڵێ: "قرون دویکە مەلا ڕﻩحیمەکۆرﻩ بۆی ھێناین؛ ماریفەتووپیرشالیاری ھەزار ساڵ زیاترﻩ ھەیە".


پەیوەندی نێوان گۆران و گەورک

ھۆزێک لە مەڵبەندی موکری لە نزیک سەردﻩشت نیشتەجێن، گەورکیان پێ دﻩڵێن؛ ئاخۆ ئەم دوو ناوﻩ خزمن؟ ئەگەر خزمن ئەم ھەموو دﻩشت و کێوانە بۆچی کەوتۆتە نێوانیان؟ پرسێکە وﻩرامی دﻩوێ.

سەرچاوە